هاوكێشه‌كه وه‌ك جاران نه‌ماوه، به‌سه‌ری ئه‌و عه‌تاب ئه‌لدورییه، ئێستا په‌نجا گوندی ئه‌و ده‌شتی ئه‌ربیله بگه‌ڕێیت، ره‌نگه سه‌د مه‌نجه‌ڵ ماستی ئۆرجیناڵی هه‌ولێرییت ده‌ستنه‌كه‌وێت، خۆ تا مه‌نجه‌ڵێك ماست په‌یدا ده‌كه‌یت، ده‌بێ ته‌له‌فۆن لۆ ده‌یان كه‌س بكه‌یت، به‌رام تا نێوانی شه‌ش تا ده گوند ده‌بڕیت، ده‌یان پاڵاوگه و بۆڕی نه‌وت و ڤێڵا و پڕۆژه‌ی بزنسیت ده‌كه‌وێته به‌رچاو، داده ئه‌توو ئاگات له چییه، ئێستا له هه‌موو لایه‌كه‌وه كه‌وتوونه‌ته گیانی قه‌ره‌چووغ و به‌رده‌كانی له گونده‌كه‌ی ئێمه ده‌خه‌نه مه‌عمه‌له‌وه و به چیمه‌نتۆكه‌ی ماڵه كاوڵكراوه‌كانی مووسڵی پێ چاك ده‌كه‌نه‌وه و باڵه‌خانه‌كانی پیره هه‌ولێریشی پێ به‌رز ده‌كه‌نه‌وه! ئه‌توو پێم نارێی كێ ماستی بیر ماوه!
به خێرایی بڕیار مه‌ده، منیش ده‌زانم پاڵاوگه‌كان له‌بری ئه‌وه‌ی سوودیان بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار هه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه زیانیان هه‌بووه، به‌رام لێره‌دا ئه‌و ئه‌لدورییه زۆریش به هه‌ڵه‌دا چووه، مه‌گه‌ر نه‌یزانیوه له سه‌رجه‌م گونده‌كانی ده‌شتی ئه‌ربیل، پێنج شوانی كوردی تێدا نه‌ماوه! خۆ ئه‌گه‌ر هه‌شبێت به ئایفۆن و ئایپاده‌وه شوانی ده‌كه‌ن، داده گیان، تۆ خه‌مت نه‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتی لۆ ده‌شتی هه‌ولێرێ، به ئاسانی ماستت ده‌ستده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌وانه‌ی مه‌ڕوماڵاتی هه‌ولێرییه‌كان به‌خێوده‌كه‌ن، سه‌دا هه‌شتای كورده ئۆرجیناڵه‌كه نین، به‌ڵكوو هاوخوێنی خۆتن، به شوان و پاسه‌وان و مه‌ڕدۆشه‌وه، عه‌ره‌بن و له تكریت و لای مووسڵ و شه‌لالاته‌وه هاورده‌كراون، ئێ قابیله مه‌نجه‌ڵێك ماستت به دیاری نه‌ده‌نێ!
زانیمان زانیارییه‌كانت سه‌باره‌ت به ماستی هه‌ولێرێ كۆن بوو، عه‌یبه نییه، چونكه ئێوه دوای هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ، هه‌ندێكتان هێشتا شانازی به شمشێره‌كه‌ی عوبه‌یدوڵای بن زیاد ده‌كه‌ن و زۆربه‌شتان خه‌ریكی تۆڵه‌ی خوێنه‌كه‌ی حوسێنن، ئه‌رێ ئه‌مه نه‌بڕایه‌وه! ده‌ی ئه‌وه‌ش كێشه نییه، هه‌ر لۆ زانیارییت ئێستا سلێمانییه‌كان له‌بری كه‌باب، میوه‌ی ئێرانی و ناوچه‌ی هه‌ورامان ده‌خۆن، پیتزا ده‌خۆن، وه‌رزش ده‌كه‌ن، نه‌وه‌ك كێشیان له شێوه‌ی تۆ ده‌ركه‌وێت! گریمان كه‌بابه‌كه‌ش چاره‌سه‌ربوو، ئه‌دی ئه‌و لێشاوه تانكه‌ره نه‌وته نا‌بینیت؟ ئه‌و هه‌موو پاڵاوگه و بۆڕییه نه‌وته دیار نییه؟
سه‌یره داده هێشتا به عه‌قڵی سه‌ددام بیر ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر له هه‌ولێره‌وه ده‌رگه بۆ عه‌ره‌به هه‌ڵاتووه‌كانی ده‌ست داعش واڵا نه‌ده‌كرا، ئێستا له‌بری ئه‌وه‌ی خۆشناو خه‌یاری خێراتیان بداتێ، ره‌نگه داعش له ده‌شته‌كانی مووسڵ و تكریت، فیشه‌كی دۆشكاو كاڵه‌كی ته‌وقیتكراوی بدانایه! ده‌ی ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌یت، فه‌رموو، مادام هه‌ولێر هیچ نییه، به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌ره هه‌ولێرێ، فه‌رموو وه‌ره هه‌ولێرێ، له بازگه‌كه‌ش بڵێ: ته‌نیا بۆ یه‌ك كلیۆ ماست هاتووم، نه‌ك سیاسه‌ت و ئه‌و قسه قۆڕانه، بزانه چۆن دیپۆرتی پشت حه‌مرین ده‌كرێیته‌وه!
خۆزگه هه‌ولێر ماستی هه‌نارده ده‌كرد، ئه‌وه هیچ عه‌یب نه‌بوو، به‌رام به سه‌ری كاك سه‌تتار ئیستا ماستی پێنج گه‌ڕه‌كی نه‌مایه، ئه‌وه كۆن وابوو، ئێستا له‌و هه‌ولێره هه‌یه ماستیشی پێ ناكڕدرێت، هه‌یشه به دوو مانگ باڵه‌خانه به‌رزده‌كاته‌وه! هه‌یه پشتاوپشت له‌و پیره هه‌ولێره بووه و گه‌رما و سه‌رما و ئازاره‌كانی ئه‌و شاره‌ی دیوه، كه‌چی نیو مه‌تر زه‌وی له‌و شاره نییه، كه‌چی هی واش‌هه‌یه به سوتفه رێی كه‌وتووه‌ته ئه‌و شاره و ئێستا به سه‌دان دۆنم زه‌وی سیمكردووه، چه‌ندان باڵه‌خانه‌ی به‌رزكردووه‌ته‌وه، خۆزگه هه‌ر ماسته‌كه ده‌ما، هه‌ر هیچ نه‌بێت، خه‌ڵكه هه‌ژاره‌كه ماستاوێكی ئۆرجیناڵی بێ مه‌به‌ستیان ده‌خوارد!
داده عه‌تاب ئه‌لدوری، ده‌زانیت هه‌ولێر به‌و وه‌زعه‌ی خۆیه‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئێستا ماستیشی نه‌ماوه، به‌ڵام هێشتا له‌و به‌غدایه‌ی تۆ شایسته‌تره بۆ ژیانكردن، تكایه پێنج خوله‌ك سه‌رپۆشه‌كه‌ت فڕێده و سه‌یرێكی شه‌قامه‌كانی به‌غدا و مووسڵ بكه، ئینجا به چاوی خۆت ده‌بینیت ئه‌وه مرۆڤه له‌سه‌ر شه‌قام و له‌ژێر داروپه‌ردووی خانووه رووخاوه‌كاندا به‌بێ نازی كه‌وتوون و كه‌سیش نییه ته‌رمه‌كانیان به‌خاكپسپێرێت.
شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵڵا