هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی رابردووی سه‌ر هاوپه‌یمانان له هه‌ولێر، له ئه‌نجامی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو بوو. به‌پێی زانیارییه‌كان، محه‌مه‌د كه‌وسه‌رانی به‌رپرسی حزبوڵای لبنانی و ئه‌بوعه‌لی عه‌سكه‌ری به‌رپرسی سه‌ربازیی حزبوڵای عێراق و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تر، كۆبوونه‌وه‌یان له‌باره‌ی كردنه ئامانجی چه‌ند بنكه‌یه‌كی هاوپه‌یمانان كردووه.
هاوكات ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، له‌و دوو هه‌فته‌یه‌دا هاته عێراق و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی شیعه كۆ بووه‌وه، له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كان زانیاری دروست به‌رده‌ست نین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خوێنراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه قائانی پێی گوتوون، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ له عێراق ده‌ربچن. هه‌روه‌ها هه‌ندێك له چاودێره دیاره‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، پلانی هه‌بووه به جۆرێك له جۆره‌كان سوننه لاوازتر بكرێت، بۆ ئه‌مه‌ش قسه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌سایه‌تیی كوردستان كرابێ كه هاوكاریان بن، به‌ڵام كورده‌كان ئه‌وه‌یان ره‌ت كردووه‌ته‌وه ببن به به‌شێك له‌و پیلانه.
له ناوخۆی به‌غدایش، له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی توند دراوه به حه‌شدی شه‌عبی كه ده‌بێ ئه‌و گرووپانه كۆنترۆڵ بكرێن، ئه‌گه‌رنا رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجه، هه‌ولێر چواره‌م جاره ده‌كرێته ئامانج، ئه‌وه‌یش هه‌مووی یه‌ك په‌یامی له پشته كه ده‌رهێنانی هه‌ولێره له چنگی هاوپه‌یمانان، ملنه‌دانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه بۆ ته‌واوی داواكارییه‌كانی گرووپه‌كانی ئێران و ئێران خۆیشی.
هه‌روه‌ها تۆمه‌تباركردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه، به‌شێكی تره له‌وه‌ی كه ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه "هه‌ولێر” له به‌ره‌یه‌كدا /رۆژئاوا یان ئێرانی كۆنه‌په‌رست/ یه‌كلا ببێته‌وه. به‌ڵام له سه‌ره‌وه تا خواره‌وه ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه له هیچ به‌ره‌یه‌كدا كوردستان جێگیر بكه‌ن، به‌ڵكو كامه لا به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانی تێدابێت، له‌وێ ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كولتووری كوردی و دنیابینیی مرۆڤی كورد رۆژئاواییه و هیچ پێوه‌ندییه‌كی به سیستمیی ئیسلامییه‌وه نییه.
دوای هێرشه‌كه، كاردانه‌وه‌كان ده‌ستیان پێ كرد، سه‌رۆكی هه‌رێم و حكوومه‌ت، هۆشداری توندیان دا به حكوومه‌تی عێراق كه ئه‌مانه له هه‌رێم قبووڵكراو نییه، پێویستی به هه‌ڵوێستی رژد هه‌یه. سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتی، ”له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ وڵاتان و هاوبه‌شه‌كانمان ئه‌و پرسه ده‌خه‌مه به‌رباس و قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌م”. سه‌ركرده‌كانی عێراقیش راگه‌یه‌نراویان هه‌بوو، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌یان كرد و داوای ئاشكراكردنی لایه‌نی ئه‌نجامده‌ریان كرد.
تێبینی:
ئه‌م رووداوانه له داهاتوو چه‌ندباره ده‌بنه‌وه و ئه‌گه‌ری زۆره هێرشه‌كان فره‌وانتر بكرێن. بۆیه پێویسته كوردستان داوای سیستمی به‌رگری له هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا بكات، چونكه ئه‌مه‌ی روو ده‌دات، باجی بوونی ئه‌وانه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان.