چه‌مكى نوێى هاووڵاتییبوون (citizenship) به بنه‌مایه‌كى فه‌لسه‌فى كۆنه‌وه گرێ دراوه، ئه‌وه‌ش به چه‌مكى (ده‌وڵه‌ت، شار)ـه‌وه گرێ دراوه كه له یۆنان به‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك به‌ر له زایین پێك هات. هاووڵاتیبوون بۆ چه‌مكێكى یۆنانى له‌باره‌ى (dolis) به‌ماناى شارۆكه یا كه‌رت و ناوچه یان شار ده‌گه‌ڕێته‌وه یان كۆبوونه‌وه‌ى دانیشتوانی یان تاكه‌كانى ئه‌و شاره كه پێوه‌ندییان به یه‌كه‌وه هه‌یه، كه بریتییه له یه‌كه‌ى بنه‌ڕه‌تى له پێكهاته‌ى سیاسی‌دا.
له بنه‌ڕه‌تدا هاووڵاتیبوون له به‌رامبه‌ر بیانى و غه‌واره‌دا هاتووه كه له شاره كۆنه‌كانى یۆنان‌دا ئه‌و شوێنه بوو ئه‌م هاوكێشه دوانییه‌ى تێدا له دایك بوو، ئازاده‌كان (هاووڵاتییان له‌گه‌ڵ كۆیله‌كان) (بیانییه‌كان) نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه هاووڵاتییانى یۆنانى له نیشتمانى بنه‌ڕه‌تى خۆیاندا ماوه‌یه‌كیان دۆزییه‌وه بۆ جیاكردنه‌وه‌یان له دژى ئه‌وانی تر، له‌وه‌شه‌وه یاساكانیان ده‌رهێنا كه له‌گه‌ڵ رۆمانه‌كاندا له سه‌ره‌تاى یاسای كه‌مینه‌كانه‌وه له‌و بواره‌دایه و به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام چه‌مكى لێبورده‌یی وه‌ك به‌رئه‌نجامى سه‌رده‌مى رێنسانس و رۆشنگه‌رى ده‌ركه‌وت كه له ئه‌وروپا له سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌دا بڵاو بووه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داروپه‌ردووى فه‌رمانڕه‌وایی میتۆداڵیزمى هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ كێشه‌ى كاسۆلیكیدا، به‌ڵام دواتر سیمبوله‌كانى رۆشنگه‌رى له نموونه‌ى (هۆبز و لۆك و رۆسۆ و مۆنتسكیۆ) چه‌مكێكى تریان پێشنیاز كرد كه له‌سه‌ر په‌یمانى كۆمه‌ڵایه‌تى دامه‌زرابوو له نێوان تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت یان فه‌رمانڕه‌واییدا.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر میكانیزمى دیموكراسى، ره‌فتار به‌و پێوه‌ندییه‌وه بكرێت له نێوان هاووڵاتییان خۆیاندا به‌گه‌ڕانه‌وه و پشتبه‌ستن یان له‌سه‌ر ئه‌وه چه‌مكى هاووڵاتیبوون بڵاو بووه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك هاووڵاتى گۆڕا بۆ خاوه‌نێكى مافدار و بوونێكى سه‌ربه‌خۆ، دواى ئه‌وه‌ى هۆز یان خێڵ یان یه‌كێتى ئه‌ندامى بریتى بوو له‌و چوارچێوه‌یه كه پێوه‌ندییه‌كانى به‌وانی تره‌وه گرێ ده‌درا له‌سه‌ر هاوسه‌نگى هێز و لۆژیكى هێز، له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنى شۆڕشى پیشه‌سازیى بۆرژوازى و ئازادكردنى كرێكارى كشتو‌كاڵى و ئاوێته‌كردنى به كارگه‌كانه‌وه، كێشه‌كه شێوه‌یه‌كى نوێى وه‌رگرت كه بریتى بوو له مافه مه‌ده‌نییه‌كان له ده‌ستووردا له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى قۆستنه‌وه و چه‌وساندنه‌وه‌یان له ژیاندا.
چه‌مكى نوێى هاووڵاتیبوون پێش نزیكه‌ى 200 ساڵ په‌ره‌ى سه‌ند، كاتێك ده‌وڵه‌تانى نوێى ئه‌وروپا پێكهاتن، بۆیه ده‌وڵه‌تى نوێ سه‌روه‌رى ره‌هاى له‌ناو سنووره‌كانیدا بۆ خۆى داده‌نا و فه‌رمانه‌كانیشى ده‌بێ به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا كه له‌ناو سنووره جیۆگرافییه‌كانیدا نیشته‌جێن جێبه‌جێى بكرێت، به‌ڵام له پێناوى رێگریكردن له زۆردارى ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانى، بیرۆكه‌ى هاووڵاتیبوون گه‌شه‌ى كرد كه خاوه‌نى مافگه‌لێكه، شایسته‌ى وه‌رگرتنى یان ده‌ست بۆ درێژكردنی نییه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌و مافانه بریتین له مافه مه‌ده‌نییه‌كان كه پێوه‌ستن به یه‌كسانى له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا و مافه سیاسییه‌كان كه پێوه‌ستن به به‌شدارییه‌وه له گرتنه‌به‌رى بڕیارى سیاسی‌دا، هه‌روه‌ها مافه گشتى و ده‌سته‌جه‌معییه‌كان كه گرێ دراون به كاروباره ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و رووناكبیرییه‌كانه‌وه.
هاووڵاتیبوون به‌م چه‌مكه له برایه‌تى ئاینى جیاوازه، مسوڵمان براى مسوڵمانه و به‌چه‌ند رایه‌ڵێكى مه‌عنه‌وى له سه‌ره‌وه‌ى كات و شوێن پێكه‌وه گرێ دراون، به‌ڵام هاووڵاتیبوون بریتییه له پێوه‌ندى و رایه‌ڵى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتییانه له نێوان ئه‌و تاكانه‌ى له كاتێكى دیاریكراو و شوێنێكى دیاریكراو دواتر جیۆگرافیایه‌كى دیاریكراودا ده‌ژین، هاووڵاتیبوون له‌گه‌ڵ بنه‌ماى ئیسلامی‌دا دژ نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى پێوه‌ندى ئاینیى رایه‌ڵه كاتییه‌كان به‌هێزتر و جێگیرتر ده‌كات. هه‌روه‌ها جیاوازى نییه له پێوه‌ندى مرۆڤى مسوڵمان به نامسوڵمانه‌وه له چوارچێوه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تی كه له‌ژێر ناونیشانى هاووڵاتیبووندا رێكه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه.
له كاتێكدا هاووڵاتى له‌هه‌ر نیشتمانێكدا بێت، یه‌كێتى رێكخستنى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و روناكبیرى پێك دێنێت كه بریتییه له پارچه‌یه‌كى تێكراو و كاریگه‌ر و فاكته‌رێكى گۆڕانكارى هاووڵاتیبوون یه‌كێك له‌و جووڵێنه‌ر و ستراتیژانه‌یه كه ژێرخانى ده‌وڵه‌تى دامه‌زراوه‌یی و كۆمه‌ڵگه‌ى یاسایی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت.
به‌پشتبه‌ستن به‌وانه‌ى پێشوو، هاووڵاتیبوون بووه‌ته ئامرازێكی دانانى بۆ ململانێى ئه‌نتیى و ره‌گه‌زى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سێكسی، له‌سه‌ر بنه‌ماى جیاكارى نه‌كردن و یه‌كسانى هاوكات (یه‌كسانى Equlizabion) به یه‌كێك له وشه بڵاوه‌كان داده‌نرێت سه‌ره‌ڕاى رۆشنى، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ناڕۆشنى و ناوبانگیشیدا بووه به ناسنامه‌ى كۆمه‌ڵگه و تاك، به‌جۆرێك سه‌ركرده و گه‌وره ریفۆرمیسته‌كان به‌كار دێنن بۆ ورووژاندنى هه‌ست و هه‌ڵچوونى تاك و سڤور و هه‌ڵچوونه‌كانیان له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه سیاسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌جووڵێنن، بۆ یه‌كسانییه وشه ترسنۆكه‌كانه‌وه ده‌ژمێردرێت كه لێكۆڵینه‌وه‌ى فه‌یله‌سووف و بیرمه‌ندانى پڕ كردووه و رووداوه‌كانى مێژووى له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا سه‌رقاڵ كردووه، هه‌روه‌ها بووه به پاڵنه‌رى شۆڕشى میلى و راپه‌ڕینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وه‌ك شۆڕشى كۆیله‌كان له ئیمپراتۆریى رۆمانى و شۆڕشى به‌لشه‌فیك له رووسیا.
جگه له‌وانیش، ئه‌وه‌ش به‌هۆى چه‌وساندنه‌وه و ژێرده‌سته‌كردنى ئازادییه‌كانى مرۆڤ و كه‌رامه‌تى یان جیاوازى چینایه‌تى و سامان، ئه‌وه‌ى گومانى تێدا نییه ئه‌وه‌یه یه‌كسانى سروشتى به‌دى ناكرێت، چونكه خه‌ڵكى به جیاوازى دروست كراون، بۆیه له یه‌ك جیاوازن و وه‌ك یه‌ك نین له پێكهاتن و شێوه و ڕه‌نگ و عه‌قڵ و زیره‌كى و ئه‌وان جیاوازن و تایبه‌تمه‌ندن له هێز و جوانى و ته‌ندروستى و خه‌ون و ره‌وشت و ئاره‌زوو ره‌فتاردا.
بۆیه یه‌كسانى له داونه‌ریتى سروشتى له نێوان خه‌ڵكدا نییه، ته‌نیا له‌ڕووى هه‌ندێ پێكهاتنى بنه‌ڕه‌تى و غه‌ریزه‌ى خۆڕسكه‌وه نه‌بێت، هه‌روه‌ها یه‌كسانى كۆمه‌ڵایه‌تیش له نێوان خه‌ڵكدا نییه، بۆیه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئاین و به‌رنامه ئاسمانییه‌كان بانگه‌وازیان بۆ یه‌كسانى كردووه، وه‌ك فه‌یله‌سووف و ریفۆرمیست و داناكانیش بانگه‌وازیان بۆ كردووه، به‌ڵام خه‌ڵكى له‌سه‌ر جۆره كار و رێگه‌ى چنگخستن و بژێوى جیاواز و له ژیانى خێزانى و هاوسه‌رداریدا تایبه‌تمه‌ندن، هه‌روه‌ها له كۆمه‌ڵگه‌كانیان و چێژ و ئازار و هه‌ڵسوكه‌وت و په‌ستیشیاندا دیسان جیاوازن، بۆیه یه‌كسانى له نێوان خه‌ڵك له داونه‌ریته‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تیدا نییه، كه‌وابوو كامه‌یه كه فه‌یله‌سووف و دانا و ریفۆرمیست و یاسادانه‌ر و سیاسییه‌كان مه‌به‌ستیانه، كاتێك وه‌ك یه‌كێك له مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى مرۆڤ بانگه‌وازى بۆ ده‌كه‌ن؟ مه‌به‌ست له‌و یه‌كسانییه بریتییه له یه‌كسانى یاسایی.
واته هه‌موو خه‌ڵكى له‌لایه‌نى ماف و ئه‌رك و پاراستنى یاسایییه‌وه له به‌رده‌م یاسادا یه‌كسان بن، ئه‌و یه‌كسانییه‌ی ده‌ستوور و به‌رنامه ناوخۆى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بڕیاریان لێ داوه، شتێكى سه‌رسوڕهێنه‌ره كۆمه‌ڵگه‌ى فره‌ڕه‌گه‌زى و فره‌ئه‌تنى و فره ره‌چه‌ڵه‌ك بدۆزینه‌وه كه وه‌ك گرووپى یه‌كگرتوو وابن، به‌گوێره‌ى سیستمێك له بنیاتى یاسایی. هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ى چه‌مكى كۆمه‌ڵایه‌تى و به‌هاییه‌كان بێت، جیاكارى نه‌كردنى و یه‌كسانى له ئه‌رك و مافه‌كاندا به‌مه‌رج دابنێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى كۆتاهێنان به چه‌مكى ره‌گه‌زپه‌رستى كه چه‌مكێكى ورووژێنه‌ره بۆ گاڵته‌كردن به مرۆڤ، هاوكات ئه‌مه‌ش له ڕێى خه‌باتى گه‌لان دژى سیستمى كۆڵۆنیاڵیزم له پێناوى لابردنى رژێمى جیاكارى ره‌گه‌زى به‌هێز ده‌كرێت، هه‌روه‌ك له خه‌باتى گه‌لى باشوورى ئه‌فه‌ریقاوه وه‌ده‌ست هات، هه‌روه‌ها له ڕێى بزووتنه‌وه‌ى مافه مه‌ده‌نییه‌كان كه مارتن لۆسه‌ر كینگ له ئه‌مه‌ریكا گوزراشتى لێ كرد، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ى بووه هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌موو یاسا ره‌گه‌زپه‌رستییه‌كان دژی مافى ره‌شپێسته‌كان ئه‌وانه‌ى وه‌ك بونه‌وه‌رى پله دوو پله سێ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرا.
كه‌سایه‌تى یان نیشتماننشینان، هه‌رگیز رووبه‌ڕووى گومان نه‌بێته‌وه، له ئه‌نجامى بیروباوه‌ڕ یان ره‌چه‌ڵه‌ك یان ئاینى یان زمان یان بیروبۆچوونیان، رێگه‌پێدراویش نییه هاووڵاتى ناچار بكرێت واز له ره‌گه‌زى خۆى بێنێت یان بیگۆڕێت به‌بێ خواستى خۆى گرنگترین مافه‌كانى هاووڵاتیبوون سه‌ره‌ڕاى یه‌كسانى یاسایی له‌م كۆمه‌ڵه مافه‌دا خۆى به‌رجه‌سته ده‌كات:
مافى سه‌لامه‌تى جه‌سته‌یی/ هاووڵاتییان مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه رێز له سه‌لامه‌تى جه‌سته‌یییان بگیرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستى لێ نه‌درێت یان رووبه‌ڕووى ئه‌شكه‌نجه نه‌كرێَته‌وه.
مافى كار/ هاووڵاتییان مافى كاریان له هه‌ر پیشه یان شوێنێك به‌گوێره‌ى هه‌ڵبژاردنى ئازادانه‌ى خۆیان هه‌یه و ده‌وڵه‌ت به‌گوێره‌ى یاسا گه‌ره‌نتى كۆمه‌ڵایه‌تى، هه‌ڵده‌ستێ به‌ژیاندنیان له كاتى بێكارى یان كه‌مئه‌ندامبوون یاخۆ كه‌مئه‌ندامبوونى عه‌قڵى.
مافى نیشته‌جێبوون/ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك مافى نیشته‌جێبوونى هه‌یه له‌هه‌ر شوێنێك حه‌ز بكه‌ن له‌ناو وڵات‌دا و مافى ئه‌وه‌یشیان هه‌یه شوێنى نیشته‌جێبوونى هه‌یه له هه‌ر شوێنێك حه‌ز بكه‌ن، مافى ئه‌وه‌یش شوێنى نیشته‌جێبوونى میلى له ده‌وڵه‌ت وه‌ده‌ست بێنن له حاڵه‌تێكدا نه‌توانن وه‌ده‌ستى بخه‌ن خۆیان.
مافى فێركردن/ هاووڵاتییان مافى وه‌ده‌ستهێنانى فێربوون و زانیاری‌یان له هه‌موو ئاسته‌كاندا هه‌یه و مافى دامه‌زراندنى قوتابخانه و كۆلیژه تایبه‌ته‌كان هه‌یه، هه‌روه‌ها مافى وه‌ده‌ستهێنانى فێركردنى سه‌ره‌تایی به هه‌ر زمانێكى فه‌رمى نیشتمانى بڕیار لێدراو له یه‌كه كارگێڕییه‌كاندا هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى مافى فێربوونیان به‌هه‌ر زمانێك له‌و زمانانه‌ى له قوتابخانه‌كاندا هه‌یه.
مافى یارمه‌تى و چاودێرى ده‌وڵه‌ت/ هاووڵاتییان مافیان هه‌یه له وه‌ده‌ستهێنانى یارمه‌تى ده‌وڵه‌ت به‌هه‌ستان به ئه‌نجامدانى كارێكى شیاو بۆ خزمه‌تكردنى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى تێیدا نیشته‌جێن، وه‌ك په‌ره‌پێدانى روناكبیرى و هونه‌ر و زانست و وه‌رزشى جه‌سته‌یی یان هه‌ستان به به‌رنامه‌ى چاودێرى و پاراستنى ژینگه، یاخۆ پاراستنى شوێن و ناوچه ئاینى و شوێنه‌وارى و مێژوویییه‌كان و نوێكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانیان، هه‌روه‌ك مافى هاووڵاتییانه ده‌وڵه‌ت هه‌ستێ به په‌ره‌پێدانى رێگه‌ى پێوه‌ندى و خزمه‌تگوزارى گشتى بۆیان و پاراستنى ژینگه و رێكخستنه‌وه و چاككردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شاره‌كان و بایه‌خدان به پاكوخاوێنیان، له‌گه‌ڵ پاراستن و چاودێرى مافى نه‌وه كۆنه‌كان و پارێزگارى لێكردنیان.
مافى خزمه‌تگوزراى ته‌ندروستى/ هاووڵاتییان مافیان هه‌یه له چاودێرى پزیشكى و دڵنیایی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ مافى جێبه‌جێكردنى پێداویستى لادێكانى هه‌یه له‌ڕووى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى خۆڕاییه‌وه به‌هه‌مان ئاستى شار.
مافى په‌نابردنه به‌ر دادگا/ هاووڵاتى مافى په‌نابردنه به‌ر دادگاى هه‌یه بۆ وه‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى و رێگه پێدراو نییه ره‌وانه‌ى دادگاى تایبه‌ت بكرێت، هه‌روه‌ها هه‌موو كه‌سێك مافى دادگایكردنى دادپه‌روه‌رانه‌ى هه‌یه و مافى وه‌ده‌ستهێنانى یارمه‌تى و پاراستنى یاسایی هه‌یه، ئه‌گه‌ر دانیشتوانى خه‌رجیه‌كانى له ئه‌ستۆ بگرێت، هه‌روه‌ها مافى ده‌ست گه‌یشتنى به‌هه‌ر زانیارییه‌ك له ده‌وڵه‌تدا هه‌یه بۆ موماره‌سه بێبه‌ش بكرێت یاخۆ له ژیانى یان له ئازادى یان له موڵكدارێتى رووت بكرێته‌وه به‌بێ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى یاسایی.
مافى خاوه‌ندارێتى/ هه‌موو هاووڵاتییه‌ك مافى كڕین و فرۆشتن و خاوه‌ندارێتى و میراتى كه‌لوپه‌لى تایبه‌تى هه‌یه و مافى به‌كارهێنانیشى به‌گوێره‌ى خواستى خۆى هه‌یه و بێبه‌ش ناكرێت له كه‌لوپه‌له‌كانى به‌بێ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى گونجاو نه‌بێت.
مافى هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاركردن/ هاووڵاتى مافى هه‌ستان به‌و كاره‌ى هه‌یه كه ئاره‌زووى ده‌كات یان رێگرى بكات له‌وه‌ى لێى نییه، به‌گوێره‌ى هه‌ڵبژاردنى خۆى، هه‌روه‌ها له‌و كردارانه‌ى ئه‌نجامى ده‌دات یان رێگرییان لێ ده‌كات به‌هه‌ڵبژاردنى ئازادانه‌ى خۆى.
مافى تایبه‌تمه‌ندێتی/ هاووڵاتى مافى كه‌نارگیرى و پاراستنى تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه، هه‌روه‌ها مافى پاراستن و نهێنى ماڵه‌كه‌ى و شوێنى نیشته‌جێبوونى و نامه‌كانى و پۆسته و پێوه‌ندییه‌كانى پارێزراون و مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه پێگیرى له‌سه‌ر تۆماره‌كانى خۆى لاى ده‌وڵه‌ت یان لاى هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌چه‌ند تۆمارێك لاى خۆى بیانپارێزێت.
مافى زمان/ هه‌موو هاووڵاتییه‌ك مافى به‌كارهێنانى زمانى لۆكاڵى و فێربوونى منداڵه‌كانى هه‌یه، مافى ئه‌وه‌یشى هه‌یه ئه‌و زمانه له ته‌نیشت زمانه نیشتمانییه‌كه‌دا ببێت به زمانى فه‌رمى، ئه‌گه‌ر دانیشتوانى ئه‌و ناوچه كارگێڕییه له راپرسییه‌كه‌دا بڕیاریان لێ دا.
مافى ره‌تكردنه‌وه‌ى ناوهێنانى نه‌وه یان ئاین له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا/ هاووڵاتى مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه به‌ڵگه‌نامه‌ى گه‌شت یان به‌ڵگه‌نامه‌ى كه‌سى وه‌ده‌ست بهێنێت، كه ئاماژه‌ى خاڵیبوون یان جیاكارى تێدا نه‌بێت، ده‌شتوانێت له به‌ڵگه‌نامه‌ى هاووڵاتیدا ناوى نه‌ته‌وه یان ئاینه‌كه‌ى بهێنرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو هاووڵاتییه‌كه خواستى ئه‌وه‌ى هه‌بوو، بۆیه له‌وباره‌وه داوایه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات.
مافى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى/ هاووڵاتى مافى هه‌ڵبژاردنى به‌ڕێوه‌بردنى خۆى و لۆكاڵى و شاره‌وانى پارێزگا و شارۆكه و شاره‌دێ و له یه‌كه كارگێڕییه‌كانی ده‌وڵه‌تدا به‌شێوه‌ى هه‌ڵبژاردنى ڕاسته‌وخۆ هه‌یه.
مافى پاراستن و قه‌ره‌بووكردنه‌وه/ هاووڵاتى مافى وه‌ده‌ستهێنانى پاراستنى پێویستى تیرۆر و توندوتیژى و كاره‌ساته سروشتییه‌كانی هه‌یه، هه‌روه‌ها مافى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى هه‌یه به بڕیارێك له‌لایه‌ن دادگاى تایبه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژى كرایه سه‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌و مافانه‌ى له پێشه‌وه باسمانكردن.
مافى میرات و بڕوانامه هه‌ڵبژاردن/ هاووڵاتى مافى میرات و بڕوانامه و هه‌ڵبژاردنى له یاساكانى بارى كه‌سێتى له نێوان یاساى مه‌ده‌نى و یاساكانى دادگاى شه‌رعى هه‌یه.
مافه رێوشوێنییه‌كان/ هاووڵاتى مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه نه‌گیرێت یان بانگ نه‌كرێت له‌لایه‌ن هیچ ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه به‌بێ فه‌رمانى یاسایی كه له‌لایه‌ن دادوه‌رێكى تایبه‌تمه‌ند ده‌رچووبێت، هه‌روه‌ها رێگه پێدراو نییه سه‌ركۆنه‌ى تاكه‌كه‌س له‌سه‌ر كارێك بكرێت، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ى یاسایه‌ك نه‌بوو كه پێش ئه‌و كاره ده‌ركرابێت، وه‌ك نابێت یاسایه‌ك نه‌بوو كه پێش ئه‌و كاره ده‌ركرابێت، هه‌روه‌ك نابێت یاسایه‌ك ده‌ربكرێت به‌هۆیه‌كى دواكه‌وتووییه‌وه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر به‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و زیانانه نه‌بێت كه به‌هۆى جێبه‌جێكردنه‌وه بكرێت، هه‌روه‌ك دیسان نابێت كه‌سێك به‌تاوانى كه‌سێكى تر سزا بدرێت.
مافى تۆمه‌تبار یا وه‌شێنراو/ تۆمه‌تبار یان وه‌شێنراو مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه دادگایییه‌كى خێرا و ئاشكرا بكرێت و به‌بێتاوانیش دابنرێت تا تۆمه‌ته‌كه‌ى له‌سه‌ر ساغ ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆى تۆمه‌تباركردنى یان وه‌ستاندنیه‌وه ده‌بێ ئه‌وه‌ى پێ رابگه‌یه‌نرێت كه مافى پرس و راكردنى به پارێزه‌ر یان مافى به‌ده‌ستهێنانى پارێزه‌رێكى له دادگاى تایبه‌ت هه‌یه، ئه‌گه‌ر تواناى ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌و بڕه پاره‌ى نه‌بوو، هه‌روه‌ها مافى ئه‌وه‌شى هه‌یه پێوه‌ندى به كه‌سوكار و دكتۆره‌كه‌یه‌وه بكات، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕاى ژماره‌یه‌ك له مافى تر، به‌ڵام ئێسته كۆمه‌ڵێك مافى وه‌ك مافى ژینگه‌یه‌كى پاك و خاوێن، هه‌روه‌ها مافى گه‌شه‌پێدان و مافى ئاشتى و مافى هاوكارى مرۆیی.
به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی باس كران له كوردستاندا كه‌م تا زۆر بوونیان نییه و ئه‌وه‌ی هه‌یه سیسته‌مێكی جووتحزبییه، مافی مرۆڤ و هاووڵاتیبوون و سه‌روه‌ریی یاسا پێشێل كراوه و حیسابی بۆ ناكرێت. چه‌ند جوان بوو ئێمه له كوردستان ئه‌م به‌ها و ماف و بنه‌مایانه‌مان جێبه‌جێ بكردایه و پێڕه‌و بكردایه و ژیانێكی مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتوومان به‌رقه‌رار بكردایه.