نزیكه‌ی 18 مانگ به‌سه‌ر ڕاسپاردنی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان و كه‌سایه‌تیی به توانا و به‌هێزی كوردستان تێپه‌ڕی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ده‌سته‌به‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ و ته‌گه‌ره‌ی گه‌وره بووه‌وه، به‌ڵام ئه‌و وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی لێهاتوو و چاوكراوه‌ی كوردستان، پارێزه‌ری ماف و سه‌روماڵ و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان بووه و توانیویه‌تی به به‌هێزی بمێنێته‌وه.
نه‌یارانی پارتی و بارزانی و به‌تایبه‌ت حكوومه‌تی كوردستان، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه رێی كابینه‌ی نۆیه‌میان مینڕێژ كرد، چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ ده‌ركه‌وت زۆر كه‌س و لایه‌ن دژی دروستكردنی سیستم و چاكسازین، چ له به‌غدا كێشه و ته‌گه‌ره‌ی زۆر گه‌وره‌یان به سیناریۆ و چه‌واشه‌كاری و بڕینی مووچه دوای رێككه‌وتن و به‌ڵێنی بریقه‌دار و هاوئاهه‌نگی راسته‌قینه، كوردستانیان پڕ كرد له قه‌یران و خراپی بژێوی بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت نه‌په‌رژێته سه‌ر بهرناكهمهی خۆی، كاتێكیش عه‌ره‌بی عێراق به فه‌رمی دژایه‌تی قووتی خه‌ڵكی كوردستانی كرد به یاسا، ده‌بینین هه‌وڵی دووری و پاشه‌كشێ و خۆدزینه‌وه له ئه‌رك و بهرپرسیارێتییهكان ده‌درێ، له كاتێكدا هه‌موو لایه‌ك به باشی ئاگاداری باردۆخی ئابووری، سیاسی و ته‌ندروستی و گوشاره‌كانی به‌غدان، بۆ سه‌ر گه‌لی كورد له هه‌رێمی كوردستان.
روون و ئاشكرایه، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و كه‌سه رژدهیه كه له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه، بگره پێش ده‌ستنیشانكردنیشی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت، هه‌موو هه‌وڵ و به‌رنامه‌ی كاری له‌سه‌ر بنه‌مای بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌ن ماف داڕشت، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین پێ ناچێ كه‌س بیه‌وێ كوردستان بخرێته سه‌ر سكه‌یه‌كی ئیداری و شه‌فاف.
پێ ده‌چێت دروشمی كوردستانی به‌هێز و بڕیاری چاكسازی راسته‌قینه، كه هۆكارن بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و چاره‌سه‌ری زۆر له كێشه دارایی و كارگێڕییه‌كان، به زیانی گه‌نده‌ڵكار و ئه‌وانه‌یه كه له ئاوی لێڵدا مه‌له ده‌كه‌ن، بۆیه وه‌ك نه‌یاری حكوومه‌ت و به‌تایبه‌ت مه‌سروور بارزانیی ده‌رده‌كه‌ون و ته‌نانه‌ت هه‌یه جاشایه‌تیشی قبووڵه، به ئاشكرا ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان نه‌بێت به سیستم و خۆشگوزه‌ران نه‌بین، بۆیه به‌رده‌وام و بۆ هه‌موو پرسێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، زۆر ده‌نگی دژ و كۆسپی گه‌وره ده‌بینین، هاوكات به‌رده‌وام هه‌وڵه نه‌زۆكه‌كانیان له گشت روویه‌كه‌وه بخه‌نه گه‌ڕ بۆ رێگری له‌و هه‌نگاوه پیرۆزانه كه له كۆتادا هه‌موو گه‌لی كورد تێیدا سوودمه‌ند ده‌بین.
به‌دڵنیاییه‌وه مه‌سروور بارزانی كه‌سایه‌تییه‌كی پۆڵایینه و وه‌ك چیایه‌كی سه‌ركێشه كه به پیلانگێڕی و ره‌شه‌بای دوژمنان و ناحه‌زان ناله‌رزێت، به‌ڵكو به‌هێزتر هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و پلانه‌كانی هه‌ڵده‌گرێ. بۆیه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو، ده‌یان سیناریۆ و خۆپێشاندانی ساخته و دروستكراو و پیلانمان بینی، ده‌یانی تریش ده‌بینین له‌لایه‌ن ناحه‌زانه‌وه، به‌ڵام هه‌ر شكستیان بۆ ده‌مێنێته‌وه، له ئێوه گه‌وره‌تر خه‌ونه گڵاوه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان برده ژێر خۆڵ و ویستیان كوردستان بخه‌ن و كورد بتوێننه‌وه، به‌ڵام كورد به‌پێوه ده‌مێنێته‌وه.
بۆیه هه‌موو ئه‌و ژاوه‌ژاو و پڕوپاگه‌نده و چه‌واشه‌كارییانه‌ی دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت چ له به‌غدا و له ناوخۆی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆداڕێژراو و ئاراسته‌كراو، پووچه‌ڵ ده‌بنه‌وه .
بۆیه كابینه‌ی نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان، گشت توانا سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ مسۆگه‌ركردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی كوردستان و ده‌ركردنی له‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی كه هه‌ركه‌س له به‌غدا مه‌یلی نه‌ما سووكایه‌تیی به قووتی خه‌ڵكی كوردستان بكات، ئه‌و مافانه‌ی چه‌ندان ساڵه كێشه‌ی دارایی گه‌وره‌ی بۆ خه‌ڵكی كوردستان پێ دروست ده‌كرێت و زۆر سه‌ره‌تایین، كه‌چی نه‌یاران كوردی پێ سزا ده‌ده‌ن، به‌ڵام رێیهكهی سه‌رۆك وه‌زیران زۆر روون و یاساییه كه ده‌بێت چاره‌سه‌ر به یاسا و ده‌ستوور بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌یله نییهتپیسانه چیتر نه‌توانن ده‌ست بخه‌نه‌وه بینه‌قاقای خه‌ڵكی كوردستان.
به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان هه‌موو كات كه‌سایه‌تییه‌كی جێی متمانه‌ی هه‌موو كوردێكه، تاكه ئومێد و فریادڕه‌سی هه‌موو كوردێكیش بووه، له ئێسته و ئاینده‌یش هه‌میشه چاره‌سه‌ر لای ئه‌وانه و هه‌موو ئه‌و پیلان و بۆمبه چێنراوانه‌ی به‌رده‌م رێی كوردستانی به‌هێزتر، پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه. چونكه بارودۆخه‌كه‌ی سه‌رده‌می داعش زۆر به‌سه‌ردا نه‌چووه و بیرمانه ته‌نگانه‌یه‌كی زۆر سه‌ختتر بوو، تێشپه‌ڕی و چاره‌سه‌ریش هه‌ر لای بارزانی بوو.