سه‌ده‌یه‌كه ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان كه ئێسته به هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسا و ده‌ستوور ددانی پێ نراوه، ده‌وڵه‌مه‌نده به هه‌موو سه‌رچاوه‌ی كانزایی و سروشتی و مێژوویی و هه‌موو شته جوانه‌كان، دوور له ویستی خۆی به ده‌وڵه‌تێكی ده‌ستكرد به‌ناوی عێراق لكێنرا.
هه‌رله‌و كاته‌وه تا ئێسته رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان هه‌وڵی سڕینه‌وه و له‌ناوبردنی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خاك و نیشتمانی خۆمان به بێگانه و هاووڵاتیی پله دوو مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، هه‌موو رێیه‌كیان گرتووه‌ته‌به‌ر به چاوساغی خۆفرۆش و ویژادنفرۆشان تا شكۆ و ئیراده‌مان لاواز بشكێنن .
عێراقێك كه دوای سه‌ده‌یه‌ك به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵه و ململانێی قورس و شه‌ڕوكوشتار گه‌یشتووه‌ته لێواری نقومبوون و هه‌ڕه‌سهێنان له گشت بواره‌كاندا، به شێوه‌یه‌ك هیچ كه‌س و لایه‌نێك هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بۆ نییه، شوێنی ده‌ستێوه‌ردانی و داگیركاری و چه‌وساندنه‌وه و تاڵانكارییه، هیچ بناغه‌یه‌كی نه‌ماوه تا هیوای له سه‌ر هه‌ڵبچێنرێت .
له گشت سێكته‌ره‌كانی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری و ئابووری و ته‌ناهی، ئه‌وپه‌ری شكستی هێناوه به شێوه‌یه‌ك له زۆربه‌ی شوێنه‌كان ته‌نیا ئاوی خواردنه‌وه و رێگه‌وبان و ئابووری كه‌وتووه‌ته خراپترین دۆخ، به شێوه‌یه‌ك ئیتر ئه‌و كه‌س و لایه‌نه سیاسییانه‌ش باوه‌ڕیان عێراقی داڕماو نه‌ماوه .
له قۆناغی ئێسته‌ش بودجه‌ی عێراق پشت به فرۆشتنی نه‌وت ده‌به‌ستێ، ساڵانه به‌پێی فرۆشتنی نه‌وت بودجه ته‌رخان ده‌كرێ، به‌تایبه‌تیش كه %90 ی سه‌رچاوه‌ی دارایی عێراق پشت به سامانه سروشتییه‌كان ده‌به‌ستێ. به‌هۆی بڵاوبوون و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بازرگانی به‌گشتی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ستا، له‌لایه‌كی تریش نرخی نه‌وت دابه‌زینێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، نزیكه بگوترێ عێراق به‌ره‌و مایه‌پووچی هه‌نگاو ده‌نێ و له‌لایه‌كی تریش به‌هۆی سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و نه‌جووڵانی بازاڕه‌كان، له‌ناو وڵات‌دا بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ملیۆنان هاونیشتمانی خه‌ریكه دووچاری هه‌ژاری ده‌بن.
قه‌یرانێكی تر له‌ناو عێراق بوونی هه‌یه كه ئه‌ویش ئاژاوه‌ی سیاسییه، هه‌ر له زووه‌وه دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له 2003 تا ئێسته بوونی هه‌بووه. له‌م ماوه‌یه‌ی دوایی به‌هۆی ئه‌و خۆپێشاندانه به‌رده‌وامانه‌ی كه له باشووری عێراق ده‌كرا، حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ناچار كرد كه ده‌ست له‌كار هه‌ڵبگرێ. له سه‌رووی ئه‌م قه‌یرانانه قه‌یرانێكی تر بوونی هه‌یه، ئه‌ویش ململانێی نێوده‌وڵه‌تییه. به‌هۆی ئه‌و ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له عێراق بوونی هه‌یه، وای كردووه كه وڵاته‌كه له بارودۆخێكی ته‌ناهی ناله‌باردا بێت و له‌لایه‌ك ئه‌و میلیشیا و حزبانه‌ی كه سه‌ر به ئێرانن، سیاسه‌تی توندڕه‌وی دژی ئه‌مه‌ریكا پێڕه‌و ده‌كه‌ن، ئێسته هێزه نزیكه‌كان له ئێران سێ میلیشیای نوێیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه، ئه‌مه‌ش عێراقی كردووه‌ته ناوچه‌یه‌ك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه سه‌ره‌ڕای ئه‌و وێرانكاری و بارودۆخی شڵه‌ژاویی عێراق و به‌هێزبوونیان، ئه‌وا ئه‌و گرووپ و لایه‌نانه‌ی كه بنه‌ڕه‌تدا دوژمنی گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌وانه‌ی دوێنی به تانكی ئابرامزی ئه‌مه‌ریكی و چه‌كی مۆدێرن خۆیان به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان تاقی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌و چه‌كه‌ی كه له به‌رده‌ستیان ماوه، ئه‌ویش برینی به‌شه بودجه و مووچه‌ی كوردستانه كه له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوو، به ده‌یان میلیار دۆلاری هه‌رێمی كوردستانیان ده‌ست به‌سه‌ردا گرتووه و ئێسته‌ش چاویان له هه‌رێمی كوردستانه تاڵانی بكه‌ن و داگیری بكه‌ن، بۆیه ده‌بێ گه‌لی كورد و سه‌ركردایه‌تیی كوردستان زۆر هوشیار و به‌ئاگابن و چیتر چاویان له عێراقێك نه‌بێت كه به‌ره‌و مایه‌پووچی و هه‌ره‌سهێنان هه‌نگاو ده‌نێت.