بۆ مێژووی دروستبوونی په‌كه‌كه بگه‌ڕێینه‌وه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و گرووپه دروستكراوی چه‌ند ده‌وڵه‌تێكه و ھیچ ئینتیمایه‌كیان بۆ گه‌لی كورد نییه، ماوه‌یه‌كه چه‌ند باڵێكی په‌كه‌كه كه دیارن، بڕیار و فه‌رمانی چ وڵاتێكی هه‌رێمی و نه‌یاری گه‌لی كوردن، له ڕێی كلكه‌كانیه‌وه ده‌ستیان به شه‌ڕفرۆشتن له دژی هه‌رێمی كوردستان كردووه و هێرشێكی سته‌مكارانه و بێ ویژدانانه‌ی چه‌واشه‌كاری و تۆمه‌ت له دژی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه ھه‌رێمی كوردستان به دوژمنی خۆی داده‌نێت، بۆیه ھه‌موو ھه‌وڵێكی خۆی بۆ ئه‌وه چڕ ده‌كاته‌وه، كێشه بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان دروست بكات. ھه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ئه‌م قه‌واره‌یه‌ی باشووری كوردستان لاواز بكات، ھه‌روه‌ھا زیانێكی گه‌وره به ئاسایش و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ھه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نێت، ئامانجه‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه به ھاوكاری و ھاوئاھه‌نگیی چه‌ند گرووپ و لایه‌نێكی دیاریكراو، زیاتر جێی خۆی بكاته‌وه، چونكه له‌م دۆخه‌ی ئێسته‌دا په‌كه‌كه له باكوری كوردستان ڕووبه‌ڕووی شكستێكی سه‌ربازیی گه‌وره بووه‌ته‌وه و ناتوانێ چالاكیی سه‌ربازیی ئه‌نجام بدات.
په‌كه‌كه به دروستكردنی رێكخراو و گرووپی تر به ناوی خه‌بات له دژی داگیركه‌ر و به‌ناوی جۆراوجۆر له پارچه‌كانی تری كوردستان، هه‌وڵی دا كێشه بۆ هێزه خه‌باتگێڕه ڕه‌سه‌نه‌كانی كوردستانیش دروست بكات. دروشمی سه‌ربه‌خۆیی و كوردستانی گه‌وره‌یان به‌رز كرده‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك هه‌نگاو بۆ سه‌ربه‌خۆیی بنێن. ته‌نیا و ته‌نیا كه‌وتنه دروستكردنی شه‌ڕ و ئاژاوه‌گێڕی و چاوساغی بۆ نه‌یارانی گه‌لی كورد. باڵه توندڕۆكه‌ی په‌كه‌كه هه‌وڵی دا سه‌ركرده كوردپه‌روه‌ر و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ناو په‌كه‌كه په‌راوێز بخات. به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو به‌هایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤی خه‌نجه‌ریان له هاوڕێكانیان ده‌وه‌شاند و بوونه هۆی هه‌ڵگیرسانی فیتنه و دووبه‌ره‌كی له‌ناو لایه‌نه كوردییه‌كان، به‌ڵام تا ئێسته له هه‌وڵه‌كانیان شكستیان خواردووه.
ئه‌وه‌ی له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی په‌كه‌كه ده‌بینرێت جگه له رێخۆشكردن بۆ داگیركه‌رانی كوردستان و وێرانكردنی گوند و رفاندنی كوڕ و كچ، رۆژ دوای ڕۆژ ده‌ست بۆ كاری تێكده‌رانه‌تر ده‌بات و دواجار هاته سه‌ر بۆڕییه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ئابووریی ھه‌رێمی كوردستان تێكبدات، بێگومان ئه‌مه‌ش بێ ویژدانییه‌كی گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، كاتێك بۆڕیی نه‌وتی كوردستان له‌ناو خاكی توركیا ده‌ته‌قێننه‌وه، چونكه ئه‌وه قووتی خه‌ڵكی كوردستانه و پێویسته ھه‌موو لایه‌نێك پارێزگاری لێ بكات، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له په‌كه‌كه بینراوه ئه‌وه‌یه، له باكوری كوردستان هیچی بۆ كورد نه‌كرد. پژاكیشیان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروست كرد و هیچ ده‌ستكه‌وتێكیان بۆ كورد له‌وێ نه‌بوو. په‌یه‌ده‌یان بۆ ڕۆژئاوا دروست كرد ئه‌ویش خه‌ریكه گفتوگۆی كورد - كورد و هه‌وڵه‌كانی مه‌زڵووم كۆبانی لابار ده‌به‌ن.
له هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مانشێوه و هه‌ر ڕۆژێك له‌پێناو فیتنه‌یه‌كدا خۆیان به لایه‌نێكی سیاسی هه‌ڵده‌واسن، به‌ڵام له تێكدانی ژیانی خه‌ڵك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و نابن، به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا كه بینیمان له ده‌ڤه‌ری ئامێدی پێشمه‌رگه‌یان شه‌هید كرد و له ده‌ڤه‌ری سلێمانیش به فه‌رمانی ئاغاكانیان ده‌ستێكی باڵایان له كوشتنی خۆپێشانده‌ران و تێكدانی باره‌گای حزبی و حكوومه‌ت و شێواندنی ئارامی له‌و ناوچانه هه‌بوو.
ئه‌وه‌ی جێی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه، ئه‌وه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین و دژایه‌تی هه‌رێمیش ده‌كه‌ن و سووكایه‌تی به خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن، كه‌چی نه‌یانتوانیوه بستێكی خاكی باكوری كوردستان ئازاد بكه‌ن. ئه‌مه‌ش تازه نییه و مێژووی هه‌یه، بۆ نموونه بۆ دژایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان دوای هه‌ڵبژاردنی 1992 ئه‌وان له ئه‌وروپا په‌رله‌مانێكی كارتۆنییان دروست كرد بێ ئه‌وه‌ی كه‌س متمانه‌ی پێبه‌خشێ و نه هیچ بنه‌مایه‌كیشی هه‌بێت یان زه‌وییه‌كی رزگاركراویان به‌ده‌سته‌وه بێ.
باشتره په‌كه‌كه و كلكه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان باش ئه‌و راستییه بزانن كه حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسه له پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم و ئێوه و خه‌ڵكی تێكده‌ر ده‌بێ سنووری خۆتان بزانن، ئه‌گه‌رنا خۆتان به‌رپرسیارێتیی هه‌موو شتێكی نه‌خوازراو هه‌ڵده‌گرن.