ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی چارهسهرنهكراویان هه‌یه و تا ئێسته‌یش هیچ هیوایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنیان نییه. كه‌چی بینیمان له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه زۆر لایه‌ن و په‌رله‌مانتار كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی و دهۆڵیان بۆ مسته‌فا كازمی ده‌كوتا كه فریادره‌سی عێراقی شكستخواردوو و هه‌ره‌س پێهێنراوه، كه به‌رهه‌می حوكمڕانی شكستخواردووی 17 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌زه‌وی و تایفی و شۆڤێنی و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی رژێمی ئێرانه. له هه‌مان كاتدا له سه‌رۆك وه‌زیرانی پێش خۆی باشتر ده‌بێ و دژی مافه ره‌وا و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد نییه، هه‌روه‌ها ده‌یانگوت زۆر دۆستی كورده و ماوه‌یه‌كیش له كوردستان ژیاوه.
كازمی له سه‌ره‌تادا خۆی وا پێشان دا كه هه‌مووان دژی ئه‌وه‌ن به‌تایبه‌ت لایه‌نی شیعه و سوننه‌كان، به شێوه‌یه‌ك ئه‌وان نایانه‌وێت چیتر پێوه‌ندیی هه‌رێم و به‌غدا له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا بێت و رێگرن له به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها به پیلانگێڕییه‌كی پێشوه‌خته و میدیایی، هه‌موو خه‌تا و به‌رپرسیارێتییه‌كانی خسته ئه‌ستۆی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن كه هه‌رێمیش ئیراده‌یه‌كی باش نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به داهاتی نه‌وت و خاڵه سنوورییهكانهوه هه‌یه.
له ماوه‌ی رابردووش‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی بینرا و ده‌بینرێت، كازمی وا خۆی پێشان ده‌دا كه ئه‌و پێی خۆشه مافه‌كانی كورد بدات، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نی تر رێگرن، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وانه ته‌نیا سیناریۆن بۆ خۆدزینه‌وه و پاساوهێنانه‌وه و هێرشێكی ده‌روونی و چڕكردنه‌وه‌ی گوشاره‌كان بۆ بچووكردنه‌وه یان نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان. بۆیه ئه‌وه‌ی له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی كازمیدا ده‌بینرێت، ته‌نیا هێشتنه‌وه‌ی خۆیه‌تی له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات و كۆكردنه‌وه‌ی پاره و رازیكردنی دژه كورده‌كان و لێدانی هه‌رێمی كوردستان و هێشتنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به‌شێوه‌ی ئێسته، بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانیكردنی وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستانه بۆ زیاتر دژایه‌تیكردنی قه‌واره‌ی ده‌ستووری كوردستان، له رێی هاندانی هه‌ندێك لایه‌ن و گرووپی به‌ناو كوردی، به پاساوی مووچه و بودجه و ئاژاوه‌نانه‌وه له ده‌ڤه‌ری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی.
هه‌روه‌ها كازمی نه‌ك به‌رانبه‌ر به‌م ئابڕووچوونه‌ی عێراق هیچی پێ ناكرێت، به‌ڵكو له ژێره‌وه به پشتگیریی ناڕاسته‌وخۆی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك خه‌ریكی رازیكردنی ئه‌و په‌رله‌مانتاره فاشیستانه بوو بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزێكی گه‌وره‌ی ده‌ره‌كی، ئه‌ویش نه‌ك بۆ مووچه و ئه‌ركه داراییه‌كان و كورتهێنانی بودجه و به‌شی كوردستان، به‌ڵكو بۆ ته‌خشان و په‌خشانكردنی پاره و خه‌رجیی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن و مسۆگه‌ركردنی ده‌نگ و كورسییه بۆ خولی نوێی حوكمڕانی كه خه‌زێنه‌كه‌یان به‌تاڵه، به‌وه پڕیان كرده‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی مسته‌فا كازمی له ماوه‌ی رابردوو تا ئێسته و هه‌ڵوێستی هه‌ندێك هێز و لایه‌ن به‌تایبه‌ت كوردی و عێراقی بكه‌ین، بینیمان كه به‌جۆرێك له جۆره‌كان له‌ژێر كاریگه‌ریی میدیا و نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵك و ئه‌جێندای هه‌ندێك ڕه‌وتی سیاسی و چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان، خه‌ریك بوو كازمی به‌جۆرێك گه‌وره بكه‌ن كه خه‌ڵك وا لێ بكه‌ن، بگه‌ن به‌و بڕوایه‌ی كازمی عه‌سای سیحری له ده‌سته و گشت كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات .
به‌م جۆره توانیان له رێی پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی میدیایی پڕ فێڵه‌وه خۆڵ بكه‌نه چاوی خه‌ڵكه‌وه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی جوانكردنی رووخساری كازمی، ئه‌وه‌یشی به شان و باڵیدا ههڵدهدرا، وا ده‌رنه‌چوو، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نه‌رم و له سه‌رخۆ كاری بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی كورد و بچووكردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی كرد و ده‌كات.
كه‌واته ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردووی مسته‌فا كازمیدا ده‌ركه‌وت، خراپی جۆری سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌ی سیاسی و دارایی و ئاسایشی عێراق بوو، به‌ره‌و خراپترین دۆخیش هه‌نگاوی ناوه و ئابووری عێراق زیاتر له جاران به‌ره‌و هه‌ره‌س ملی رێی گرتووه. رێژه‌ی برسێتی و هه‌ژاری زیاتر بووه، به شێوه‌یه‌ك تا دێت سیمای ڕاسته‌قینه و فێڵاوی كازمی به‌ره‌و شكست زیاتر ئاشكرا ده‌بێت، له هه‌مان كاتیش‌دا عێراق له سه‌رده‌می ئه‌و به خراپترین و هه‌ستیارترین كاتی خۆیدا گوزه‌ر ده‌كات.
ده‌بێ ئیتر هیچ كوردێكی ژیر هیوا و ئومێد به هیچ سه‌ركرده و لایه‌نێكی سیاسیی عێراق، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی هه‌ڵنه‌چنێت.