خیانه‌ت مێژووییه‌كی به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تیی هه‌یه، له مێژووی شۆڕشه‌كانی كوردیشدا بۆ ئازادی و ڕزگاریی، خیانه‌ت چه‌مكێكی نامۆ نییه. خیانه‌ت واته لادان و ناپاكی له وڵات یان ده‌وروبه‌ر یان په‌یامه‌كه‌ت. به‌ڵام ئه‌وكاته گه‌وره‌تر ده‌بێت كه له كاتی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ و ته‌نگانه‌ی وڵات‌دا، به ئاگایی و وشیارییه‌وه هاوكاری دوژمن بكه‌یت، جا ئه‌وه به پێدانی زانیاریی هه‌ستیار یان نانه‌وه‌ی ئاژاوه له وڵاتی خۆت له به‌رژه‌وه‌ندی دوژمن. بۆیه له زۆربه‌ی وڵاتاندا سزای خیانه‌تی گه‌وره كوشتنه و به بكه‌ره‌كه ده‌گوترێ ناپاك "خائین".
وشه‌ی خیانه‌ت یان جاشایه‌تی تاوانێكه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌وڵی خستنی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌دات یان یارمه‌تی دوژمنی وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌دات له كاتی جه‌نگدا بۆ داگیركردنی خاك. خیانه‌ت دیارده‌یه‌كه هه‌م جیهانی و هه‌م ناوچه‌یی و هه‌م كوردیشه. ئه‌م چه‌مكه زڕه پێ به‌پێی سیاسه‌ت و جه‌نگ خۆی ده‌نوێنی. بۆیه سه‌رله‌به‌ری خیانه‌ته‌كان ئامراز و بیانووی خۆی هه‌یه و خیانه‌تكار خۆی به ڕاستتر و ڕه‌واتر و شیاوتر له خیانه‌تلێكراو ده‌زانێت، بگره خیانه‌ته‌كه‌ی ده‌كات به چاكه به‌رانبه‌ر گه‌ل.
كاتێك گرووپ و كه‌سانێك هیچ هه‌ست و سۆزێكی كوردپه‌وه‌ری و نیشتمانپه‌وه‌ری له‌ناو ده‌روونیان نه‌بێت و ته‌نیا رق و كینه و پاره و به‌رژه‌وه‌ندی زاڵ بێت به‌سه‌ریاندا، وه‌ك ئه‌وه‌ی له چه‌ند سه‌عاتێكدا به فه‌رمانی داگیركه‌رانی كوردستان، كه‌ركووك و نیوه‌ی خاكی كوردستان فرۆشرا، ئیتر جێی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه و ده‌بێ ئه‌و جۆره كه‌س و لایه‌نانه‌ی خاك و كوردیان به‌لاوه گرنگ نه‌بێت، بۆچی بژین و چ به‌هایه‌كیان هه‌یه؟
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ندێك گرووپ به سه‌رپه‌رشتی خۆفرۆش و خاكفرۆش لاهوور جه‌نگی و به نه‌خشه و مه‌رامێكی روون و ئاشكرا، په‌لاماری حكوومه‌تی كوردستان و پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌ده‌ن. له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌موو ئامراز و چه‌ك و تیرۆرێكیان به‌كار هێناوه، له‌لایه‌ك بۆ مه‌رامی تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان و له‌لایه‌كی تریش هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕٍی ناوخۆیی، له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر، رێخۆشكردن بۆ له‌باربردنی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته ئامانجیان.
ئه‌و پیلانگێڕییانه، سووتاندن و شه‌هیدكردنی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سلێمانی و گه‌رمیان و راپه‌رین، جووڵاندنی میلیشیایی حه‌شد و ئیتڵاعات و دواتر به‌كارهێنانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه چ به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نی یان به سیمای ناسراویانه‌وه، ده‌سته‌یه‌ك گێچه‌ڵن به‌رانبه‌ر كوردستان كه به فه‌رمانی راسته‌وخۆی ئاغاكانیان له تاران و به‌غدا جاشه‌كانی ناوخۆ پێی هه‌ستاون، ئه‌وه به‌شێكه له ته‌واوكردنی ئه‌و نه‌خشه شووم و پیلانگێڕییانه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 بڕیاریان لێ دابوو به كۆتاهێنان به قه‌واره‌ی كوردستان ته‌واوی بكه‌ن، به‌ڵام رووبه‌ڕووی خۆڕاگری و لووتشكاندنی گه‌وره بوونه‌وه.
ئه‌م تاقمه مافیا و مرۆڤكوژانه كه روون و ئاشكرایه به فه‌رمانی كێ و چۆن و به چ مه‌رامێك دژی كوردستان ده‌جووڵێنرێن، سه‌رچاوه داراییه‌كانیان له‌لایه‌ن ناحه‌زانی كورد و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر حیسابی كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ شۆڤێنییه‌كانی به‌غدا پاره‌دار ده‌كرێن و هاوكات پاره‌ی كوردستانیش ده‌بڕن و ئه‌مانیش هان ده‌ده‌ن داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان بدزن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م سته‌م له خه‌ڵك بكه‌ن، هه‌م خه‌زێنه‌ی گشتیی به‌تاڵ بێت، ئه‌مه راسته‌وخۆ لاهوور جه‌نگی سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات.
لاهوور چۆن به چه‌ند دینار و تمه‌نێك و له چه‌ند سه‌عاتێكدا نیوه‌ی خاكی كوردستانی راده‌ست كرد تا له به‌رانبه‌ردا به هاوكاری ئاغا‌كان ده‌ست به‌سه‌ر یه‌كێتیدا بگرێت به "نیوه سه‌رۆك"، ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئێسته‌یشی و سه‌رشۆڕیی بۆ پاره و دڵخۆشكردنی عه‌ره‌ب به تێكدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه نه‌خۆشی بۆماوه‌یی هه‌یه له خۆفرۆشی و خاكفرۆشیدا.
به‌ڵام به خۆڕاگری گه‌ل و بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی كوردستانپه‌روه‌ر و هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌تی كوردستان، ئه‌مجاره‌یش له‌م پیلانگێڕییه‌دا مایه‌پووچ ده‌رده‌چن و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان تێكده‌شێكێن و كوردستان ده‌ڕوات به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش.