ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی ورد و خێرا له‌سه‌ر به زۆر دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی ده‌ستكرد به‌ناوی عێراق بكه‌ین، راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گرمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و مێژوویش گه‌واهیده‌ره، ئه‌و سه‌رزه‌وینه به زۆر لكێنراوه، هه‌موو كاتێك به كوده‌تا، تیرۆر، دیكتاتۆری و كوشتار و شه‌ڕ، كاته‌كانی به‌سه‌ر بردووه، ئه‌وه‌یشی تێیدا زیانمه‌ند بووه، نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی ناوی بووه. بۆیه ئه‌گه‌رچی پێش 18 ساڵ ئومێده‌كان له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واری ره‌شی كوده‌تا و دیكتاتۆر و سته‌مكاری و تاكڕۆیی و تیرۆر و زینده‌به‌چاڵ و كیمیاران هه‌ڵچنرابوون، به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی و دیموكراسی و هاوبه‌شیی، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كورت، جارێكی تر ئه‌و عێراقه خراپتر له رابردوو گه‌ڕایه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی خۆسه‌پاندنی زۆرینه و دیكتاتۆری و میلیشیای ده‌ره‌وه‌ی یاسا، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه شه‌ڕ و ناكۆكیی بێكۆتایی و داهاتووی نادیار.
ئه‌گه‌ر دوێنی سیاسه‌تی گه‌مارۆدان و په‌راوێزخستن و به‌كارهێنانی میلیشیا و هێرش و مووشه‌كباران له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێسته‌ی عێراق كه له چه‌ند گرووپێكی مه‌زه‌وگه‌رای شیعه‌ی شۆڤێنی پێكهاتوون، بڕیاره‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی عێراق وه‌رده‌گرن و په‌لاماری هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، گشت پێكهاته و بیروباوه‌ڕ و پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌كانی تر بێجگه له شیعه، ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه ئه‌مڕۆ له عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تر روو ده‌دات به خۆنواندنی میلیشیاكان به‌ناوی جۆراوجۆر، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداری كوده‌تایه به‌سه‌ر ده‌ستوور و فیدراڵی و دیموكراسی و یاسا، هاوكات یه‌كێكه له هه‌وڵی كوده‌تا پێشبینیكراوه‌كان، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت به خواستی ئه‌وان به‌ڕێوه نه‌چێ، له‌وه‌ش ترسناكتر ئه‌وه‌یه ئه‌مانه عێراقیی ده‌ره‌كین و ئینتیمایان بۆ وڵاتی دراوسێیه نه‌ك خۆیان، وه‌ك ده‌زانین له‌لایه‌ن گرووپه میلیشیا شیعه‌كانی حه‌شد كه خۆیان له چه‌ندان كه‌تیبه و ناوی سه‌یروسه‌مه‌ره‌دا راگه‌یاندووه، ئیداره ده‌درێن و راسته‌وخۆیش له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان فه‌رمان وه‌رده‌گرن.
ئه‌م جموجووڵه نامۆ به ده‌وڵه‌ته، نیشانه‌ی بێ توانایی و ئیفلاسی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی به‌غدایه، كوده‌تایه‌كی ئاشكرایه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كازمی و ده‌ستوور و یاسادا، چونكه نه هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق و نه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی تر ناتوانن كۆنترۆڵی ئه‌و گرووپه میلیشیایانه بكه‌ن، كاتی نه‌گونجاویش بێ ناسنامه ده‌كرێن و حه‌شدیش ده‌ڵێ له ئێمه نین، جا وه‌ره له‌وه تێبگه هێزێك ده‌وڵه‌ت وێران ده‌كات و كه‌سیش خۆی ناكات به خاوه‌نی و كه‌سیش ناتوانێ رایانبگرێ.
ئاماژه‌كانی كوده‌تا و به سه‌ربازیبوونی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا هه‌ر له سه‌رده‌می نووری مالیكی و دواتر جووڵاندنی هێز له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، به پاڵپشتی وڵاتانی ناوچه‌كه و چه‌ك و جبه‌خانه‌ی هاوپه‌یمانان و میلیشیا و پاسدار، به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆتاهێنان به قه‌واره‌ی كوردستان ده‌ستی پێ كرد، ئه‌وانه ره‌وایه‌تیدانن به‌و كوده‌تایه‌ی ئه‌و گرووپه میلیشیا شیعانه ویستیان و ئێسته خۆیان به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كاندا زاڵ كردووه و بڕیاری سیاسی، ئابووری و گشت بواره‌كانی تر له چنگ خۆیانه، نه‌ك حكوومه‌تی مسته‌فا كازمی كه به‌رده‌وام له‌ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌دایه.
خۆنواندنی میلیشیاكان له عێراق بۆ جاری چه‌نده‌مینه و مووشه‌كبارانكردنی باڵوێزخانه‌كان و په‌لاماردانی باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان و دووجار مووشه‌كبارانی هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان و رێگری له جێبه‌جێكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد، پێكه‌وه ئه‌ڵقه‌ی ئه‌و زنجیره‌ن كه ته‌واو بوونی عێراق ده‌خنكێنێ.