له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 1992، گه‌لی كورد بۆ یه‌كه‌مین جار بووه خاوه‌ن په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆی وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی نیمچه سه‌ربه‌خۆ و دواتر بڕیاردان له‌سه‌ر فیدراڵیزم و چه‌سپاندنی، توانیویه‌تی به سیاسه‌تێكی ژیرانه و حه‌كیمانه له‌رووی به‌ڕێوه‌بردن، كار بۆ پێشكه‌وتنی ئابووری و ئاوه‌دانی و سیاسی و دیپلۆماسی خۆی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی بكات، له‌و ڕێیه‌وه هه‌رێمی كوردستان به وڵاتانی ناوچه‌كه و دنیا گرێ بدات و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له پێناو زیاتر سه‌رنجڕاكێشانی دنیا بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكات .
به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، هه‌رێمی كوردستان به هۆی تایبه‌تمه‌ندیی جیۆگرافیا و ئاسایش و ئارامیی، توانیویه‌تی ببێته شوێنێكی گه‌شتیاریی گرنگ و سه‌رنجی گه‌شتیارانی عێراقی و بیانی به هۆی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان، به‌لای خۆیدا رابكێشێت، ئه‌وه‌ش وایكردووه ساڵ به ساڵ گه‌شه‌سه‌ندنێكی زیاتر له رووی ئابوورییه‌وه به‌خۆیه‌وه ببینێت. له‌لایه‌كی تره‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گشت هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه تا رۆحی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی هه‌موو ئاین و ئاینزاكان و پێكهاته‌كانی وا لێ بكات، هه‌رێمی كوردستان زیاتر پێگه‌ی جێی متمانه و به‌هێزتر بێت.
به‌دڵنیاییه‌وه به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و متمانه و پێگه‌ی به‌هێز و سه‌ركه‌وتنانه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی، بۆ سیاسه‌ت و دیپلۆماسیی ژیرانه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه زۆر به وردی و بایه‌خه‌وه گرنگی به پاراستنی به‌ها دیموكراسییه‌كان و باوه‌ڕێكی ته‌واویی به ئاشتی و گفتوگۆ و كولتووری پێكه‌وه‌ژیان هه‌یه. ئه‌مه‌ش مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد له رێی ئاشتییه‌وه و هیچ كات باوه‌ڕی به‌شه‌ڕ نه‌بووه .
هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو به‌تایبه‌ت له‌م دوو ساڵه‌ی رابردوودا، پێوه‌ندییه‌كی به‌هێزی دیپلۆماسی و سیاسی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌بووه، ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به دڵنیاییه‌وه نه‌یارانی كورد نیگه‌ران و دۆست و هاوپه‌یمانانی زۆر دڵخۆش كردووه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و دیپلۆماسییه سه‌ركه‌وتووه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هاوسه‌نگی له ناو ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه و ئاڵۆزدا پاراستووه .
ئه‌و سه‌نگ و پێگه به‌هێزه‌ی هه‌رێمی كوردستان له رووی گرنگیی سیاسی، ئابووری و دیپلۆماسی، ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیی دروست كردووه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی زیاتر ناساندنی هه‌رێمی كوردستان و سه‌نگ و بایه‌خی و دروستبوونی متمانه، راكێشانی سه‌رنجی كۆمپانیا و باڵوێزی وڵاتان به‌ره‌و ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
له‌لایه‌كی تره‌وه گرتنه‌به‌ری دیپلۆماسیی ژیرانه، مێژوویه‌كی دێرینی له ناو فه‌رهه‌نگی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان هه‌یه، وڵاتانی ناوچه‌كه و دنیای تووشی سه‌رسوڕمان كردووه، گه‌لی كورد به هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌لماندی كه هیچ كات دوژمنی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه نییه، به‌ڵكو هه‌رده‌م كاری بۆ سه‌قامگیری و ئاشتی و دوورخستنه‌وه له گرژییه‌كان بووه و به‌كرده‌وه‌ش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه .
دیپلۆماسی و سیاسه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ نه‌ك ته‌نیا كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌بووه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و عێراق و نێوده‌وڵه‌تیش حیسابی بۆ ده‌كرێت، ئه‌ویش دیپلۆماسیی گفتوگۆی ئاشتییانه و له‌یه‌كتر نزیككردنه‌وه، له شوێنی گرژی و ئاڵۆزی و به‌كارهێنانی زمانی جه‌نگه، هه‌ر ئه‌و دیپلۆماسییه ژیرانه‌یه توانیویه‌تی ڕێز و پێزانینی هاوبه‌شه‌كان و دنیای ده‌وروبه‌ر به‌ده‌ست بهێنێت.
بۆیه ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو و ئێسته‌ش له سیاسه‌ت و دیپلۆماسیی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به شێوه‌یه‌كی زۆر ئه‌رێنی و باش بینراوه، ڕاگرتنی هاوسه‌نگییه له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و له ناو ململانێی توندی وڵاتانی ناوچه‌كه و زلهێزه‌كان. به‌تایبه‌ت كه ئه‌مڕۆی بارودۆخ و جیۆگرافیای سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له سوود و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێم له ڕووی ئارامی و سه‌قامگیرییه‌وه بێگومان جه‌مسه‌رێكی ئارامی ناوچه‌كه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان، وه‌ك هه‌میشه باوه‌ڕ و متمانه‌یه‌كی ته‌واوی به گفتوگۆ و سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌كی ئارام بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌یه، مێژووش سه‌لماندوویه‌تی كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا باشترین ڕێیه بۆ گه‌یشتن به مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان. ئه‌مه‌ش ڕێ خۆش ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان له رووی سیاسی، دیپلۆماسی و ئابوورییه‌وه، زیاتر ببێته جێی بایه‌خ و ئه‌م به‌رده‌وامبوونه و ئه‌و جۆره شێوازه سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه ژیرانه‌یه، ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری پێگه و سه‌نگی هه‌رێمی كوردستان و به‌رزڕاگرتنی به‌هاكانی باوه‌ڕی كوردپه‌وه‌ری و نیشتمانپه‌روه‌ری، هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئاشتی و ته‌بایی و تێكۆشان.
بۆیه ئه‌و جۆره سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه نه‌رمه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر بایه‌خ و سه‌رنجی وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان بچێت و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، بۆ ئاشتی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و گشت ناوچه‌كه .