هه‌موو ئاماژه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌ی ئێسته‌ی لاهوور جه‌نگیی نیوه سه‌رۆك، ئه‌و ڕاستییانه ده‌رده‌خه‌ن كه رۆڵێكی خراپ و تێكده‌رانه، له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كوردستان، عێراق و دراوسێكانیش گێڕاوه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو كارێكی قێزه‌ونی له سیخوڕی، جاشایه‌تی، خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و به‌كرێگیراوی بۆ چه‌ند ده‌زگای هه‌واڵگری و وڵات له یه‌ك كاتدا، لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
دوای راده‌ستكردنی چه‌ندان پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ماوه‌ی رابردوودا، به‌ده‌سته‌وه‌دانی نیوه‌ی خاكی كوردستان له چه‌ند سه‌عاتێكدا، كوشتن و بڕین و په‌لكێشكردنی میلیشیا و پاسدار و په‌كه‌كه و تیرۆر بۆ ناوخۆی خاكی هه‌رێمی كوردستان، بۆردمانكردنی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كوشتنی كادرانی په‌كه‌كه له ئه‌زمه‌ڕ، به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌فسه‌رانی میت له دووكان، له دواین كاریشدا ئاشكرابوونی تێوه‌گلانی كوشتنی قاسم سلێمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس، به‌شداریكردنی ئه‌و چه‌كدارانه له سه‌ركوتكردنی خۆپێشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ساڵانی رابردوودا، جیا له‌وانه‌یش سه‌ركوتكردنی ئازادی و بازاڕی بازرگانیی له‌و شاره جوانه‌ی سلێمانی.
هه‌موو ئه‌مانه ده‌رخه‌ری ناخی نه‌خۆشیی لاهوور جه‌نگی و تاقمه مرۆڤكوژ و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێڕه‌وی رێبازه هه‌رزانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و هه‌میشه له مامه‌ڵه‌دان، بۆیه پرسیار ئه‌وه‌یه ئاخۆ چیتر یه‌كێتی ڤێرژنی لاهوور به‌و هه‌موو ناپابه‌ندی و كاره قێزه‌ونه‌ی ده‌ره‌وه‌ی یاسا و خیانه‌ته‌وه، شایانی مامه‌ڵه‌كردنه؟
یه‌كێتییه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی به كرده‌وه قێزه‌ونه‌كانی، هه‌موو ئه‌و دروشمانه‌ی سه‌تان كه‌س له‌پێناویدا خوێن و گیانیان به‌خت كرد به كه‌ركووكیشه‌وه، به‌فیڕۆ دا، ئه‌مڕۆ یه‌كێتی كه‌وتووه‌ته ده‌ست مرۆڤێك ته‌نیا بیر له خۆفرۆشی و خاكفرۆشی و سیخوڕی ده‌كاته‌وه بۆ پاره و ناوبانگ. تێكدانی پێكه‌وه‌ژیان و شێواندنی به‌هاكانی كوردایه‌تی و هه‌وڵی ناسه‌قه‌مگیریی سیاسی، به‌و جۆره‌ی دوژمنان و نه‌یارانی كورد پێی راسپێرن، ئه‌و ده‌یكات، ئه‌وه‌تا دوێنی كه‌ركووكی به ئاغای سلێمانی فرۆشت و ئه‌مڕۆ ئاشكرابوو ئاغایشی به ئه‌مه‌ریكا فرۆشتووه.
ئه‌گه‌ر یه‌كێتییه نوێیه‌كه‌ی لاهوور به‌م شێوه‌یه‌یه، كه‌واته خیانه‌ت، پاشكۆیی و فرۆشتنی خاك و جاشایه‌تی، دروشمی سه‌ره‌كییانه، چونكه ده‌زانین كه‌ركووكی له به‌رانبه‌ر ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی یه‌كێتی كۆن راده‌ست كرد، ده‌بێ ئێسته بڵێین، خه‌باتكارانی یه‌كێتی و شۆڕشگێڕه پاكه‌كان، خۆشحاڵ بن كه له‌م یه‌كێتییه‌ی لاهووردا رۆڵتان نییه.
به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كێتییه‌كه‌ی لاهوور باجی خیانه‌تكردن له كه‌ركووك و گه‌لی كورد ده‌ده‌نه‌وه، ئێسته ئیتر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌رانبه‌ر به‌و خیانه‌تكاره گه‌وره‌یه كه ره‌نگه ئومێدی زۆریان بۆ تێكدان و ناسه‌قامگیریی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیبێت، ئومێده‌كه‌یان خۆشبه‌ختانه تێكشكا و ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی باش كوردستان به سه‌قامگیری بمێنێته‌وه تا كه‌سێكی تر بۆ ئێران په‌یدا ده‌بێت كه ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێ راسپێرن، یان كه‌تنێكی گه‌وره‌تری پێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بنه‌وه له‌وه‌ی متمانه‌ی ماوه.