له ساڵانی رابردوودا، ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی به هه‌موو توانایانه‌وه دژایه‌تیی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كورد و كوردستانیان كردووه، ئه‌وه له زینهینییهتیان ده‌خوێنرێته‌وه كه ئه‌وه‌ی به ویست و حه‌زی ئه‌وان و گیرفانیان نه‌بێت، ئه‌وا به هه‌موو توانایه‌كه‌وه چه‌واشه‌كاری بۆ ده‌كه‌ن و سیناریۆی بۆ ئاماده ده‌كه‌ن، پێده‌چێت له بیریان چووبێته‌وه ئه‌و نیشتمان و گه‌له سته‌ملێكراوه، خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانن و پێوسته خزمه‌ت بكرێن.
ئه‌وانه ئه‌وه‌ی بیریان لێ كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا خزمه‌تكردنی خۆیان و حزبه‌كه‌یان و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌یارانی كوردستانه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان به سوودوه‌رگرتن له‌و حزب و لایه‌نانه و به‌كارهێنانیان له‌پێناو ئامانجی گڵاویان و تێكدانی سه‌قامگیری و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی كوردستان، هاوكات هه‌وڵدان بۆ له‌باربردنی ئه‌زموونه‌كه‌مان كه خه‌ونی له مێژینه‌ی دوژمن و ناحه‌زانی كوردستانه، بووه‌ته هه‌وێنی جۆره‌ها چه‌واشه‌كاری و به‌رنامه‌ی قێزه‌ون كه زاكیره‌ی هه‌موو كوردی ماندوو كردووه و نایه‌ڵن خه‌ڵك باش و خراپ له‌یه‌ك جیا بكه‌نه‌وه.
بۆیه ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوو، به‌سه‌ر ئه‌و قه‌واره‌یه هێنراوه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و حزب و لایه‌نه نانیشتمانییانه، قۆناغی سه‌خت و دژوار بوون و ئاسان نه‌بووه كوردستان به‌و هه‌موو دژه ناوخۆییه و دوژمنه ده‌ره‌كییه‌وه، توانیویه‌تی له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ. به‌ڵام كۆڵه‌كه‌ی ئه‌م خۆڕاگرییه، پارتی و بارزانین كه له گشت قۆناغه‌كاندا خه‌بات و تێكوشانیان له‌پێناو پاراستنی كورد و كوردستان بووه و ده‌بێت، قوربانی گه‌وره پێشكه‌ش به دۆزی نه‌ته‌وه‌یی و خاكی كوردستان كراوه و ته‌نیا ئامانجیش هه‌وڵدان بووه بۆ گه‌یاندنی كوردستان به سه‌رفرازی.
پارتی و بارزانی له خه‌باتی چه‌كداری و شارستانیدا، رۆڵی پێشه‌نگیان هه‌بووه و هه‌یه، به تێپه‌ڕبوونی قۆناغه‌كان تا ئه‌مڕۆ و بۆ داهاتوویش، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و بنیاتنانی ژێرخان و سه‌رخانێكی به‌هێز ببه‌ن و ئه‌م ئامانجه‌یش بێگومان دوژمنی زۆره، چونكه كه‌س نایه‌وێ كورد سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌ڵام مافی ره‌وای گه‌لان سه‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌و خواسته هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ستۆپكردن به كوردستان، هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا كه له ناوخۆ خه‌ڵك چه‌واشه بكرێت و دژی خۆی به‌كار بهێنرێ، بگره گه‌وره كرا بۆ گوشاری ئابووری و بڕینی قوتی خه‌ڵك له‌لایه‌ن به‌غداوه، په‌ستانی زۆر خراوه‌ته سه‌ر هاووڵاتییان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات حه‌وت ساڵه كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێم رووبه‌ڕووی هێرشی تیرۆریستانی داعش ده‌بنه‌وه.
كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م ئه‌ركێكی قورسدایه
سه‌رباری هه‌موو ئه‌م نه‌هامه‌تییانه، كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م ئه‌ركێكی قورسدایه، به‌تایبه‌ت له دوای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه تا ئه‌مڕۆ، له جۆره‌ها ئاستدا له‌مپه‌ری بۆ دروست ده‌كرێ، ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی له سه‌ره‌وه باسم كرد، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیخوازی و خۆپه‌رستی ته‌نانه‌ت له‌كاتی كاره‌ساتی سروشتیشدا له دژی ده‌وه‌ستنه‌وه، به‌ڵام ئیراده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كه مه‌سروور بارزانییه، ئه‌وه‌نده به‌هێزه، به‌هیچ په‌لامار و دژایه‌تییه‌ك ناوه‌ستێت و ئه‌وه‌تا له‌وپه‌ڕی نائومێدیشدا ئومێد دروست ده‌كات.
به‌ڵام حه‌قه ئیتر ئه‌م لایه‌نانه به‌خۆیاندا بچنه‌وه و له‌و نیهتباشییهی حكوومه‌ت بڕوانن كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگه‌ی سه‌ره‌وه له خزمه‌ت به‌رده‌وامه، با ئه‌وانیش یه‌ك جار و به یه‌ك ساڵ نیشتمانییانه بیر بكه‌نه‌وه و ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی حكوومه‌ت و پشتیوانی بن، له‌پێناو سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رخستنی كوردستان.
ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی و پارێزه‌ری راسته‌قینه و داهێنه‌ری گه‌وره‌ی كوردستانێكی ئارام و سه‌قامگیر و شارستانی، له چۆنیه‌تیی بیركردنه‌وه‌یه‌كی جواندایه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، نه‌ك ئه‌وه‌نده به‌رچاوته‌نگ بیت، هه‌موو شتێك به ناشیرینی ببینیت و دژی بوه‌ستیته‌وه. ئه‌مه هیچ مێژوویه‌ك دروست ناكات، چونكه مێژوو ئه‌وانه ده‌كات به پاڵه‌وان كه كۆڵ ناده‌ن و خۆیان ناشارنه‌وه له به‌رپرسیارێتی.