له سه‌ره‌تاوه ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانین كه میدیای ئه‌مڕۆ گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه و وه‌ك جاران نه‌ماوه، ڕۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی و ته‌كنه‌لۆجیای پێوه‌ندی، ئێسته كاریگه‌رترین جۆری میدیان، چونكه توانای گه‌یاندنیان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێراتر له میدیا كلاسیكه‌كان، ئه‌مه‌یش وایكردووه گۆڕانكاری دروست بێ له چه‌مكی میدیا و ڕۆڵی میدیاكار، هاوكات له به‌رپرسیارێتی پیشه‌یی و یاسایی كاره‌كه‌دا.
به‌ڵام هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان ئه‌وه جێگیره كه گوتاری میدیایی، ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاك و ئاراسته‌كردنی شه‌قام و دروستكردنی گیانی خۆبه‌خشی و ئینتیمای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی. له‌مڕۆدا میدیا زۆر به‌كه‌می به‌كار ده‌هێنرێ بۆ خزمه‌تی تاك و كۆمه‌ڵگه و ژینگه‌ی گشتی، كه‌متر بایه‌خ ده‌دات به دروستكردنی ژیان و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌رێنی لای هاووڵاتی، به جۆرێك هه‌ر ونیان كردووه و زۆرینه لایه‌نه تاریكه‌كانی ژیان په‌ره پێ ده‌ده‌ن، مرۆڤی كوردیشیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و شه‌پۆله بۆ ئه‌وه‌ی چێژ له هیچ نه‌كات.
به ڕوونی دیاره له زمانی گوتار و گفتوگۆ و ته‌نانه‌ت بیری لاوان و توێژه‌كانی تریشدا، به‌ره‌و داڕووخانی ده‌روونی ده‌ڕۆن، یا به‌بێ هۆیه‌كی دیاریكراو ڕه‌شبینن و متمانه‌یان به هیچ نه‌ماوه، ئه‌وه‌یش لاوازیی ئینتیمای نیشتمانی به‌رهه‌م هێناوه كه ئه‌ركی میدیا و رۆشنبیر له هه‌موو بارودۆخێكدا، ئه‌وه‌یه ئه‌و سه‌قفه بپارێزن و گرنگی پێ بده‌ن كه له‌ژێر سایه‌یدا كار ده‌كه‌ن و بژێوییان دابین ده‌كه‌ن، چونكه كه ئینتیما نه‌ما، ئه‌و شوێن و خاكه بۆ میدیاكار و دهزگاكهیشی پارێزراو نییه، بۆیه حه‌ق نییه ئه‌و لێشاوی داڕووخانه به‌رده‌وام بێت و تا حكوومه‌ت ئازادی ته‌واویشی ده‌سته‌به‌ر كردبێت بۆ كاری میدیایی، به‌ڵام ده‌بێت میدیاكان به‌رپرسیارانه سنووری خۆیان و پیرۆزیی وڵاته‌كه بزانن.
له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند میدیایه‌كی كوردی و گوایه سه‌ربه‌خۆ، له جیاتی سوودوه‌رگرتن له‌و كه‌شوهه‌وایه‌ی بۆ گه‌لی كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه، متمانه لای تاكی كوردستانی پته‌و بكه‌ن به‌رانبه‌ر مافه‌كانیان و پێداگریی له‌سه‌ر پارێزگاری له قه‌واره‌كه‌مان، له‌ناو ئه‌م ئاڵۆزییانه‌ی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، كه‌چی هاوشێوه‌ی نه‌یار و دوژمن و ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌یان ساڵه خاكی كوردستانیان داگیر كردووه، هه‌ڵمه‌ته‌كانیان به‌رده‌وامه له دژی ئه‌و كوردستانه‌ی خه‌ونی هه‌موو كورده، به‌رده‌وام خه‌ڵك ده‌خه‌نه دڵه‌ڕاوكه و چێژ له‌وه ده‌بینن میله‌ت بێهیوا بكه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بچووكترین هه‌ستی كوردانه‌یان هه‌بێت بۆ وڵاته‌كه‌یان، چونكه بوونه‌ته ئه‌و قوربانییه‌ی به‌ده‌م جهلادهكهیهوه پێده‌كه‌نێت و ئه‌مانیش چوونه‌ته دۆخێكه‌وه، حه‌زیان به‌و خۆڕێسواكردنه دێت.
ته‌نیا به‌و ئاراسته‌یه كار ده‌كه‌ن كه چه‌واشه‌كارانه و دوور له راستی، به خه‌ڵكی كوردستان بڵێن
بۆیه ده‌بینین ته‌نیا به‌و ئاراسته‌یه كار ده‌كه‌ن كه چه‌واشه‌كارانه و دوور له راستی، به خه‌ڵكی كوردستان بڵێن ئه‌گه‌ر دوای مافه‌كانتان بكه‌ون، داهاتوو لێڵه و ئێمه ناتوانین پشت به‌خۆمان ببه‌ستین و هه‌رچی پڕۆژه‌مان هه‌یه شكستیان هێناوه، به لێشاویش ده‌كه‌ونه گیانی كوردپهوهران و ئه‌وه‌ی دوو قسه‌ی جوان بكات، ته‌نانه‌ت له وتارێك یان كۆمێنتێكدا، یه‌ك له‌شكری به‌كرێگیراو ده‌كه‌ونه جنێودان پێی، بۆ ئه‌وه‌ی ساردی بكه‌نه‌وه و په‌شیمان بێته‌وه له خۆشه‌ویستیی بۆ كوردستان، دوا پڕۆژهیشیان هاندانی خه‌ڵكه بۆ كۆچ.
ئه‌وانه كه پڕوپاگه‌نده‌ی میدیایی ده‌كه‌ن بۆ كۆچ، رێككه‌وتوون له‌گه‌ڵ بانده‌كانی قاچاخچێتی و نه‌یارانی كوردستان، ئه‌گه‌رنا مرۆڤ ئه‌گه‌ر وڵاتی خۆیشی خۆش نه‌وێت، ئه‌و دیمه‌نی سه‌رما و نوقبوون و خنكانی منداڵ به‌ده‌ستی دایك و باوكه‌وه له ده‌ریادا، ئاگری ده‌دات، كه‌مێك هه‌ستی لا دروست ده‌كات كه به خه‌ڵك بڵێت ژیان لێره‌ش جوانی خۆی هه‌یه و پێویست ناكات سه‌ر و ماڵتان بكه‌ن به خۆراكی ده‌ریا.
ئه‌رك و فه‌لسه‌فه‌ی میدیا به پله‌ی یه‌كه‌م، ناساندنی كولتوور و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن نیشتمان و سه‌روه‌رییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك میدیا نه‌ك نه‌یانتوانی ئه‌وه بكه‌ن، به‌ڵكو تا ئه‌مڕۆیش به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نابه‌رپرسانه و ناكوردانه، هه‌رچی جوانیشمان هه‌یه، ده‌یشێوێنن و كار له‌سه‌ر داڕووخانی تاك ده‌كه‌ن كه مه‌رام تێیدا، لاوازكردنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییه كه هه‌مان ڕێچكه و پڕۆژه‌ی ئه‌وانه‌یه، هه‌میشه بیریان لای ئه‌وه‌یه كوردستان نه‌بێت به ئومێدێك بۆ به‌شه‌كانی تری.