ململانێی هه‌ندێك له براده‌ران له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆماریی دكتۆر به‌رھه‌م ساڵح ، پڕ حورمه‌ت و ئه‌مه‌ش به‌لاش بۆ نه‌ته‌وه و ھه‌رێمه‌كه‌مان ده‌یكه‌ن. نیو ئه‌وه‌نده ئه‌مه‌كداریی به‌قه‌د ئه‌و كرێكاره بیانییه نییه كه رۆژانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ھه‌ولێر، كاری ده‌ستگێڕی به فرۆشتنی بنێشت و گوڵ و كلینیكس ده‌كات و داھاته‌كه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی ره‌وانه ده‌كاته‌وه.
خه‌ڵك به كرێكاری و ئێمه‌ش به سه‌رۆك كۆماری.
ئێمه لای خۆمان سه‌رۆك كۆمارێكمان ھه‌س، له رقی دووباره ھه‌ڵنه‌بژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆك، كار بۆ راگرتنی به‌شه بودجه‌ی ھه‌رێم ده‌كات. داوا له دادگای فیدراڵی ده‌كات بڕیار له‌سه‌ر راگرتنی فرۆشتنی نه‌وت و گازی ھه‌رێمه‌كه‌ی بدات.
ئه‌م سه‌رۆك كۆماره‌م بكه‌م به حه‌یرانی سه‌رۆكی ئه‌و كرێكاره دیاسپۆرا ھیندییانه‌ی كه چه‌ند رۆژێك پێش ئاشكرای كرد، ئێسته ١٨ ملیۆن كرێكار له ده‌ره‌وه‌ی ھیندستان كار ده‌كه‌ن و پاره ده‌نێرنه‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات.
ھه‌ر به‌پێی راپۆرتێكی UN له ساڵی ٢٠١٩ و له سه‌رده‌می كۆڤید و كه‌ره‌نتین، كرێكارانی ھیندستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ٨٣ بلیۆن دۆلاریان ناردووه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان. به‌ھه‌مانشێوه له ٢٠٢٠دا بڕی ٨٥ بلیۆن دۆلاریان ھه‌نارده‌ی ناوه‌وه‌ی وڵات كردووه.
چ جیاوازییه‌كی گه‌وره له نێوان ئه‌م دوو بابه‌ته ھه‌یه. خه‌ڵك به كرێكاری پاره ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، ئێمه‌ش به سه‌رۆك كۆماری پاره له وڵاته‌كه‌ی خۆمان ده‌بڕین.