ئاڵۆزییه‌كانی دۆخی ناوخۆی عێراق گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی وا كه نوێنه‌ری زیاتر له 40 وڵات، له ناویاندا نوێنه‌ری چین و رووسیا و ئه‌مه‌ریكا، گله‌یی له دۆخی ناوخۆیی عێراق بكه‌ن و هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستن، باس له دۆخی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش په‌یامێكی روونه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق له گوتاری ساڵانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ندا، گوتارێكی تایبه‌تی له‌باره‌ی دۆخی عێراق پێشكه‌ش كرد، راستییه‌كه‌ی گوتاره‌كه وه‌ك گوتاره‌كانی تر، دووباره پڕ له‌و گله‌یی و كێشانه بوو كه باس له دۆخی ناوخۆی عێراق ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره پلاسخارت په‌یامێكی نوێی بۆ عێراقییه‌كان و هه‌رێمی كوردستان به‌گوێی هه‌رێمی كوردستاندا چرپاند.
پلاسخارت چی له عێراق ده‌وێت؟
پلاسخارت زۆر سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كایه‌ی سیاسی و ئابووری عێراق، به ته‌واوه‌تی سه‌قامگیر ببێت و به‌رگێكی دیموكراسی به به‌رگی ئه‌و هه‌موو خێڵ و عه‌شیره‌تانه‌دا بكات كه ئێسته حاكمی ڕه‌وای عێراقن، په‌یامه‌كه‌ی بۆ عێراقییه‌كان روونه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی مه‌ترسییه، عێراقییه‌كان ناتوانن ئه‌وه بكه‌ن كه دنیا داوایان لێ ده‌كات، به‌تایبه‌تی دووركه‌وتنه‌وه له ئێران كه ئه‌وه‌ش په‌یامی هه‌م ئه‌مه‌ریكایه هه‌میش ئه‌وروپا.
پلاسخارت ئه‌وه‌ی ده‌وێـت، به‌ڵام ئێرانییه‌كان ناتوانن له عێراق به ئاسانی بچنه ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ئه‌وه‌ی پلاسخارت زۆر به ڕوونی گوتی، ئێسته له عێراقدا ئه‌م كێشانه‌مان هه‌یه.
یه‌كه‌م: كایه‌ی سیاسی له عێراق به ته‌واوه‌تی په‌كی كه‌وتووه.
دووه‌م: پێوه‌ندی لایه‌نه سیاسییه‌كان به ته‌واوه‌تی شێواوه.
سێیه‌م: ئێران له عێراقدا بڕیار ده‌دا.
چواره‌م: پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان باش نییه.
پێنجه‌م: دۆخی دارایی عێراق به‌ته‌واوه‌تی خراپه.
شه‌شه‌م: دۆخی مافی مرۆڤ له عێراقدا به‌ته‌واوه‌تی خراپ و ئاڵۆزه.
حه‌وته‌م: دۆخی ئازادی راده‌ربڕین و میدیا له عێراقدا زۆر خراپه.
له‌گه‌ڵ دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌دا به به‌رده‌وام، پلاسخارت باس له‌وه ده‌كات كه ده‌یه‌وێ عێراقییه‌كان كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه هیوایه‌كه ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز ماوه‌ته‌وه، چونكه هیچ هیوایه‌ك نییه له دوای 2003وه عێراق له‌و به‌ڵا قورسه رزگار بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌م گوتاره‌دا، دووباره عێراقی 2003 كه‌وته‌وه به‌ردیدی دنیا كه هیچ كه‌سێك هیوای به‌وه نییه ئه‌م وڵاته بچێته دۆخێكی نوێ و ئاوه‌دانی و ئارامی باڵ به‌سه‌ر عێراقدا بكێشێت.
پلاسخارت روو له كورد ده‌كات
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق له گوتاره‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویدا، له‌باره‌ی دۆخی عێراقه‌وه رووی له هه‌رێمی كوردستان كرد و سێ پرسی زۆر گرنگی شرۆڤه كرد. هۆشداریشی له‌باره‌یه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان تێدابوو.
یه‌كه‌م: پرسی نه‌وت و غاز له نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
دووه‌م: پرسی شنگال.
سێیه‌م: پرسی ئاڵۆزییه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
به هه‌فته‌یه‌ك پێش گوتاره‌كه‌ی پلاسخارت، كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پاتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و چه‌ند حزبێكی تری كرد له هه‌ولێر و هه‌میش له سلێمانی.
له دوو رۆژ پاش سه‌ردانه‌كه‌ی كونسوڵ، باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و حزبه‌كانیش كۆ بووه‌وه. ئه‌ویش وه‌ك كۆنسوڵ هه‌مان ئه‌و قسانه‌ی كرد كه پلاسخارت له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كردی.
كۆی گشتیی قسه‌كانی هه‌رسێكیان بریتییه له‌وه‌ی كه دوو پرس زۆر گرنگن، یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان گرفته‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و گاز به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستووری چاره‌سه‌ر بكات. هه‌روه‌ها دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
پلاسخارت باسی دوو ئیداره‌یی ده‌كات
خراپترین ئاخاڤتنی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و قسانه‌ی كۆتایی پلاسخارتن كه ده‌ڵێت دوای 30 ساڵ له حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان، هێشتا دوو ئیداره‌یی و ناوچه‌ی زه‌رد و سه‌وز له كوردستان ماوه و گرفته‌كان قووڵتر بوونه‌ته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كانی منیش، به‌ڵێ كونسوڵ و باڵوێزیش هه‌مان قسه‌یان به به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان گوتبوو.
ئێسته پرسێكی زۆر گرنگ هه‌یه كه ده‌بێ زۆر به ڕوونی له‌سه‌ری بدوێین، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه به‌ڵێ به‌ڕاستی نهێنییه‌ك و مه‌ترسییه‌ك هه‌یه دۆخی هه‌رێمی كوردستانی ئاڵۆز كردووه، ئه‌ویش پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وت پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا دۆخێكی خراپ دروست بووه.
بارزانی ئاوێك به ئاگره‌كه‌ی عێراقدا ده‌كات
خۆشبه‌ختانه دوو هه‌وڵی گرنگ له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه له‌باره‌ی هه‌ردوو پرسه‌كه، پرسی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها پرسی ئاڵۆزییه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا.
زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و عێراقییه‌كانیش، داوایان له سه‌رۆك بارزانی كردووه ده‌سپێشخه‌رییه‌كی گه‌وره بۆ چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه رابگه‌یه‌نێت و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری گرفته‌كه بكات، به‌منزیكانه‌ش سه‌رۆك بارزانی ئه‌و كاره ده‌كات، ده‌سپێشخه‌رییه گه‌وره‌كه‌ی خۆی بۆ گه‌لانی عێراق ده‌خاته روو.
نێچیرڤان بارزانی ده‌چێته سلێمانی
به‌شێك له ئاڵۆزییه‌كانی عێراق پێوه‌سته به‌و دۆخه سیاسییه‌ی كه ئێسته له ناو یه‌كێتی و زۆنی سه‌وزدا ده‌گوزه‌رێت كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لێی به‌رپرسیاره، ده‌بێ ده‌ست بۆ ده‌ستی ئاشتی رابكێشێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی سلێمانی كرد، له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كان كۆ ده‌بێته‌وه كه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن چۆن هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ناوخۆی خۆیاندا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه و شاره‌زاییانه ده‌بێت له چاره‌سه‌ری گرفته‌كاندا.
دواین چانس له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه بۆ ئه‌و پرسه ده‌درێته هه‌موو لایه‌ك، تاكهچارهسهریش ئه‌وه‌یه كه هه‌موو لایه‌نه‌كان كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن، پێكه‌وه له كایه‌یه‌كی سیاسی و ئابووری گه‌وره‌دا پێكه‌وه بتوانن ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه ئێسته به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه.
راشكاوانه بڵێین سه‌رۆك ده‌یه‌وێ هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی كه پلاسخارت كردی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به ئاسانی چاره‌یان بكات و دۆخه‌كه بگه‌یه‌نێته‌وه ئاستێكی باڵا بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌ییانه‌ی گرفته‌كان.