له بنیاتنانه‌وه‌ی دامه‌زراوه ده‌ستووریی و فه‌رمانڕه‌واییه‌كانی عێراق له پاش هه‌ره‌سهێنانی له ساڵی 2003، له رێكخستنی ده‌ستووری (2004) یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق كه به‌شداری راسته‌وخۆی ده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا تێدا وێنا كرا، ده‌ستووری به‌ركار (2005) كه تا ئاستێك ویست و به‌شداریی پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی عێراقی تێدا ره‌نگڕێژ كرابوو، گرنگترین خاڵێك كه ته‌واوی لایه‌نه‌كان تێیدا كۆك بوون، بریتیی بوو له قۆرخ نه‌كردنی ده‌سه‌ڵات و كۆنه‌كردنه‌وه‌ی له‌یه‌ك دامه‌زراوه و پۆستێكدا، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی فه‌رمانڕه‌وایی نیوسه‌ده بوو كه وێنای عێراق تێدا ده‌بینرا، ئه‌م راستییه‌ش له ناوه‌ڕۆكی ده‌قی ماده‌ی (52)ی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ قۆناغی گواستنه‌وه ئاماژه‌ی پێ كراوه : (يؤسس تصميم النظام الاتحادي في العراق بشكل يمنع تركيز السلطة في الحكوومة الاتحادية، ذلك التركيز الذي جعل من الممكن استمرار عقود الاستبداد والاضطهاد في ظل النظام السابق).
یاسادانه‌رانی ده‌ستووریی له داڕشتن و هونه‌ری رێكخستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و تایبه‌تكارییه‌كانیان و پێوه‌ندی نێوانیان به ئاراسته‌یه‌ك هه‌نگاویان نا، كه هیچ پرۆسه‌یه‌كی سیاسی و فه‌رمانڕه‌وایی به كرده‌یی تاكلایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاتێك یان دامه‌زراوه‌یه‌كی تێدا جێگیر و دروست نه‌بێت، بۆ نموونه له پێكهێنانی حكوومه‌تێكی جێبه‌جێكاریی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه كۆی خزمه‌ت و پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییانی لێ به‌رجه‌سته ده‌بێت، پێویستی به رێكخستنێكی یاسایی هه‌یه بۆ كاروباری پێوه‌نددار به رێكارییه‌كانی به‌ڕێوه‌چوون و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێك كه ده‌نگی هاووڵاتییان پاڵپشتی بێت بۆ ئه‌و حكوومه‌ته، واته به به‌بێ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و دانانی یاسا، كارێكی مه‌حاڵه له رووی ده‌ستووریی و یاساییه‌وه حكوومه‌تێك له دایك بێت. پاشان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی سیمای پاك و بێگه‌ردی و دووری له هه‌ژموونی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن به خۆوه بگرێت، سپێراوه به كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش ئه‌نجام بدرێت و ده‌رئه‌نجامه‌كانیش رابگه‌یه‌نرێت، ناكه‌وێتـه واری جێبه‌جێكردن و سیفه‌تی ئه‌ندامێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نابه‌خشرێته هیچ كاندیدێكی سه‌ركه‌وتوو، تا دادگای باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سندی نه‌كات وه‌ك له ماده‌ی (93/حه‌وته‌م) هاتووه: (المصادقة علي النتائج النهائية للإنتخابات العامة لعضوية مجلس النواب .) پاشان ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش به بێ بانگهێشتی فه‌رمی سه‌رۆكی كۆمار، كۆ نابێته‌وه بۆ دانیشتنی یه‌كه‌می خولی نوێی هه‌ڵبژاردن. ئه‌وه‌ی له كۆتایی ده‌مێنێته‌وه ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار و حكوومه‌تی نوێ ده‌بێت.
كه‌واته پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی له عێراق وابه‌سته‌یی و گرێدراوی پێوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی له خۆ گرتووه و بازنه‌یه‌كی ته‌واوكاری نێوانیان به‌یه‌كتر وێنا ده‌كه‌ن.
مه‌ترسی له بچڕانی ئه‌م پێوه‌ندی و وابه‌سته‌ییه و گه‌یشتن به بنبه‌ست له نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراق، رۆژ به رۆژ نزیك ده‌بێته‌وه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشنیازی هه‌ڵبژاردنی پێشكاتی دیاری كردووه له رێكه‌وتی (6/6/2021)، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش یاسای تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی داناوه به ژماره (9) ی ساڵی 2020، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌سه‌روبه‌ندی خۆ ئاماده‌كردن و ئه‌گه‌ری داواكاری دواخستندایه، به‌ڵام تا ئه‌م كاته یاسای دادگای باڵای فیدراڵی یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه، نه به هه‌مواركردن و نه به‌هه‌نگاونان بۆ دانانی یاسای نوێ، له بۆشایی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانیدا توانای گرێدانی كۆبوونه‌وه‌كانیشی نییه.
كه‌واته له ده‌رئه‌نجامدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ر له 60 رۆژ پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، بۆشایی یاسایی پێوه‌ندار به دادگای باڵای فیدراڵی و له ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌ر گرفتێك بۆ به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌كان، له كۆی سێ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌كی له عێراقدا، ته‌نیا حكوومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر بوونی ده‌مێنێت، ئه‌ویش بێ چاودێری ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دادوه‌ریی، ئه‌وكات ده‌بێت عێراق به‌چی ئاراسته‌یه‌كدا هه‌نگاو بنێت؟ پشێوی و جه‌نگی ناوخۆیی؟ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی؟ دووباره هه‌ره‌سهێنانی دامه‌زراوه فه‌رمانڕه‌واییه‌كان؟