نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی) وه‌ك كاری راسپێردراو و ئه‌ركی له ئه‌ستۆكراو پێی، به‌پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، له ساتی پێكهێنانیه‌وه به بڕیاری ژماره (1500) له رێكه‌وتی 14/8/2003 تا ئه‌م ساته‌وه‌خته رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به دیاریكراوی سكرتێری رێكخراوه‌كه و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، له چاوه‌ڕوانی راپۆرتی شیكاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی عێراقن، به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی بارودۆخی مرۆیی و سیاسی. كاری ئه‌و نێرده‌یه ساڵانه به‌پێی داواكاری فه‌رمی عێراق و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش درێژ ده‌كرێته‌وه.
له دوا راپۆرتی سه‌رۆكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی) خاتوو جینین هینیس- بلاسخارت له رێكه‌وتی 16/2/2021 بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش باشتر له عێراقییه‌كان خۆیان نه‌خۆشییه سیاسییه‌كانیانی دیاری كرد، به‌جۆرێك له راپۆرته‌كه‌یدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه و مه‌ترسییه‌كانی پێشان داوه، له حاڵه‌تی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنیان، ئه‌گه‌ر و مه‌ترسی هه‌ره‌سهێنانی سه‌رله‌به‌ر دامه‌زراوه فه‌رمانڕه‌واییه‌كان و پشێوی كۆمه‌ڵایه‌تی و داڕمانی ئابووری و لێكترازانی پێكهێنه‌ره‌ركانی سیستمی فیدراڵی لێ ده‌خوێنرێته‌وه:
یه‌كه‌م: پشێوی و فه‌وزای هێز و چه‌كی دوور له خاوه‌ندارێتی ده‌وڵه‌ت
له سه‌ره‌تای وتاری سه‌رۆكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه مووشه‌كه‌ییه‌كه‌ی سه‌ر ئارامترین ناوچه‌ی عێراق كرد كه پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه و ته‌واوی دامه‌زراوه فه‌رمانڕه‌واییه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه‌ی تێدا كۆ بووه‌ته‌وه. سه‌ردێڕكردنی راپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌م بابه‌ته، ئاماژه‌یه بۆ مه‌ترسیی چه‌كی دوور له خاوه‌ندارێتی ده‌وڵه‌ت، به جۆرێك له ئه‌گه‌ری هه‌ر پشێوییه‌كدا نموونه‌ی یه‌مه‌ن و سووریا و لیبیا به‌دوور نییه....
دووه‌م: هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق
یه‌كێكی تر له نه‌خۆشییه سیاسییه‌كانی عێراق، پرسی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه كه بڕیاری دواخستنی درا بۆ 10/10/2021، دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه به ئه‌رێنی له داواكاری عێراق بڕوانرێت له یارمه‌تیدان و هه‌ڵسان به ئه‌ركی چاودێری له هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی مه‌ترسییه ئه‌گه‌ر به‌م ئاراسته هه‌نگاو بنرێت و له ئه‌گه‌ری هه‌ر دواخستنێكی تردا، مانای نزیكبوونه‌وه‌یه له هه‌ڵبژاردنی كاتی یاسایی و ده‌ستووری و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه هه‌مان هۆكاری به‌ڕێوه‌نه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بۆ هه‌ڵبژاردنی كاتی یاساییش، هه‌مان ده‌رئه‌نجامی هه‌بێت و په‌كخستنی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانیش، هاوته‌ریبی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری (دادگای باڵای فیدراڵی) بكرێت .
سێیه‌م : گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و داخستنی په‌ناگاكان
ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ماوه‌یه‌كه زیاتر له ئه‌ندازه‌ی راسته‌قینه و واقیعی، بانگه‌شه‌ی باشتربوونی بارودۆخی ته‌ناهی و سه‌قامگیری سیاسی ده‌كه‌ن، له‌و ناوچانه‌ی كه ده‌رئه‌نجامی ململانێی چه‌كداریی داعش و تایفه‌گه‌ری بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره ناوخۆییه‌كانی عێراق و داخستنی (47) په‌ناگه له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا كه زیاتر له 66 هه‌زار خێزانی له خۆ گرتووه. به‌ڵام مه‌ترسی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌جۆرێك گومانی له رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر مه‌ترسی دووباره ئاواره‌بوونیان و دروستكردنی قه‌یرانی نوێ ده‌هێنێته كایه‌وه.
چواره‌م: باردودۆخی ئابووری
به‌جۆرێك بارودۆخی عێراقی خسته‌ڕوو كه ناكرێ به ته‌نیا پشتبه‌ستوو بێت به داهاتی فرۆشی نه‌وت و خۆی به‌دوور بگرێت له چاكسازی له بواری ئابووری و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی له ته‌واوی سێكته‌ره‌كان.
پێنجه‌م: پێوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستان
یه‌كێكی تر له نه‌خۆشییه سیاسییه‌كانی عێراق، كێشه یه‌كلایی نه‌كراوه‌ی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستانه له بابه‌ته‌كانی بودجه‌ی گشتی و پشكی هه‌رێم و ده‌رنه‌كردنی یاسای تایبه‌ت به رێكخستنی دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز و دابه‌شكاری داهاته فیدراڵییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه جێناكۆكه‌كان.
شه‌شه‌م: سه‌ركوتكردنی ئازادییه گشتییه‌كان
له‌باره‌ی پرۆسه‌ی شه‌فافییه‌ت و دادپه‌روه‌ری و لێپرسینه‌وه له پێشێلكارییه‌كانی ده‌رهه‌ق به ئازادییه گشتییه‌كان، سه‌ركوتكردنی خۆپێشاندان له ته‌واوی عێراق، زه‌نگێكی مه‌ترسیداری به گوێی هه‌مووان دا به‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌رنه‌كردنی بنه‌ماكانی سیستمی دیموكراتی، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی تووڕه‌یی گشتگیر به‌دوور نازانرێت.
حه‌وته‌م: بارودۆخی ئاسایش
ئه‌گه‌رچی سه‌ركۆنه‌ی ته‌واوی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه‌ی كرد كه له عێراق روویان دا له‌مدواییه‌دا، به‌ڵام دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق چاره‌سه‌ری سه‌رچاوه و هۆكاری پشێوییه ته‌ناهییه‌كان بكات.