له میانه‌ی دیاریكردنی به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو، به‌دیاریكراوی رۆژی دووشه‌م رێكه‌وتی (15/3/2021 ) دوو دۆسیه‌ی هه‌ستیار بۆ ده‌نگدان له دوو یاسادا جێگیر كرا. یه‌كه‌میان ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای دادگای باڵای فیدراڵی، یاسای دووه‌میش بودجه‌ی گشتی فیدراڵییه.
دادگای باڵای فیدراڵی زیاتر له یه‌ك ساڵه وه‌ك به‌رزترین دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری، له‌رووی هێزی یاسایی و پابه‌ندی بڕیاره‌كانی له عێراق له‌كار كه‌وتووه، توانای گرێدانی دانیشتنهكانیشی نه‌ماوه، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ته‌واوی دادگاكان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراقی ئاگادار كرده‌وه، چیتر بڕیاره‌كانی پابه‌ندیی یاساییان نییه و به نه‌بوو هه‌ژمار ده‌كرێن. له‌به‌رئه‌وه‌ی نیسابی پێویست به ته‌واوی ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌كانی فه‌راهه‌م نییه.
ئه‌وه‌ی كه پێوه‌نداره به بواری دارایی و یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی (2021) كه چواریه‌كی كاتی جێبه‌جێكردنی به‌سه‌ر چووه، له‌كاتێكدا له ناوه‌ڕاستی مانگی سێداین، سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی یاسای بودجه بۆ ساڵی 2020.
ئه‌وه‌ی جێی هه‌ڵوه‌سته‌یه، دادگای باڵای فیدراڵی به وێستگه‌ی هاوسه‌نگی پێكهێنه‌ره‌كانی سیستمی فیدراڵی هه‌ژمار ده‌كرێت، به چاو‌دێر و راستكه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له‌لادانی ده‌ستووریی داده‌نرێت، به جێگره‌وه‌ی یاسادانه‌ری ده‌ستووریی له ده‌رخستنی ویستی كاتی دانانی ده‌ستوور لێی ده‌ڕوانرێت، به گره‌نتیكاری ماف و ئازادییه گشتییه بڕیاردراوه‌كانی ده‌ستوور په‌نای بۆ ده‌برێت، به یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كان و پارێزگا رێكنه‌خراوه‌كان له هه‌رێم، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
له‌به‌رئه‌وه ده‌بێ ببێته وێستگه‌ی به‌شداری و هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ی ته‌واوی پێكهاته و پێكهێنه‌ره‌كانی عێراق، بۆیه یاسادانه‌ری ده‌ستووریی رێكخستنی ئه‌و دادگایه‌ی له رووی پێكهاته و پێكهێنان و گرێدانی كۆبوونه‌وه و چۆنیه‌تی بڕیاردان تێیدا، وابه‌سته‌ی ده‌نگی زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه، وه‌ك له بڕگه‌ی دووه‌می ماده‌ی (92) ده‌قی له‌سه‌ردراوه: (تتكون المحكمة الإتحادية العليا من عدد من القضاة وخبراء في الفقه الإسلامي وفقهاء القانون، يحدد عددهم وتنظم طريقة اختيارهم وعمل المحكمة بقانون يسن بأغلبية ثلثي أعضاء مجلس النواب).
كه‌واته ئه‌گه‌ر گرنگی و هه‌ستیاری و پێگه‌ی ئه‌م دادگایه له‌و ئاسته‌دا بێت و میكانیزمی ئه‌و زۆرینه‌یه وه‌ك گره‌نتی به‌شداری و هاوبه‌شی راسته‌قینه به‌رجه‌سته كرابێت، ئه‌وا زۆرینه‌ی حوكمڕانی عێراق له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی یهكلاكهرهوهدان، ئایا ویستی به‌شداری و هاوبه‌شی كوردیان هه‌یه له فه‌رمانڕه‌وایی و گره‌نتی مافه ده‌ستوورییه‌كانیان؟ یان په‌نا بۆ یه‌كخستنی ده‌نگیان ده‌به‌ن له‌ئاستێكدا كه پشتێنه‌ی زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ببهزرێنن به خاتری دوورخستنه‌وه و وه‌لانانی میكانیزمی گره‌نتیكاری دادوه‌ری بۆ ماف و تایبه‌تكاری و پێگه‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان؟