چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین رووداوی سیاسیی له مێژووی حوكمڕانی له عێراق تێپه‌ڕیوه، به دیاریكراوی 18 ساڵ پێش ئێسته له رێكه‌وتی 9/4/2003 له میانه‌ی پرۆسه‌ی سه‌ربازیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ناوی (ئازادی عێراق)، ته‌واوی دامه‌زراوه فه‌رمانڕه‌واییه‌كانی عێراق هه‌ره‌سیان هێنا، دووباره خاڵی ده‌ستپێكی بنیاتی عێراقی نوێ له هه‌مان رێكهوتدا تۆمار كرا.
ئه‌گه‌رچی ناوزهندكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه درێژه‌ی نه‌كێشا و به‌هۆی چوارچێوهكردن و بهرگكردنی پرۆسه‌كه، له رێكارییهكی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی و به یاساییكردنی ده‌رئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانی، له‌سه‌ر داواكاری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خۆی، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه به (داگیركاری) ناسێنرا، به‌ڵام بۆ تاكی عێراقی جیاوازییه‌كی لێ به‌دی نه‌ده‌كرا له ناوهێنان و به‌یاساییكردنی پرۆسه‌كه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌تایبه‌تی گه‌لی كوردستان كه تا ئێسته‌ش به فه‌رمی وه‌ك وێستگه‌ی ئازادی و رزگاری عێراق ده‌ناسرێت، ئه‌مه‌ش راستییه‌كی به‌رهه‌مهاتووی نه‌هامه‌تییه‌كانی نموونه‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌یه بۆ كورد.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه لێره‌دا باسی بكه‌م، جیاوازی و گۆڕانكاری و قه‌باره‌ی لێكه‌وته‌كانی ئه‌م گۆڕانكارییه ریشه‌ییه له نێوان 9/4/2003 بۆ 9/4/2021، به ئاراسته‌یه‌ك رۆیشتوون كه هه‌رگیز جێی ئومێد و لێكدانه‌وه‌ی پێشكات نه‌بوون، له ته‌واوی ره‌هه‌ند و بواره‌كان هه‌مان ده‌رئه‌نجام پێشان ده‌ده‌ن به پێچه‌وانه‌وه.
ته‌نیا نموونه‌یه‌ك به‌رچاوی هه‌مووان ده‌هێنمه‌وه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییه كه قه‌باره‌ی جیاوازییه‌كه چه‌ند گه‌وره پێشان ده‌دات. له پێش 9/4/2003 به‌پێی یاسا و به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش (مجلس قیاده الپوره) و سه‌رۆكه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن كه بڕیارده‌ری ره‌های عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بوو، به بڕیاری ژماره (115)ی ساڵی 1994 كه هه‌مان هێزی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌بوو، سزای گوێبڕینی ده‌ركرد بۆ یاخیبووانی سه‌ربازی له هه‌ر حاڵه‌تێكی دواكه‌وتن یان هه‌ڵهاتن له خزمه‌تی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ. بهكردهییش ئه‌مه‌ی جێبه‌جێ كرد.
به‌ڵام له پاش 18 ساڵ له حوكمرانی فاشیستی و دكتاتۆری، له هه‌مان چوارچێوه‌دا و له‌لایه‌ن هێزی چه‌كداری پشتگیركراوی حكوومه‌تی عێراقی كه به‌پێی بنه‌مای ده‌ستووری و یاسا به‌ركاره‌كان، ده‌بێت ملكه‌چی بڕیاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران بێت وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی سزای گوێبڕینی لێ ده‌كرێت و به‌بێ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی كرده‌یی تێده‌په‌ڕێت!
ئه‌م به‌راوردكردنه هیچ كات لێكدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی و پاڵپشتی سزای سووكایه‌تیكردنی مرۆڤی لێ هه‌ڵناهێنجرێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی ئه‌م بهراوردكارییهیه، نه‌خشاندنی هه‌یبه‌ت و توانای ده‌وڵه‌ت و سیمای پشێوی و لێكترازانی فه‌رمانڕه‌واییه له عێراقدا.