یه‌كێك له سیماكانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی و بنچینه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كگرتنی یه‌كه سیاسییه‌كان، جا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی بن یان هه‌رێمی خاوه‌ن حوكمڕانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بن. كه‌واته بابه‌تێكی یه‌كلاییكراوه‌یه كه پێش ئه‌وه‌ی ژیانێكی نوێی سیاسی له چوارچێوه‌ی سیستمێكی نوێ و شێوه و فۆرمێكی نوێی ده‌وڵه‌ت ده‌ستپێكی به‌ده‌ر بكه‌وێت، پێویست ده‌كات لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ر و ئاماده‌كارانی دۆكیۆمێنتی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتوو، بابه‌تی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان ساغ كردبێته‌وه تا خۆیان به‌دوور بگرن له هه‌ر ململانێیه‌ك كه ئه‌گه‌ری به‌رۆكگرتنیانی تێدا مسۆگه‌ر بێت.
جا ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تانی فیدراڵی ئه‌و ئاماژه‌یه‌مان به روونی پێ ده‌گه‌یه‌نن، كه دوو ئاراسته به‌دی ده‌كرێن له وێناكردنی بوون و هه‌ژموونی هه‌رێمه فییدراڵییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی له ئه‌ندازه‌سازی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تكارییه ده‌ستوورییه‌كاندا. هه‌ردوو ئاراسته‌ش ده‌رئه‌نجامی بارودۆخ و پێگه‌ی هه‌رێم و ئاستی ململانێ ناوخۆییه‌كان له‌و جۆره ده‌وڵه‌تانه‌دا وێنا ده‌كه‌ن.
یه‌كه‌م ئاراسته‌یان به به‌هێزكردن و ناوه‌ندگه‌رایی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی ده‌ناسرێت و له‌به‌رئه‌وه‌ی به جۆر و ژماره‌ی تایبه‌تكارییه ده‌ستوورییه‌كان، ویستی به‌هێز و هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی به‌روونی به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بینرێت چه‌ند تایبه‌تكارییه‌كی دیاریكرداوی ئه‌ژماركراو بۆ هه‌رێمه فیدراڵییه‌كان، دیاری ده‌كرێت و چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی قه‌تیس ده‌كرێت له بازنه‌یه‌كی داخراوی سنووری هه‌رێمه‌كه‌دا، له به‌رانبه‌ردا سنووری ده‌سه‌ڵاته‌كانی دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان به كراوه‌یی ده‌هێڵرێته‌وه، تا ته‌واوی تایبه‌تكارییه‌كانی تر له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ته‌دا پیاده بكه‌ن.
ئاراسته‌ی دووه‌م له دابه‌شكاری تایبه‌تكارییه ده‌ستوورییه‌كان له نێوان ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی و هه‌رێمه پێكهێنه‌ره‌كان، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی پێشووه و هه‌رێمه‌كان جگه له فه‌رمانڕه‌واییكردن له سنووری هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیاندا، به‌شداری و هه‌ژموون و توانایان له ناوه‌ندی بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵیشدا به قه‌باره‌ی گه‌وره‌تر له خۆیان به‌ده‌رده‌كه‌وێت.
یاسادانه‌ری ده‌ستووری له عێراق و ساتی ئاماده‌كردنی رێكخستنی ده‌ستووری عێراقی نوێ له نێوان دژایه‌تیكردنی ناوه‌ڕۆكی سیستمی فیدراڵی، به ناڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌شێك له عه‌ره‌بی سوننه‌ی به‌شدار له دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق و پێداگیری ته‌واوی نوێنه‌رانی كورد و به هه‌ژماركردنی هێڵی سووری پێكه‌وه هه‌ڵكردن، له یه‌كگرتنێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌دا بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی هه‌رێم و بێبه‌شكردنی له به‌شداری و هاوبه‌شی له عێراقدا، له ناوه‌ندی ئه‌م دوو ئاراسته سیاسییه، عه‌ره‌بی شیعه چاوی له خاوه‌ندارێتی هاوشێوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی هه‌رێمی كوردستانی له باشووری عێراق بڕیبوو.
ده‌رئه‌نجام هه‌رسێ وێستگه‌كه جۆره ئه‌ندازه‌سازییه‌كی دابه‌شكاری بۆ تایبه‌تكارییه ده‌ستوورییه‌كان هاته كایه‌وه كه ویستی هه‌مووانی تێدا جێ ده‌بووه‌وه، له هه‌مان كاتدا هیچ لایه‌كیش ته‌واوی خه‌ونی تێدا به‌دی نه‌كرد بۆ هێنانه‌دییان.
هێڵكاری و نه‌خشه‌ی دابه‌شكاری تایبه‌تكارییه ده‌ستوورییه‌كان له نێوان ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كان له سێ ئاستدا نه‌خشێنرا:
ئاستی یه‌كه‌م: ئاستی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی و تایبه‌تكردنی دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان به پیاده‌كردن و خاوه‌ندارێتییان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه وابه‌سته‌ی سیما و نوێنه‌رایه‌تی و به‌رجه‌سته‌كردنی وێنای ته‌واوی ده‌وڵه‌تی عێراقی تێدا فه‌راهه‌م ده‌بێت، به جۆرێكیش رێكخستنی بۆ كرا كه نابێت دامه‌زراوه و لایه‌نه فه‌رمانڕه‌واییه‌كانی هه‌رێم به‌دووربن له پیاده‌كردنیان، مه‌گه‌ر له رێی به‌شداریكردنیانه‌وه بێت له دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كاندا. نموونه‌ی ئه‌م تایبه‌تكارییانه خۆیان ده‌بینییه‌وه له داڕشتن و ره‌نگڕێژكردنی سیاسه‌ته گشتییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له هه‌ریه‌ك له بواره‌كانی (سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، سیاسه‌تی ئابووری و بازرگانی، سیاسه‌تی به‌رگری و ئاسایشی نیشتمانی، هاووڵاتیبوون ــ ره‌گه‌زنامه‌ــ ئامار و سه‌رژمێری گشتی) .
ئاستی دووه‌م: ئه‌و تایبه‌تكارییانه‌ی به سروشتی بابه‌ت و پێویستی و توانای به‌رده‌ست، وا ده‌خوازێت كه هاوبه‌شی و پێكه‌وه كاركردنی هه‌ردوو لایه‌نی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كان فه‌راهه‌م بێت، هه‌رچه‌نده شێوه و پیاده‌كردنی ئه‌م جۆره دابه‌شكارییه، ده‌كرێت له چه‌ند رێیه‌كیشه‌وه فه‌راهه‌م بێت، وه‌ك پیاده‌كردنی هه‌ریه‌كێك له ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كان له یه‌ك كاتدا به مه‌رجی بوونی هاوئاهه‌نگی نێوانیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه، پێویست ده‌كات هه‌موو لایه‌ك بزانرێت ئه‌م جۆره تایبه‌تكارییه نابێت خاوه‌ندارێتی به ته‌نیا و دوورخستنه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رانبه‌ری لێ بكه‌وێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌تێكی پێوه‌ست و پێوه‌نداری ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان و ئیداره و فه‌رمانڕه‌وایی، چه‌ند بابه‌تێكی هه‌ستیاری له خۆ گرتووه وه‌ك (كه‌رتی كاره‌با، سه‌رچاوه‌ی ئاو، پاراستنی ژینگه، ته‌ندروستی گشتی و كه‌رتی په‌روه‌رده).
ئاستی سێیه‌م: به دوورخستنه‌وه‌ی ئاستی یه‌كه‌م و دووه‌م، واته تایبه‌تكارییه تایبه‌تكراوه‌كان به ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی و بابه‌ته هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان، ته‌واوی بابه‌ته‌كانی تر ده‌كه‌وێتـه چوارچێوه و سنووری ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان، به جۆرێك ده‌توانێ له رێی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانی هه‌رێمه‌كه، رێكخستنی یاسایی بۆ بكات و له رێی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌وه به‌جێ بگه‌یه‌نێت، له ئه‌گه‌ری ناكۆكیدا دادگاكانی هه‌رێم كێشه‌كان یه‌كلا بكه‌نه‌وه. جگه له چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌ت نه‌بێت كه پێوه‌نداره به نه‌وت و گاز و كه‌له‌پوور.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م دابه‌شكارییه، ده‌سه‌ڵاتێكی فراوان دراوه به هه‌رێمه‌كان له كاتی ناكۆكی و جیاوازیی نێوان یاسای هه‌رێمه‌كان و یاسای فیدراڵی له بابه‌تی ئاستی سێیه‌م، ره‌وایه‌تی و جێبه‌جێكردنی كرده‌یی دروست و ددانپێدانراو بۆ هه‌رێمه‌كانه نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی.
هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه ده‌ربڕی بارودۆخ و پێگه‌ی ئاماده‌كارانی ده‌ستووری عێراقه له ساتی نووسینه‌وه و داڕشتن و ئه‌ندازه‌سازیی رێكخستنی بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌بینرێت له بارودۆخی كرده‌یی عێراقدا، ده‌ربڕی گۆڕانكاریی هێز و باڵانسی توانای بڕیاردان و ویستی پاوانخوازی لایه‌نه سیاسییه هه‌ژموونكارییه‌كانی عێراقه، نه‌ك ویستی راسته‌قینه‌ی داڕێژه‌رانی ده‌ستوور.