هه‌مووان له چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتن له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، كه به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیشی وابه‌سته‌یه.
هه‌ریه‌ك له دامه‌زراوه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی و تایبه‌تكارییه‌كان به لایه‌نێك له لایه‌نه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه، ئه‌ركێكی پێسپێراوی یاساییان له ئه‌ستۆدایه، تا به هاوكاریی یه‌كتر و به‌شداریی هه‌مووان، ده‌ستباری به‌دیهێنان و گره‌نتی مانه‌وه‌ی سیمای دیمو‌كراتی فه‌رمانڕه‌وایی هه‌رێمی كوردستان بن.
له ده‌ستپێكدا و له‌به‌رئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن راسته‌وخۆ و به پله‌ی یه‌كه‌م پێوه‌نداره به په‌رله‌مان، ئه‌ركی رێكخستنی یاسایی چۆنیه‌تی و رێكار و دیاریكردنی سیستمی هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ی یاسادا له ئه‌ستۆیدایه، ئه‌مه ئێسته یاسای به‌ركار كێشه‌ی نییه له‌م رووه‌وه. جگه له‌وه ئه‌ركی په‌رله‌مانی كوردستانه دامه‌زراوه‌ی تایبه‌تكار به به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن كارا بكاته‌وه به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی یاسایی دامه‌زراوه‌كه (كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردن و راپرسی)، به‌ڵام تا ئه‌م ساته هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ نه‌نراوه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
ئه‌ركی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشه رێكه‌وتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دیاری بكات، له ماوه‌ی 60 رۆژ پێش كۆتاهاتنی ماوه‌ی خولی په‌رله‌مانی، ئه‌م رێكاره له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه به‌جێ گه‌یه‌نراوه و پابه‌ندیی به ئه‌ركی یاسایی له كاتی دیاریكراودا راگه‌یاند، به دیاریكردنی (1/10/2022) . له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیشه‌وه ئاماده‌یی ده‌ربڕاوه بودجه‌ی پێویست بۆ پرۆسه‌كه به‌رده‌ست ده‌خه‌ن، ئه‌مه‌ش گره‌نتییه‌كی پێویسته بۆ پابه‌ندبوون به ئه‌ركی یاسایی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار.
ده‌رئه‌نجامێكی سه‌یر و چاوه‌ڕواننه‌كراو بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و دیمو‌كراتی ئه‌وه‌یه، دامه‌زراوه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگی گه‌ل، خۆی رێگری كرده‌یی بێت له به‌ڕێوه‌چوونی سه‌لامه‌تترین میكانیزمی ئاشتییانه بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر رێگرییه‌كه له لووتكه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه بێت.
ده‌رئه‌نجام ئه‌م ئه‌گه‌ر و پێشهاتانه چاوه‌ڕوانیمان ده‌كات:
یه‌كه‌م: له نزیكترین كاتدا په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه بكات و كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن كارا بكاته‌وه، رایسپێرێت به گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردن و كاركردن به هه‌مان سیستمی هه‌ڵبژاردنی خولی ئێسته و هیچ هه‌موارێكی تێدا نه‌كات. به‌ڵام ئه‌وكات دوو ئه‌گه‌ر هه‌یه:
ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م، كۆمسیۆن كێشه‌ی كاتی نه‌بێت و ئاماده‌یی ده‌رببڕێت له كاتی دیاریكراودا (1/10) پرۆسه‌كه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
ئه‌گه‌ری دووه‌م، كۆمسیۆن داوای كاتی پێویست بكات، ئه‌وكات پێویستی به گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت، به‌ڵام پاڵپشتی یاسایی بۆ ئه‌ركی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێته كێشه له گۆڕینی واده‌كه‌دا.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان كۆمسیۆنی كارا كرده‌وه و گۆڕانكاری له سیستمی هه‌ڵبژاردن له رێی هه‌مواركردنی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو كرد، ئه‌وكات په‌رله‌مان نابێت درێژه به كاری په‌رله‌مانی بدات، تا ته‌واوبوونی ماوه‌ی یاسایی خۆی به ته‌واوكردنی چوار ساڵ له رێكه‌وتی یه‌كه‌م دانیشتنیه‌وه، به‌ڵكو سه‌رۆكی هه‌رێم به‌پێی بڕگه‌ی (چواره‌م) له ماده‌ی (ده‌یه‌م)ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ژماره (1)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو، په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان كۆمسیۆنی كارا نه‌كرده‌وه و كۆتایی به ماوه‌ی خولی هه‌ڵبژاردنیش هات، ئه‌وكات مه‌ترسیدارترین حاڵه‌ت دێته كایه‌وه كه تا ئاستێك ده‌گاته بنبه‌ست له پرۆسه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی له رووی یاساییه‌وه.
ئه‌ویش كۆمسیۆن پێویستی به په‌رله‌مانه و په‌رله‌مانیش بوونی نامێنێت، ئه‌وكات له جێی په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر نه‌توانێ كۆبوونه‌وه بكات، سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌توانێ بڕیار ده‌ربكات به هێزی یاسا، به‌ڵام ئه‌ویش پێویستی به‌راوێژ و رێككه‌وتن هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كه‌واته ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ته‌مه‌نی كۆتایی بێت، مانای كۆتاهاتنی ته‌مه‌نی كاری سه‌رۆكه‌كه‌یشیه‌تی.
چواره‌م: زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی له چاوه‌ڕوانی هه‌ر دانیشتنێك ده‌بێت كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڕیاری لێ بدات، پاشان له رێی داوای زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتن، ده‌توانن كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن و گۆڕانكاری له واده‌ی هه‌ڵبژاردن، بڕیار لێ بده‌ن.
له خراپترین حاڵه‌تیشدا كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان توانای هه‌بێت بۆ راگرتنی دانیشتنه‌كان، ته‌واوبوونی وه‌رزی به‌هاره‌یه و له داواكاری دانیشتنێكی نائاسایی بێت یان سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار بێت، ده‌كرێ ده‌نگ له‌سه‌ر ویستی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی بدرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ كۆتاهاتنی په‌رله‌مانیش بێت، به هۆكاری گۆڕینی سیستمی هه‌ڵبژاردن یان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵ كه زیاتر له نیوه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامان بێت.
پێنجه‌م: درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان كه هیچ پاڵپشتییه‌كی یاسایی و شه‌رعی لێ به‌دی ناكرێت و به سه‌رپێچی بنه‌مای نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ژمار ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاری په‌رله‌مانی وابه‌سته‌ی ماوه‌ی دیاریكراوی ساتی متمانه پێبه‌خشینی گه‌له و سه‌رپشك نه‌كراوه به نوێنه‌رایه‌تییه‌كی رێپێنه‌دراو، درێژه به كاره‌كانی بدات.
شه‌شه‌م: له رووی سیاسییه‌وه لایه‌نی رێگر له هه‌ڵبژاردن، زیانمه‌ندترین لایه‌نی ده‌رئه‌نجامی په‌ككه‌وتنی په‌رله‌مان ده‌بن له كوردستان و ده‌بێته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌یان له ته‌واوی به‌شدارییان له به‌ڕێوه‌بردنی لووتكه‌ی سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا.