به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
پرشنگ توانا- سوید
به درێژایی مێژوو دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان، كورد له ڕووی جه‌سته‌یی و هزری و كولتووری و نه‌ته‌وه‌یییه‌وه تیرۆر ده‌كه‌ن و هه‌رچی بۆیان كرابێ له‌پێناو قڕكردن و له‌ناوچوونی ئه‌م گه‌له سته‌م لێكراوه كردوویانه و درێغییان نه‌كردووه. به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه وره‌ی خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان بڕووخێنن.
ئه‌زموونی گه‌له‌كه‌مان و پێویستی نه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و نه‌خشه و پیلانانه، یه‌كڕیزی و یه‌كگرتنه بۆ یه‌ك ئامانج، كه پارێزگاریكردنه له خاك و نه‌ته‌وه و ده‌رهێنانی له بنده‌سته‌یی داگیركه‌ران و چون به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی گه‌ش كه سه‌ربه‌خۆیییه.
با چیتر فریو نه‌خۆین و هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێین، با له‌وه زیاتر قه‌ده‌رمان نه‌خه‌ینه بنده‌ستی داگیركه‌ران، با به په‌یمان و به‌ڵێنی پڕ هاتوهووتی درۆیان جارێكی تر وڵاتمان داگیر نه‌كه‌نه‌وه، چونكه له سه‌رده‌مانی پێشوو مێژوو پێمان ده‌ڵێ زۆر هه‌لی گرنگمان بۆ ره‌خساوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ناته‌باییی ناوخۆمان و ئه‌و هه‌لانه‌مان له ده‌ست داوه، به‌ڵام خۆ ئێسته له سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین كه خه‌ڵك زیاتر هۆشیار بوونه‌ته‌وه و به‌هیچ جۆرێك نه‌وه‌ی ئێسته له‌گه‌ڵ شه‌ڕانگێزیدا نییه.
هه‌مووان ده‌مانه‌وێ خاك و وڵاتمان ئازاد بێت و هیچمان كه‌متر نه‌بێت له میله‌تانی تر، زۆرمان كرد با كورت نه‌هێنین، با ئه‌و كه‌فوكوڵه‌مان بۆ سه‌ربه‌خۆیی بێت نه‌ك هیچی تر و له‌پێناو خزمه‌تكردنی دوژمنانمان بێت و و گوێگریان بین و هه‌ر به‌ده‌ستی خۆمان ماڵی خۆمان وێران بكه‌ینه‌وه!
له‌م بارودۆخه‌ی ئێسته بۆمان هاتووه‌ته پێشه‌وه كه ده‌مێ ساڵه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین، با كه‌ڵك وه‌ربگرین و خه‌باتی چه‌ندان ساڵه‌ی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه نه‌به‌رده‌كانمان به فیڕۆ نه‌ڕوات، ئه‌وانه‌ی پشتمان ده‌گرن بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، به‌هه‌نگاوێكی به‌رز ده‌ینرخێنن و زۆرترین له‌وانه‌ی كه لێمان تێناگه‌ن دژمانن.
بێگومان به بڕوای پته‌و و هێزی خۆمان و دڵسۆزی بۆ خاك و وڵاتمان، ده‌بێت هه‌ر سوور بین له‌سه‌ر دوا بڕیارمان و بنده‌ستی قبووڵ نه‌كه‌ین، چونكه زۆرمان بینی و كه‌ممان وه‌رگرت. با چیتر دروشمی "دوژمنی دوژمنم دۆستمه" نه‌كه‌ین به سیسته‌می كاری سیاسی، به‌ڵكو هه‌موو له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مان خه‌بات بكه‌ین و خه‌ون و ئاواتی سه‌تان ساڵه‌ی میله‌ته‌كه‌مان به ئامانج بگه‌یه‌نین و گیانی شه‌هیده‌كانی پێ شاد بكه‌ین.