مام جەلال نمەكی دەستی هێنده سوێر بوو، به هەركێی دەدا، وەك سەگ پێی دەوەڕی!
زۆرن ئەوانەی چ لەناو حزب و چ لەناو بنەماڵەكەی و چ لە ناو حكوومەتیش، لە سایەی گەورەیی مام جەلالدا حەسانەوە، زۆرن ئەوانەی بە پارەی ئەو خۆیان بادەدەن و بوون بە ساحێبی ڤێلای ملیۆنان دۆلاری و رەگەزنامەی بەریتانی و كۆمپانیای سكویریتی و دەرمان و دەزگای ڕاگەیاندن، ئەوانە لە جیاتی یەك بەنگلادشیش، پێنج بە كرێ دەگرن، وەك ئەوەی باوكیشیان هەر خزمەت كرابێ! سواڵكەرانە تكەی گەرمیش نەبێ نایخۆن!
مام جەلال كوا خەسڵەتی وای هەبوو پارە بۆ خەڵكی دەمشڕ و بازاڕیی سەرف بكات
مام جەلال كوا خەسڵەتی وای هەبوو پارە بۆ خەڵكی دەمشڕ و بازاڕیی سەرف بكات و بیكات بە ئەدمینی پەیج بۆ جوێندان بەم و بەو!
ئێوە ئەوەندە بچووكن نەتانتوانی تەنیا دوو ساڵ لەدوای خۆی، ئیدارەیەكی مەعقوولانەی یەكێتی بدەن، یەكێتیتان كرد بە كۆمپانیا و دوكانی سیاسی و كاسبیی پێوە دەكەن، ڕۆژێكیش حورمەتی مام جەلالتان نەپاراست و بیرتان لە مێژووەكەی نەكردەوە، یەكێتیتان كرد بە مەسخەرە و واتان لێ كرد خەڵك بێزی لێ بكاتەوە، یەكێتیتان كرد بە مەخسەرەی سەیان، تەنانەت وەسیەتەكەشیتان بەجێ نەهێنا كە گوتی لە چیای كۆسار بمنێژن، ئەوەشتان بۆ نەكرد و بەكارتان هێنا بۆ داگیركردنی گردێك! ئێوە ئەو نمەكحەرام و زۆڵانەن كە شێخ ڕەزای تاڵەبانی شاعیر جوان وەسپی كردوون و (بە دایك خۆگێی بەردەم تەكیە ناوی بردوون).