دوای ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌ی كه "لیا"ی 10 ساڵان كه باوكی به فه‌یسێكی فلات و زۆر ساده، باسی خواردنی گۆشتی جگه‌رگۆشه ده‌روون نه‌خۆشه‌كه‌ی له‌لایه‌ن سه‌گه‌كانه‌وه كرد، كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و سه‌گانه ڕاهێنراون بۆ كوشتن و شه‌ڕكردن، ئه‌وه‌ی پێویسته ڕوون بكرێته‌وه، ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ دۆسیه‌ی لیا ببرێته پزیشكی دادوه‌ریی سلێمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه:
1- ده‌بوو جه‌سته‌ی "لیا" توێكاری بۆ بكرێ، تا بزانرێ هۆی مردنی چی بووه؟ ئایا هۆكاره‌كه خنكاندن یان "خوێنبه‌ربوونی ناوه‌كی بووه"، له‌وێوه روون ده‌بێته‌وه كه مردنه‌كه چۆن بووه. ئاخر مردنی لیا مردنێكی تاوانكارانه بووه له‌لایه‌ن سه‌گی بكوژ و پۆلیسی، ناكرێ كه‌سێك سه‌گ هه‌موو گیانی بپچڕێ و برین بێ، نه‌خرێته ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی دادوه‌ری. وردتر بیڵێم, دۆسیه‌ی لیا كوشتنه له‌لایه‌ن سه‌گه‌وه، بۆیه ده‌بێت وه‌ك كوشتن هه‌ژمار بكرێ تا به ته‌واوی ورده‌كاری ئاشكرا ده‌بێ.
2- به حوكمی ئه‌وه‌ی لیا نه‌خۆشیی ده‌روونی هه‌بووه، ناكرێ منداڵێكی وا پشتگوێ بخرێ و به ته‌نیا له كۆڵان و ده‌ره‌وه بسووڕێته‌وه، بۆیه گومانی ده‌ستدرێژیی له‌سه‌ره، ده‌بوو پشكنینی ته‌واوه‌تی له‌و ڕووه‌یشه‌وه بۆ بكرێ، تا دڵنیا بن له‌وه‌ی ده‌ستدرێژیی نه‌كراوه‌ته سه‌ر پێش رووداوی سه‌گه‌كه و به‌و ناوه‌وه هۆكاره‌كه راسته‌كه بشارنه‌وه؟.
3- ده‌بوو بزانرێ لیا ماوه‌ی چه‌نده مردووه؟ چونكه له 24 سه‌عات یان له 48 سه‌عاتی دوای مردن، زۆر له ڕه‌وتی لێكۆڵینه‌وه ده‌گۆڕێ، ئایا هیچ نیشانه‌یه‌كی به‌رگریكردن و شینبوونه‌وه‌ی هه‌یه له جه‌سته‌یدا؟ ئێمه زۆر پێویستمان به‌م زانیارییانه‌یه وه‌ك مرۆڤ و پزیشك، بۆیه ده‌بێ به‌ڵگه‌مان پێشكه‌ش بكرێت تا رای گشتیی ئارام بێته‌وه.
به‌گشتیی، ناكرێ منداڵێكی 10 ساڵان به‌و هه‌موو برین و شێواوی جه‌سته‌وه، وا به ئاسانی بخرێته ژێر خاك و باسی مردنی بكرێت. داواكاری گشتی و پزیشكی دادوه‌ری له‌سه‌ری بێنه ده‌نگ.