ئه‌مڕۆ مه‌لا به‌ختیار له چاوپێكه‌وتنێكدا باسی له ئه‌گه‌ری مه‌ترسییه‌كانی نه‌خوازراو و گۆڕانكاریی گه‌وره كردووه، كه رووبه‌ڕووی ھه‌رێم و زۆربه‌ی كوردستان له داھاتوویه‌كی نزیكدا ده‌بێته‌وه. منیش ھاوڕام له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه كه پێش چه‌ند رۆژێك پێش مه‌لا به‌ختیاریش ئاماژه‌ی ئه‌وه‌م كرد كه كورد زۆر ئومێد له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و بایدن نه‌به‌ستێ. له‌به‌ر ئه‌م ھۆیانه‌ی خواره‌وه :
١-بایدن دۆستی كورده و باش كورد ده‌ناسێ، به‌ڵام بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه نه‌ك كورد، خۆشی یه‌كێكه له ده‌سته‌ی سیستمی وڵاتێكی پێشكه‌وتوو. به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ له پێش ھه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك بپارێزێت
بۆیه كیسینجه‌ر له كتێبه ناسراوه‌كه‌ی "لعبه الامم" نووسیویه‌تی: ئێمه نه دۆستی ھه‌میشه‌ییمان ھه‌یه و نه دوژمنی ھه‌میشه‌یی، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی ھه‌میشه‌ییمان هه‌یه .
2- ئێران گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر ئیسرائیل و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی ھه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستھێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، كه له‌وانه‌یه ببێته ھۆی دروستبوونی پارسه‌نگی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی ئیسلامی، ببێته ھۆی دروستبوونی فۆرمۆلهیهكی نوێ كه كۆی وه‌ره‌قه‌كانی سیاسی ھه‌ڵبداته‌وه و ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا ھیچیان بۆ نه‌كرێ، ئێران ئه‌وكاته ده‌بێته زلھێزێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه و ده‌بێ حیسابی بۆ بكرێ، بێگومان توركیاش بخاته مه‌ترسییه‌وه نه‌ك ھه‌ر ئیسرائیل .
ئه‌مه‌یه جه‌وھه‌ری ئاڵوگۆڕی ئێسته‌ی وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكایه له ڤیه‌نا له‌گه‌ڵ ئێران . ھه‌ستی ئیمپراتۆریی فارسی بۆ بوونه زلھێز، له كۆرشهوه بۆ رۆسته‌م و تا شا، ئه‌و مه‌لایانه‌ش میراتگری راسته‌قینه‌ی ئه‌م ھهستهن، شیعه و مه‌رجه‌عییه‌ت ته‌نیا ئامێرن بۆ پیاده‌كردنی ئه‌م بیرۆكه‌یه. سه‌دام حوسێن له ھه‌موو كه‌س زیاتر له‌وه تێگه‌یشتبوو.
واته ئێران زۆر سه‌خته ده‌ستبه‌رداری چه‌كی ئه‌تۆمی و مووشه‌كه‌كانی بێت، ئه‌وكات ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد ده‌بێت، به‌ڵام فارسه‌كان له ھه‌موو مێژووی كۆن و نوێیان، ناسراون به ھهناسهدرێژێ و ساخته، ئه‌گه‌ر ناچار بوون ده‌ستبه‌رداری مووشه‌ك و چه‌كی ئه‌تۆمی بن، ئه‌وكات له به‌رانبه‌ردا ده‌ستكه‌وتیان له ئه‌مه‌ریكا ده‌وێت، ئه‌وكات مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر زۆربه‌ی رۆژھه‌ڵات دروست ده‌بێ و ھه‌رێمیش رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ده‌بێته‌وه، له ده‌سته‌واره‌یه‌كی قێزاوی ھاوشێوه‌ی نسكۆی ١٩٧٥ و به‌ڵكو خراپتر، كه بۆی ھه‌یه حه‌شد یان سوپای عه‌ره‌بی عێراق له ھه‌موو مه‌رز و كووچه‌ی كوردستان بڵاو ببنه‌وه، چه‌ند كوردێكی خۆفرۆش حكوومه‌تێكی ھه‌رێمی كارتۆنی به‌ڕێوه ببه‌ن و فیدراڵیش ئێوه خۆش.
باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر ئه‌م جۆره ده‌ستكه‌وته، یه‌ك چركه‌ش بیر له كورد بكاته‌وه، ئه‌مه‌ریكا له ھه‌موو مێژووی خۆیدا ده‌ستبه‌رداری دۆسته‌كانی بووه له به‌رانبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی. بۆ نموونه شای ئێران، كورد و توركیا و وڵاتانی كه‌نداو ھتد ...
له به‌رانبه‌ر ئه‌م ھه‌ڕه‌شه‌یان ده‌بێ كورد چی بكات؟ بێگومان ده‌ستبه‌جێ ده‌بێ ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه یه‌ك بخاته‌وه .
٣- به ھیچ جۆرێك لایه‌نه‌كانی كوردستان رانهكێشرێن بۆ شه‌ڕی كورد و كورد. له‌وانه‌یه ھه‌وڵه‌كانی په‌كه‌كه به‌شێك بێت له‌م سیناریۆیه، قوربانیدان به شه‌ش یان ٦٠٠ پێشمه‌رگه، زیانه‌كه‌ی زۆر كه‌متره به به‌راورد به له‌بارچوونی قه‌واره‌ی ھه‌رێم، یان كوشتنی ده‌یان ھه‌زار كورد. توركیا و ئێران و عێراق گه‌وره‌ترین سوودمه‌ند ده‌بن و رۆژئاوای كوردستانیش ده‌بێته پاروویه‌كی ئاسان بۆ دوژمنان. ئه‌وكات كاره‌ساتێكی بێ وێنه له سه‌رجه‌م مێژووی كورد روو ده‌دات.
من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه پارتی و به‌ڕێز كاك مه‌سعوودبارزانی، له‌و سیناریۆیه مه‌ترسیداره تێگه‌یشتوون و نابێ په‌كه‌كه رایان بكێشێته ناو ئه‌و زه‌لكاوه.