ماوه ماوه ئاژاوه و خۆپێشاندان له وڵاتان دروست ده‌بێت، له هه‌ندێك وڵات له ناڕازیبوونی هاووڵاتییانه له جۆری گوزه‌رانیان و هه‌ندێك جاریش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپیی سیستمی به‌ڕێوه‌بردن، زۆرینه‌یشیان ده‌ستی وڵاتانی دژیان ده‌گاته ناو ده‌زگاكانی ته‌ناهی و سیاسی‌یان، ئیتر له‌ناكاو كه ئه‌و ده‌زگایانه چاپۆشییان كرد، ئاژاوه‌گێڕی سه‌ر هه‌ڵده‌دات، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی پشێوی و هه‌ندێك جاریش ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵات به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره له وڵاتێكی له‌وپه‌ڕی دنیا شتێك ڕوو بدات به‌ئاراسته‌ی ڕووخاندن، یه‌كسه‌ر هه‌ندێك به‌ناو ڕۆشنبیر و ئۆپۆزسیۆن وێنه‌یه‌كی لێكچوو دروست ده‌كه‌ن، بێ هیچ لێكچوونێك له نێوان سیستم، كولتوور، ئاین، به‌ڕێوه‌بردن و ژیان و ئاسایشی ئه‌و وڵاته و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت.
ئه‌وانه‌ی ئه‌م لێكچوون و پێكچوواندنه دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ن كه ڕۆژانێك له‌م هه‌رێمه باشترین و شایسته‌ترین جۆری ژیان و مووچه و پۆست و ده‌سكه‌وتی دارایی و مه‌عنه‌وییان هه‌بووه، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك به ویژدانه‌وه به‌راورد بكرێت، ناكرێ بڵێین كه‌موكوڕی نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌یشمان له‌بیر نه‌چێت، ئه‌م هه‌رێمه له دوای ساڵی 1991ـه‌وه، ڕێژه‌ی پێشه‌وه‌چوون و ئاوه‌دانی و باشتربوونی ژیانی خه‌ڵك چه‌نده، سه‌ڕه‌رای ده‌یان و سه‌تان پلانی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی بۆ شێواندن و برسیكردنی، خۆ ئێمه چوار پارێزگامان هه‌یه له‌م هه‌رێمه‌دا، ده‌توانرێ به دوو ڕۆژ هه‌مووی بگه‌ڕێی و باشی و خراپییه‌كانی به‌چاوی خۆمان ببینین، له دهۆكه‌وه تا ده‌گاته هه‌ڵه‌بجه، ناڵێم باشترین، به‌ڵام خۆ خراپترین ڕێگه‌وبانمان نییه له هه‌ر چوار پارێزگاكه، له‌ڕووی ئاوه‌دانی و ته‌ندروستی و ته‌لارسازی و هه‌موو سێكته‌ره‌كانی پێوه‌ست به ژیان، خراپ نین و به‌راورد به وڵاتانی دراوسێ، باشتر نه‌بین خراپتر نین، له‌ڕووی پارێزراوی هاووڵاتییانیشه‌وه زۆر له وڵاتێكی خاوه‌ن سیاده باشترین، ئه‌وانه‌یشی ڕوو ده‌ده‌ن، زیاتر تاوانكارین نه‌ك تیرۆریستی. له‌ڕووی ئازادی ده‌ربڕینیشه‌وه ناتوانی بڵێی ئازادی نییه، ساده‌ترین نموونه هه‌بوونی ده‌یان حزب و گرووپی جیاوازن كه ڕۆژانه داوای ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن و كه‌سیش له سێداره نه‌دراوه و زۆریش پارێزراون، ته‌نانه‌ت هه‌موویان تی ڤیی ناوه‌ندی میدیایی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه.
ئاخر له كوێی دنیادا هه‌یه ده‌سه‌ڵاتێك داوای ڕووخاندنی بكه‌یت، بێده‌نگ بێت و مافی ئه‌و جۆره ده‌ربڕینانه بدات به ڕكابه‌ره سیاسییه‌كه‌ی به‌رانبه‌ری؟ ئه‌وه‌تا له كوردستانه‌كه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان ئه‌وه‌یش رۆژانه ده‌بینین و ئۆپۆزسیۆن و نه‌یارانی ده‌سه‌ڵات، به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كه‌ن و ئاسایشیشیان پارێزراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كه‌وه.
ئازادییه‌كان لێره هێنده فه‌راهه‌من، دروستكردنی حزب ته‌نیا یه‌ك نووسینی داواكاریی پێویسته بۆ لایه‌نی پێوه‌ندار، به‌ڵام ئه‌وه‌یش ڕاسته كه لێره‌یش گله‌یی هه‌یه و به‌شێكی خه‌ڵك ناڕازین، به‌ڵام ناڕازیبوونی خه‌ڵك له كۆی سیستمی حوكمڕانی و ئایدۆلۆجیای حزبه سیاسییه ده‌سته‌ڵاتداره‌كان نییه، به‌ڵكو له هه‌ندێك تاكی لێپرسراو و كاربه‌ده‌سته كه ئه‌مه‌ش پێوه‌سته به ویژدان و ئاكاری ئه‌و كه‌سانه‌وه، نه‌ك كۆی سیستمه‌كه، بۆیه پێم وایه نیگه‌رانییه‌كان بگه‌یه‌نرێنه شوێنی خۆی و لێپرسینه‌وه هه‌بێت، به‌دڵنیایی ڕێوشوێنی توندی ئیداری و یاسایی وه‌رده‌گیرا و ده‌یان ته‌مومژ ده‌ڕه‌وینه‌وه، چونكه خه‌ڵكی كوردستان زۆر دڵسۆز و خه‌مخۆری دۆخه‌كه‌ن و داواكارییه‌كانیان بۆ ئاسایین، به‌ڵام لێره كوشنده‌ترین جۆری به‌گژداچوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه له واقیعدا هه‌ڵه‌ن و هه‌ن، به‌ڵكو هه‌ندێك له كه‌سانی سیاسی و ئۆپۆزسیۆن، به‌دوای سه‌رمایه‌وه‌ن و ده‌یانه‌وێ له به‌رگی دڵسۆزی و خه‌مخۆریدا بگه‌نه ئه‌و مه‌به‌سته كه‌سی و ته‌سكه‌ی خۆیان، نه‌ك خه‌می گشتییان هه‌بێت، كه‌چی ده‌یانه‌وێ وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤی مۆدێرنی ده‌سه‌ڵات و سیستمه‌كه خۆیان بنوێنن.
ئیتر به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانی له ده‌ست ده‌دات و كۆمه‌ڵگه و وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێر ئاراسته ده‌كات
ڕاستییه‌كه‌ی كاتێك مرۆڤ په‌نا ده‌باته به‌ر شێوازی ئانارشیزمی بۆ شێواندنی ڕاستی، ئیتر به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانی له ده‌ست ده‌دات و كۆمه‌ڵگه و وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێر ئاراسته ده‌كات له‌پێناو ده‌ستكه‌وته كه‌سییه‌كانیدا. بۆیه پێكچوواندن له نێوان وڵاتان و هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌وپه‌ڕی مه‌به‌ستدار و جۆرێكیش گه‌مژه‌یی و بێ ئاگاییه له‌وه‌ی له‌م هه‌رێمه چی كراوه و ڕێژه‌ی باشی و خراپییه‌كان چه‌ندن و داوكاریی هاووڵاتی چییه، به‌ڵام سیاسییه ناڕازییه‌كان چونكه خۆیان وه‌ك فیرعه‌ون ده‌ژین، ته‌نانه‌ت نازانن خه‌ڵكیش چی ده‌وێ، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه زانییان هه‌لێك هه‌یه بۆ قسه‌كردن، رقی خۆیان ده‌ڕێژن، یان له میدیاوه ببینن خه‌ڵك له‌سه‌ر بابه‌تێك نیگه‌رانن، خۆیانی پێدا ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ پاڵه‌وان بن.
خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ڕاستگۆتر بدوێین و كه‌موكوڕی و ڕاستییه‌كان بخه‌ینه به‌رچاو له‌پێناو چاككردن و دانانی كه‌سی شیاو له شوێنی شیاو، ئه‌وه كێشه‌كانی كوردستان زۆر ئاسان چاره‌سه‌ر ده‌بن و راستییه‌كه‌ی كێشه‌ی گه‌وره‌مان نییه، به‌ڵام ده‌ستی تێكده‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی بۆ هه‌ندێك به‌رپرس دروست كردووه كه رێگرن له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و گه‌یاندنی خه‌می خه‌ڵكی دڵسۆز، بۆیه هه‌ست به ماندوویه‌تی گشتیی ده‌كرێ، به‌ڵام هاوكاتی ئه‌مه، پێویسته هاووڵاتییانیش ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ی ئه‌و حزب و گرووپه به‌ناو ئۆپۆزسیۆنانه بكه‌ن، ئه‌رێ ئێوه دوای شه‌ڕی ناوخۆ و هه‌بوونی ده‌یان لێپرسراوی گه‌نده‌ڵ و ده‌یان په‌لاماری ده‌ره‌كی و سه‌تان پیلان و ئاژاوه‌گێڕی و هه‌زاران له‌مپه‌ر له‌ڕێی پێشكه‌وتندا، له كوێ بوون، بۆ شانتان نه‌دایه به‌ر خزمه‌ت و ئاوه‌دانی؟ یان ئێسته كه هه‌موو شتێك له‌سه‌ر پێگه‌یشتنه و ئێوه به‌شتان تێیدا نییه، ده‌تانه‌وێ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆتان، له میله‌تێكی قوربانیده‌ری شه‌ش ملیۆنی كه ئومێدی په‌نجا ملیۆنی تریشه، تێكبچێ؟