(بۆ یادی 60 ساڵ پێشمه‌رگایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی)
60 ساڵ پێش ئێسته مرۆڤێك كه له ژێر سێبه‌ری شه‌ڕ و خه‌بات و ئاڵای كۆمار و ئاواره‌یی گه‌ل و هۆز و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له دایك بووبوو، چه‌كی شه‌ره‌فی پێشمه‌رگایه‌تیی كرده شان و وێنه‌یه‌كی ئه‌فسووناوی له مێژووی خه‌باتی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی و كوردستان له ژێر پۆستاڵی داگیركه‌ران و پیلانگێڕانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی نه‌خشاند. گێڕانه‌وه‌ی 60 ساڵ ئه‌زموونی پێشمه‌رگایه‌تی و سیاسه‌ت و دیپلۆماسی و شۆڕش و هه‌ڵوێستی جوامێرانه، به ئاسانی ناپێورێت جگه له‌وه‌ی ده‌یان ڕۆمان و به‌ڵگه فیلم و فیلمی سینه‌مایی لێ دروست بكرێت. پیاوێك شۆڕشگێڕتر له گیڤارا و خۆنه‌ویستتر له ماندێلا، ئه‌ویش سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانییه.
باسكردن له سه‌ربورده‌ی هه‌موو ئه‌و شاخ و پێده‌شت و ده‌وه‌ن و بنچك و گیا و دۆڵ و چۆڵانه‌ی كه به سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و، پێشمه‌رگه پێیدا تێپه‌ڕیوه و شه‌ڕی مان و نه‌مانی له ژێر نوور و تیشكی نیگای ئه‌و بۆ ئاسۆی دواڕۆژ و پیرۆزیی خاكی پیرۆزی كوردستان كردووه به ئاسانی ناكرێت. ئه‌و كه له گه‌مارۆی هێزی ناوچه‌یی و نیوده‌وڵه‌تی و شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا ڕاسته‌وخۆ ڕێبه‌رایه‌تی داستانی خواكوڕكی له 1988دا كرد، داستانێك كه بانگه‌شه و ده‌عیه‌ی پووچه‌ڵی ڕژێمی عێراق كه گوایه كێشه‌ی كورد پێوه‌ست بووه به شه‌ڕی ئێران-عێراق و ئیتر دوای شه‌ڕ كۆتایی پێ هاتووه به‌راوه‌ژوو كرده‌وه. داستانێك كه ڕێڕه‌وی پێوه‌ندیی نێوان پێشمه‌رگه و گونده‌كان و شاخ و شاری ڕێكخسته‌وه و له ژێر خۆڵه‌مێشی شه‌ڕی به وه‌كاله‌تی ڕۆژئاوا‌و و ڕۆژهه‌ڵات له ناوچه‌كه‌دا، وه‌ك قه‌قنه‌س له دایك بووه‌وه و ئاوازی ئه‌هوورایی كوردستانی پیرۆزی به ته‌قه‌ی فیشه‌ك و ده‌نگی پیرۆزی چه‌كی به‌رگری له كوردستانی پیرۆز چڕییه‌وه.
سه‌یر نییه سه‌رۆك له وتوێژێكدا ده‌ڵێت خۆشترین موزیك به‌لای منه‌وه ده‌نگی ته‌قه‌ی چه‌كه، بێگومان ئه‌و كه ئاڵاهه‌ڵگری ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان بوو، ده‌لاله‌تێكی قووڵ له ژێر ئه‌م ڕسته كورت و ساده‌یه‌یدا هه‌ڵگیراوه، ئه‌ویش ده‌نگی پیرۆزیی چه‌ك و نه‌وای قودسیی فیشه‌كێكه كه پیرۆزی خاكی له مێژینه‌ی كوردستان و زێدی باب و باپیرانمان بۆ ده‌پارێزێت. له یه‌كێك له لێدوانه‌كانیدا له خواكوڕك بۆ پێشمه‌رگه‌كان، سه‌رۆك بارزانی باسی ئه‌فسه‌رێكی به‌عسی ده‌كات كه له شه‌ڕدا به سه‌ختی بریندار بووبوو و هه‌موو ڕیخۆڵه و ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی كه‌وتبوونه ده‌ره‌وه، له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه به‌دیل گیراوه و پێشمه‌رگه ویستبووی تیماری بكات، ئه‌فسه‌ره‌كه گوتبووی: "وه‌ڵا هه‌قه لێم گه‌ڕێن تا ده‌تۆپم، ئاخر ئێمه بۆچی گه‌یشتووینه‌ته ئێره و هه‌قمان چییه به‌سه‌ر خاك و زێدی ئێوه‌وه". دواجار سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵی پزیشكانی شاخ بۆ ڕزگاركردنی، ئه‌فسه‌ره‌كه مرد. ئه‌مه وانه‌یه‌كی ساده و قووڵه كه حه‌ماسه‌ت و به‌رگریی پێشمه‌رگه به ڕێبه‌رایه‌تی پیاوێكی وا بۆ مێژوو تۆماری كردووه، كه له دووتوێی ده‌یان گێڕانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و سینه‌مایی و ڕۆمان و چیرۆكدا ده‌توانێ جێی ببێته‌وه.
داستانی شه‌ڕی خواكوڕك و سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی و پێشبینی و هه‌ڵوێسته‌كانی و ئیراده‌گه‌رێتییه‌كی كوردانه و كه‌ونینه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنی خوێن‌ڕێژ و قڕكه‌ر، نموونه‌یه‌كی گه‌وره و به‌رزی خه‌بات و كۆڵنه‌دان و خۆنه‌ویستی مێژووییه كه نابێ نه‌وه‌كانی داهاتوو له بیری بكه‌ن. خه‌بات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی پیرۆز كه مانا و سنووره‌كانی جه‌سته و برسێتی و پێداویستییه مادییه‌كانی تێپه‌ڕاند و به ئیراده و ڕۆح و ماناوه، دوژمنی خوێنمژی شكاند. شه‌ڕێك كه خۆراكی پێشمه‌رگه نان و دۆ و ساده‌ترین خوارده‌مه‌نییه‌كان بووه، ئه‌م ئیراده و مه‌عنه‌وییه‌ته درێژه و باڵاكردن و گه‌شه‌سه‌ندنی مێژوویه‌كه له نه‌سره‌وتن و خه‌بات و ئه‌زموون، له ته‌نیشت بارزانیی نه‌مر و كاك ئیدریسی هه‌میشه زیندووه‌وه، چاوی گه‌شبینانه و ئیراده‌خوازانه‌ی بڕیوه‌ته ئاسۆی دواڕۆژ و كۆڵی نه‌داوه.
به‌شێك له‌و وێستگانه‌ی كه سه‌رۆك بارزانی‌یان كرده ئه‌و هێمایه‌ی ئێسته، هه‌ر له قۆناغی له‌دایكبوونه‌وه تا ڕیفراندۆمه مه‌زنه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ساڵی 2017، بریتین له‌وانه‌ی خواره‌وه باسیان ده‌كه‌ین، ڕووداوه‌كان كه وانه‌ی گه‌وره بوون بۆ ئه‌و تا نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌ی پێ گه‌وره و سه‌رفراز بكات، ئه‌و له ناوجه‌رگه‌ی خه‌باتی پیرۆز و كۆچ و ئاواره‌یی و پێشمه‌رگایه‌تی له دایك بوو، به‌و ئاراسته‌یه‌دا باڵای كرد و بینینی ڕاسته‌وخۆی ده‌رئه‌نجامی خه‌بات و خوێن و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌ی، كردی به‌و هێما نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه له هه‌موو كوردستانی گه‌وره‌دا.
چه‌ند وێستگه‌یه‌كی قۆناغی له‌دایكبوونی سه‌رۆك و بنه‌مای باڵاكردن و په‌روه‌رده‌ی:
1945
له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌م ساڵه‌دا ڕه‌وانشاد مه‌لا مسته‌فا بارزانی و چوار هه‌زار پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌كانیان، هاتنه ناو ئێرانه‌وه. بارزانییه‌كان پاش تێكچوونی شۆڕش له كوردستانی عێراق، هاتبوونه یاریده‌ی شۆڕشی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له شار و گونده‌كانی مه‌هاباد، شنۆ و نه‌غه‌ده نیشته‌جێ بووبوون.
1946
له‌مساڵه‌دا كۆماری كوردستان له مه‌هاباد ڕاگه‌یه‌نرا و قازی محه‌مه‌د بوو به سه‌رۆك كۆماری كوردستان.
1946
مه‌لا مسته‌فا بارزانی له‌لایه‌ن قازی محه‌مه‌ده‌وه پله‌ی مارشاڵی پێ درا و وه‌ك ژه‌نه‌راڵی كۆماری كوردستان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی خۆی، به‌رگری له كۆماری كوردستانیان گرته ئه‌ستۆ.
1946
له 24 ئه‌پریلدا، بارزانییه‌كان ستوونێكی 800 كه‌سی له ئه‌رتشی ئێرانیان له قاراوای سه‌قز ته‌فروتوونا كرد. له مانگی مارسدا، هێرشێكی تری ئه‌رته‌شی ئێرانیان پووچه‌ڵ كرده‌وه. ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه پێشانی دا كه بارزانییه‌كان هێز و توانای سه‌ربازییان زۆر به‌رزه و ئه‌رته‌شی ئێران توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یانی نییه.
1946
له مانگی دیسێمبه‌ردا، ئه‌رته‌شی ئێران هێرشی برده سه‌ر كۆماری ئازه‌ربایجان له ته‌ورێز، ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری هێزی ئاسمانی ئێران و ئه‌فسه‌ری حزبی دیموكراتی ئازه‌ربایجان، هاتنه ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی بارزانی له ده‌ڤه‌ری شنۆ و نه‌غه‌ده. ئه‌فسه‌ره‌كان بریتی بوون له: مورته‌زا زه‌ڕبه‌خت، سه‌فه‌ر قه‌هره‌مانیان، ئێحسان تیوای، ئه‌رته‌شیار، ره‌ئیس دانا و... بارزانییه‌كان پێشوازییان لێ كردن. ئه‌م ئه‌فسه‌رانه له دواییدا شایه‌ت و وه‌گێڕی خه‌باتی سه‌رسووڕهێنه‌ری بارزانییه‌كان بوون.
1946
بارزانییه‌كان، به‌رده‌وام ئازاری مێژوویان له‌سه‌ر شانه. ئه‌مجار نه‌خۆشی كه‌فته‌یی بوو به هۆی مه‌رگی هه‌زار و 500 كه‌سیان.
1946
مه‌لا مسته‌فا بارزانی و ژماره‌یه‌ك له هاوبیره‌كانی، پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراقیان دامه‌زراند. له 16ی ئووتی 1946دا یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق به‌ڕێوه چوو.
1946
له 16ی دیسێمبه‌ردا، بۆ دوایین جار قازی محه‌مه‌د و جه‌نه‌راڵ بارزانی یه‌كتریان بینی. له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌سه‌ر داهاتووی شۆڕشی كوردستان گفتوگۆیان كرد. هه‌ریه‌ك له‌م دوو رێبه‌ره مه‌زنه، رێی خۆیان هه‌ڵبژاردبوو. له‌م دیداره مێژووییه‌دا قازی محه‌مه‌د ئاڵای كوردستانی به جه‌نه‌راڵ بارزانی سپارد تا له دواڕۆژدا ببێ به ئاڵاهه‌ڵگری شۆڕشی كوردستان. سه‌رۆك بارزانی له ژێر تیشكی ئه‌م ئاڵا پیرۆزه‌دا چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێنا.
وێستگه‌یه‌كی گرنگی قۆناغی پێشمه‌رگایه‌تی:
ڕێككه‌وتنامه‌ی 11ی ئاداری 1970
دوای ساڵانێك له خه‌بات و تێكۆشانی كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی داخوازییه‌كانی، حكوومه‌تی به‌غدا ددانی به داخوازه‌كانی كورددا نا. سه‌دام حوسێن جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق، بۆ كوردستان ده‌ڕوا و له 11ی ئاداردا ڕێككه‌وتنامه‌یه‌ك له نێوان مه‌لا مسته‌فا بارزانی و سه‌دام حوسێن‌دا واژوو ده‌كرێ كه خاڵه‌كانی ئه‌مانه‌ن:
-زمانی كوردی له‌گه‌ڵ زمانی عه‌ره‌بی ده‌بنه زمانی فه‌رمیی ئه‌و شوێنانه‌ی كه زۆربه‌ی دانیشتووانی كوردن
-زمانی كوردی له‌گه‌ڵ زمانی عه‌ره‌بی ده‌بنه زمانی فه‌رمیی ئه‌و شوێنانه‌ی كه زۆربه‌ی دانیشتووانی كوردن؛ هه‌روه‌ها زمانی فێركاری ئه‌و ناوچانه‌ش كوردییه. له هه‌موو عێراقیشدا وه‌ك زمانی دووه‌م ده‌بێ بخوێنرێت.
-كورده‌كان له حكوومه‌تدا به‌شدارییان ده‌بێ؛ ئه‌م به‌شدارییه له پله و پێگه‌ی به‌رز و هه‌ستیاره‌كانی وه‌زاره‌ت و سوپاشدایه. چاند و كولتوور و زمانی كوردی ده‌بێ گه‌شه‌ی پێ بدرێ. هه‌موو به‌رپرس و كاربه‌ده‌سته‌كان له ناوچه كوردنشینه‌كان ده‌بێ كورد یان كوردزمان بن.
-كورد سه‌ربه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕێكخراوی خوێندكاران، لاوان، ژنان و مامۆستایان دابمه‌زرێنن.
-بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان پاره‌ی پێویست ته‌رخان ده‌كرێ.
-بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، هه‌ژاران و په‌ككه‌وتووان، مووچه ته‌رخان ده‌كرێ.
-كورد و عه‌ره‌به‌كان بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونی پێشووی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
-له یاسای عێراقیدا ده‌بێ بنووسرێ: «خه‌ڵكی عێراق له دوو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و كورد پێك هاتوون».
-وێستگه‌ی ڕادیۆ و چه‌كه قورسه‌كان ده‌بێ بدرێنه‌وه به حكوومه‌ت.
-پێویسته سیستمی ئیداری به چه‌شنێك ڕاست بكرێته‌وه كه له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ڕێككه‌وتنه بگونجێ.
-یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوچه كوردنشینه‌كان له سیستمێكی ئۆتۆنۆمیدا.
-چاكسازیی زه‌ویوزاره‌كان (land reform) ده‌بێ بگاته ئه‌نجام.
-ده‌بێ كوردێك بكرێته جێگری سه‌رۆك كۆمار.
-خه‌ڵكی كورد به ڕێژه‌ی جه‌ماوه‌رییان ده‌بێ له په‌رله‌مانی عێراقدا نوێنه‌ریان ه‌ه‌بێ.
ئه‌م ڕسته و دێڕ و بڕگه و ڕووداوانه، به‌شێكی بچووكن له مێژووی باڵاكردن و خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تیی مرۆڤێك كه وه‌ك ڕێبازی هۆز و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، كوردایه‌تی و كوردپه‌روه‌ری و نیشتماندۆستی و پیرۆزیی خاك و وڵاتی درێژه پێدا، بوو به كه‌سایه‌تییه‌ك كه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی كاریزما و خاوه‌ن بڕیار و مه‌رجه‌عی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانی كوردستان پێگه‌ی بۆ دابنرێت. هه‌ر ئه‌و بوو ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی له ساڵی 2017 ڕێبه‌رایه‌تی كرد و وه‌ك شانازییه‌كی تاهه‌تایی له مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌یدا تۆماری كرد، شایسته‌یه ڕۆژێك یاد بكه‌ینه‌وه كه سه‌رۆك بارزانی یه‌كه‌مجار چه‌كی شه‌ره‌فی پێشمه‌رگایه‌تیی كرده شان و له ژێر تیشكی ڕێبازی بارزانی نه‌مردا، كوردستانی به سه‌ربه‌رزی و شكۆوه به‌ره‌و ڕزگاری و سه‌ركه‌وتن ڕێبه‌رایه‌تی كردووه، ڕێیه‌ك كه هێشتا له تێڕوانین و فه‌لسه‌فه‌ی كوردانه‌ی ئه‌ودا زۆری ماوه ببڕێت، ئه‌م یاده مه‌زنه پیرۆز بێت له هه‌موو كوردێكی نیشتمانپه‌ره‌ور و ئازادیخواز.