ئیبراهیم شێخ محه‌مه‌د
ده‌وڵه‌تی نوێی ئێران دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وای ڕه‌زاشای په‌هله‌وی دامه‌زرا، وڵاتی به‌شێوازێكی نوێ ڕێكخسته‌وه، به‌دوای ئه‌ودا محه‌مه‌د ڕه‌زاشا له ساڵی 1941 له ته‌مه‌نی (22) ساڵیدا به پشتیوانی ڕۆژئاوا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، چاكسازی ڕێژه‌یی له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان ئه‌نجام دا كه به (شۆڕشی سپی) ناو ده‌برێت، هه‌روه‌ك (كۆروش) خۆی ناوزه‌ند ده‌كرد كه له سه‌رده‌می ئه‌ودا ئێران خاوه‌ن هێز و شكۆمه‌ندی بوو له ناوچه‌كه‌دا، محه‌مه‌د ڕه‌زاشا له ئه‌نجامی فشار و دوور له ویستی خۆی له ساڵی (1978) وڵاتی به‌جێ هێشت، له شۆڕشێكدا به‌سه‌رۆكایه‌تیی (ئایه‌توڵا خومه‌ینی) كه له پاریسه‌وه گه‌ڕایه‌وه ئێران و خاوه‌ن باكگڕاوندێكی فه‌نده‌مینتاڵیزمی ئیسلامی بوو له ساڵی (1979) سیسته‌می سیاسی گۆڕی بۆ كۆماری.
هه‌رچه‌نده خومه‌ینی له ساڵی (1989) كۆچی دوایی كرد، به‌ڵام تا ئێسته پێڕه‌وانی رێبازه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ستدایه و هه‌وڵی هه‌نارده‌ی شۆڕش ده‌ده‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێران ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له ئیداره‌دانی ململانێكانی ناوچه‌كه‌دا، خاوه‌ن پلان و ستراتیجی تایبه‌ت به‌خۆی و یاریكه‌رێكی سه‌ره‌كی ڕۆڵ ده‌گێڕێت له‌و وڵاتانه‌ی شیعه‌مه‌زه‌ون، یاخۆ كه‌مینه‌یه‌كی كه‌می شیعه‌نشینیان تێدایه. ئێران ده‌یه‌وێت له ڕێی ستراتیجی هیلالی شیعه‌وه خه‌ونی ئیمپڕاتۆری سه‌فه‌وی زیندوو بكاته‌وه، هه‌نارده‌كردنی شۆڕش له ڕێی سوپای (قودس) ئێرانی كرده یاریكه‌رێكی به‌هێز له ناوچه‌كه‌دا، به‌هۆی جه‌نگ و ناسه‌قامگیری هه‌ندێ له وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ له ڕێی شوێنكه‌وتووانیه‌وه، یان جه‌نگ به‌وه‌كاله‌ت (proxy war) هه‌وڵی سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆی ده‌دات، بۆیه ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگی هێز (Balance of power) له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێك بچێت، به‌بێ پشكی شێری ئێران كارێكی مه‌حاڵه.
پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه ئێران ئامانجی یا چی له هیلالی شیعه ده‌چنێته‌وه؟ لێره‌دا ده‌توانین گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین ئیمپڕاتۆریی ئێران نزیكه له زیندوبوونه‌وه و هیلالی شیعه وه‌ك ستراتیج باشترین فاكته‌ره، چونكه:
ئێران له‌و بڕوایه‌دایه به‌دروستبوونی خه‌ونی هیلالی شیعی ده‌توانێت هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاته‌كانی فراوان بكات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ڕووداوه‌كان ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌ك، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هزری شۆڕش و ئایدۆلۆجیای شیعه‌گه‌رایی تێكه‌ڵ كردووه و كێشه‌كانی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات له‌پێناو سه‌قامگیری ناوخۆ، واته هیلالی شیعی، ئێران ده‌كاته كاره‌كته‌رێكی به‌هێز به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌كانی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و سعوودیه، بۆیه كار ده‌كات بۆ لاوازكردن و كۆسپ خستنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی، له ڕێی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌هاوپه‌یمانی نه‌یاره‌كانی خۆی داده‌نێت.
باكگڕاوندی مێژووی و دێمۆگرافی و پێگه‌ی جیۆگرافی ئامرازی ئه‌رێنی ئێرانن، به‌تایبه‌ت هاوسنووره له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو و ناوچه‌ی هیلالی شیعی، مه‌به‌ستیه‌تی ئاسانكاری ته‌واو بكات بۆ هۆیه‌كانی گواستنه‌وه و بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چونكه ئه‌م ناوچه‌یه %74ی نه‌وتی دنیای تێدایه، بۆیه ئێران هه‌وڵی بارگاویكردنی ئه‌و وڵاتانه ده‌دات به‌ئایدۆلۆجیای شیعیزم و گۆڕانی دیمۆگرافی و پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاینی له‌سه‌ر بنه‌مای پاسیڤیزم، به‌و پێیه‌ی گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شیعه‌یه له دنیادا.
ئێران ده‌یه‌وێت له‌ڕێی هیلالی شیعه‌وه جه‌مسه‌ربه‌ندییه‌ك دروست بكات له‌سه‌ر بنه‌مای پلانكیسم كه تێیدا مسوڵمانان به‌گشتی و پێڕه‌وانی مه‌زه‌وی شیعه‌گه‌را به‌تایبه‌تی یه‌ك بخات به‌شێوه‌یه‌كی ئۆمانیسم به‌رامبه‌ر خۆرئاوا، چونكه یه‌كبوونی مسوڵمانان ده‌توانێت یه‌كێتییه‌كی به‌هێز بێت دژی هه‌ر چه‌شنه كردارێك به‌رانبه‌ر دنیای ئیسلامی و ئێران به‌تایبه‌تی. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا زانكۆی نێوده‌وڵه‌تی (ئه‌لمسته‌فا) له قووم كه له‌ژێر چاودێری ڕاسته‌وخۆی ڕابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیدایه، جگه له وه‌رگرتنی خوێندكارانی بیانی لقی له سی وڵات هه‌یه و دوای بارگاویكردنی فێرخوازانی، به ئایدۆلۆجیای مه‌زه‌وی شیعه، هه‌نارده‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كاته‌وه بۆ به‌دیهێنانی پره‌نسیپ و ئامانجه باڵاكانی شۆڕشی خومه‌ینی.
ده‌رئه‌نجام:
یه‌كێك له ئامانجه‌كانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران په‌ره‌پێدان و فراوانكردن و هه‌نارده‌كردنی شۆڕشه بۆ ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو، له‌و پێناوه‌دا كاری سه‌ره‌كی كردووه و هه‌وڵی داوه پێگه و هه‌ژموونی خۆی به‌هێز بكات له ناوچه‌كه‌دا، هه‌رچه‌نده ڕۆڵ و كاریگه‌ریی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕێژه‌یییه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت وه‌ك زلهێزێكی هه‌رێمی ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بێت له یه‌كلاكردنه‌وه و بڕیار و هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه‌دا.
له دوای شۆڕشی ئیسلامی، ئێران هه‌نگاوی گه‌وره‌ی هه‌ڵێناوه وه‌ك یاریكه‌رێكی سه‌ره‌كی ڕۆڵی هه‌یه له پرسه گرنگه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، تێڕوانینێكی ڕیالیستانه‌ی هه‌یه و به‌و ئاراسته‌یه هه‌نگاو ده‌نێت به‌شێوه‌یه‌كی پڕاگماتیست خه‌ونی ئیمپڕاتۆریی سه‌فه‌وی زیندوو بكاته‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتی له ئه‌فغانستانه‌وه درێژ ده‌بووه‌وه تا ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست.
هێزی ئێران به‌جۆرێكه خۆی به‌خاوه‌نی هه‌ریه‌ك له پایته‌خته‌كانی (عێراق، لبنان، یه‌مه‌ن، سووریا و به‌حرێن) ده‌زانێت و سیاسه‌تی ئێران له‌و وڵاتانه به‌شێوه‌یه‌كی پاڕادۆكسی له‌سه‌ر بنچینه‌ی گۆڕینی حوكمڕانییه له‌ڕێی شیعه‌كانی ناو هیلاله‌كه‌وه، وه‌ك ژماره‌یه‌كی به‌هێز توانای ده‌ستێوه‌ردان و گۆڕانكاری له هاوكێشه‌كاندا هه‌یه و چه‌ندان ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی ڕێنوێنی و فه‌رمانی لێ وه‌رده‌گرن كه له كۆتادا گه‌وره‌ترین ئامانجی كۆنتڕۆڵكردنی دوو شوێنی پیرۆزی مسوڵمانانه كه (مه‌كه و مه‌دینه)ن، به‌هێنانه دی ئه‌و ئامانجه‌یش، خه‌ونی ته‌واوه‌تی شۆڕش به‌دی دێنێت.