ئیبراهیم شێخ محه‌مه‌د- توێژه‌ر له ناوه‌ندی چاوی كورد
به‌شی یه‌كه‌م
له سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیا زانكۆ به‌رزترین ناوه‌ندی ئه‌كادیمییه، دامه‌زراوه‌یه‌كه به‌رهه‌می ڕۆژئاوا و عه‌قڵی مۆدێرنه‌یه، زانكۆ له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا بێت، واته ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه پێشكه‌وتووه و خه‌سڵه‌تی شارستانیی تێدایه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرین بوونی زانكۆ له زۆر كۆمه‌ڵگه بوونێكی ته‌قلیدییه، بۆیه وه‌ك پێویست ڕۆڵی خۆی ناگێڕێت، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان له 30 زانكۆ زیاتره، چ ڕۆڵ و كاریگه‌رییه‌كیان هه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌دا؟.
پێم وایه بۆ ئه‌وه‌ی له هۆكاری ناكاریگه‌ریی زانكۆ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا بگه‌ین، پێویسته گفتوگۆ له‌سه‌ر پێوه‌ندی نێوان زانكۆ و كۆمه‌ڵگه بكه‌ین، كۆمه‌ڵگه گه‌وره‌ترین و گشتگیرترین پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه و كولتوورێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، زانكۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌كادیمییه له كۆمه‌ڵگه‌دا و ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له به‌رهه‌مهێنان و وه‌به‌رهێنانی زانست و مه‌عریفه، بۆیه پێوه‌ندی نێوان زانكۆ و كۆمه‌ڵگه وه‌ك دوو دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێوه‌ندییه‌كی پته‌و و دووانهیییه و هه‌ردووكیان به‌رهه‌م ده‌به‌خشن به یه‌كتر و هه‌ردووكیشیان چاوه‌ڕوانیان له یه‌كتر هه‌یه، واته ته‌واوكه‌ری یه‌كترن.
زانكۆ وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی، هه‌میشه كۆمه‌ڵگه و كایه‌كانی وه‌ك گۆڕه‌پانێك به‌كار دێنێت بۆ كاره زانستی و توێژینه‌وه ئه‌كادیمییه‌كانی خۆی، زانكۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆمه‌ڵایه‌تی و كێشه سروشتییانه ده‌كات كه ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگه و ئه‌ندامانی ده‌بێته‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنی هۆكاره‌كان و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیان. له‌لایه‌كی تره‌وه، كۆمه‌ڵگه باوه‌ش بۆ زانكۆ ده‌كاته‌وه و به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی پێ ده‌دات، له‌و پێوه‌ندییه دوو سه‌ره‌یه‌دا كۆمه‌ڵگه كه‌سێك ده‌به‌خشێته زانكۆ، له به‌رانبه‌ریشدا چاوه‌ڕێ ده‌كات كه‌سێكی ئه‌كادیمی وه‌ربگرێته‌وه. كۆمه‌ڵگه بینینی زانكۆ و زانكۆ بینینی كۆمه‌ڵگه له ڕێی ئه‌و پێوه‌ندییه دوو سه‌ره‌یه‌ی نێوانیان، وا ده‌كات هه‌ردوولا كار له‌پێناو یه‌كتر بكه‌ن.
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی چاوه‌ڕوانی زۆری له زانكۆ هه‌یه، چونكه له قۆناغی گواستنه‌وه‌دایه و زیاتر پێویستی به بڵاوبوونه‌وه‌ی زانست و مه‌عریفه‌ی زانستی هه‌یه، بۆیه پێویسته پێوه‌ندیی نێوانیان ته‌ندروست و بابه‌تی و دوور بێت له ده‌سته‌مۆكردنی زانكۆ بۆ بیروباوه‌ڕه باوه‌كانی كۆمه‌ڵگه، هاوكات پێویسته زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستكاری ژیانی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن و بواره‌كانی به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه، هه‌وڵ بده‌ن گۆڕانكاری تێدا دروست بكه‌ن. كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆ ته‌ندروست بێت، پێویسته زانستییانه و بابه‌تییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه بكات.
لێره‌دا گرنگه بڵێم ئه‌گه‌ر مه‌عریفه ئاماده بێت، ئه‌وا زانكۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌عریفه ئاماده نه‌بوو، ئه‌وا زانكۆ تووشی ته‌نگژه ده‌بێت و له غیابی مه‌عریفه‌ی زانستیدا، زانكۆ ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری مه‌عریفه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی و ئاینی. به‌م شێوه‌یه زانكۆ متمانه له ده‌ست ده‌دات و له جیاتی ئه‌وه‌ی ئاراسته‌كه‌ر بێت، ئاراسته‌كراو ده‌بێت.
ده‌بێت راشكاوانه بڵێم تا ئێسته زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ڕۆڵه‌ی خۆیان نه‌بینیوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌عریفه‌یه نییه كه ده‌بێ هه‌بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زانكۆ رۆڵی له كۆمه‌ڵگه نه‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه پێویستی به گۆڕانكاری و به‌ره‌وپێشچوون بێت، ئه‌و قسه‌یه بۆ زانكۆش هه‌ر ڕاسته.
ئه‌نجامگیری له كۆی ئه‌و نووسینه ئه‌وه‌یه كه بۆ نووسه‌ر ده‌ركه‌وتووه، كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی زانكۆ ئه‌وه‌یه ناسنامه‌ی خۆی نییه و عه‌وداڵی ئه‌و زانكۆیه به‌دوای زانست و ڕاستی و به‌ها به‌رزه‌كان و كولتووری ڕوحی و مه‌عنه‌ویدا، له‌وپه‌ڕی لاوازیدایه. ئه‌و راستییه ون بووه له كاتێكدا زانكۆ خۆی ده‌ستكه‌وتێكی مۆدێرنه‌یه، به‌ڵام دژی مۆدێرنه‌ی تێدایه.
بارودۆخی ئێسته‌ی زانكۆ له كوردستان له‌ڕووی كارگێڕی و پرۆگرام و په‌روه‌رده‌ی و سیاسییه‌وه، له ته‌نگژه‌یه‌كی سهراپاگیردایه، ئه‌مه‌ش ڕێگری كردووه له‌وه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه شوێنده‌ست و كاریگه‌ری به‌سه‌ر ڕه‌وتی كۆمه‌ڵگه‌وه دیار بێت، كایه‌ی سیاسی له جیاتی سه‌ربه‌خۆكردنی زانكۆ وه‌ك ئامرازێك سوودی لێ وه‌رده‌گرێت بۆ ئاراسته‌كردنی دنیابینی تایبه‌تی خۆی.
له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا پێوه‌ندی زانكۆ وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی ناو كۆمه‌ڵگه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه، پێوه‌ندییه‌كی ناته‌ندروسته، چونكه مه‌عریفه‌ی پێویست نییه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دنیابینی زانكۆ، له‌لایه‌كی تره‌وه زانكۆكانی كوردستان زیاتر ناوچه‌یین، له كاتێكدا پێویست بوو نیشتمانی بن.
بوونی زانكۆ له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بوونێكی ته‌قلیدی و ڕێژه‌یییه، زانكۆ هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و عه‌قڵ و مه‌عریفییه نییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت له كۆمه‌ڵگه‌دا و كایه‌كانی به‌سه‌ر بكاته‌وه و به‌ره‌و باشتری ببات.