(Religion) ریلیجین یان ئاین واته "پێكه‌وه‌گرێدان" و "هه‌ڵبه‌ستن"، بۆیه واتای پێكه‌وه‌گرێدان و گرێبه‌ست ده‌دات چونكه چه‌ندان شت بڕیاره پێكه‌وه ببه‌ستێت، كۆمه‌ڵێك سیمبۆل و ئاره‌زوو و خواست و... له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن و فامێك كه له‌ناو هۆشیاریی مرۆڤدا هه‌وڵ ده‌دات یه‌كانگیریی بۆ بدۆزێته‌وه، گرێ ده‌دات.
ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆسه و ره‌وته به گوته‌ی یونگ له پرۆسه‌ی به تاكبووندا نه‌گاته ئه‌نجامی هێمنی و ئه‌رخه‌یانی، ئه‌وا ده‌رگه‌ی ئاره‌زووه ره‌ش و ره‌هه‌نده سێبه‌رییه‌كانی كۆنه‌ست یان ناوشیار ده‌كرێته‌وه و به‌سه‌ر دنیای هۆشیاردا ده‌ڕووخێت و عه‌قڵێكی هیستری و له‌توپه‌تكراو و سادومازوخیست (خۆ-ئه‌ویدی ئازارده‌ر) به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه ده‌توانی هه‌موو كولتوور و شارستانییه‌ك تا ئاستی نابووتی و قێزه‌ونی و بێزهاتنه‌وه له ده‌سكه‌وته باڵاكانی مرۆڤایه‌تیی ببات.
له‌م رووه‌وه ئاین گرێ و كۆمپلێكس (complex)ێكی ئاڵۆزی ده‌روونییه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م گرێیانه له رێی ئه‌و پرۆسه‌ی به‌تاكبوونه‌وه به‌ره‌و كرانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رخه‌یان و كه‌نالیزه‌كردن به ئاقار و ئاراسته‌ی هێمنی و ئاسووده‌ییدا نه‌ڕوات، ئه‌وا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دۆزه‌خییانه‌ی گرێكان به‌سه‌ر ره‌هه‌ندی هۆشیاری ده‌روون و عه‌قڵی ئه‌م رۆحه سایكۆلۆجییه ده‌كرێت، هۆشیاریی و توانستی عه‌قڵ ته‌نیا بۆ رووكاره جه‌سته‌یی و فیزیكییه‌كه‌ی ده‌مینێته‌وه و ئیتر هیچ عه‌قڵێكی لۆجیكمه‌ند و بیركه‌ره‌وه و سووژه‌وام بوونی نامێنێت، ته‌نانه‌ت له ئاستی بایه‌لۆجیی و جه‌سته‌یشه‌وه شكڵ و كاركردنی مێشك ده‌شێوێت.
ئه‌مه ئه‌و پرۆسه گشتییه‌یه كه به نیسبه‌ت ئیسلامه‌وه ساڵانێكه روو ده‌دات، كاره‌سات و قوربانی و خوێندانه‌كه‌ی بۆ كورد زۆر ره‌هه‌ندی ئاڵۆز و تا ئاستێك ده‌ستنیشان نه‌كراو و نادیاری هه‌یه. ئه‌گه‌رچی ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگه ناتوانین پله و ئاستی هۆشیاری و تێگه‌یشتنمان لانیكه‌م له 50 ساڵی رابردوو ره‌ت بكه‌ینه‌وه و بیخه‌ینه ژێر پرسیارێكی ره‌هاوه، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی له رۆحییه‌ت و شوێنگه‌یه‌ك به ناوی "ناهۆشیاریی به‌ده‌ویی عه‌ره‌به‌وه" دێت، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت "هۆشیاری" ئێمه‌یش له ئاستێكی به‌ده‌ویدا بووه، ده‌رگه‌ی به‌ره‌و تۆفانی دۆزه‌خی ناهۆشیارییه‌كی به‌ده‌وی كردووه‌ته‌وه و هه‌موو سامان و میراتی مرۆیی و رۆحی و مێژوویی خۆی بۆ دابین ده‌كات.
ئێمه ته‌نانه‌ت له كاتی گوتاری مه‌لا و ئاینه‌كانی كوردیشدا هۆشیارییه‌كی رووكه‌ش و ده‌ره‌عه‌قڵی ده‌بینین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به زه‌قی دیاره خیتاب و فیگورێكی بارگاویی به كۆمه‌ڵێك ترس و فۆبیا له دۆزه‌خ و كڵپه‌كانی و حه‌ز و ئاره‌زوو و تاسووقێكی ناكۆتا بۆ به‌هه‌شت و چێژ و حۆرییه‌كانێتی، هه‌مووی له كۆنه‌ست و سیمبۆله‌كانی ئه‌و كۆنه‌سته‌ی كولتوور و رۆحێكی به‌ده‌وی سه‌رچاوه ده‌گرێت كه به درێژه‌ی سه‌تان ساڵ گواستوویه‌تییه‌وه بۆ هه‌ناوی سایكۆلۆجیی مرۆڤی كورد.
مێژووی ئاماده‌یی ئاین (Religion) به واتا گشتییه‌كه‌ی واته به هه‌موو ره‌هه‌نده مادی و مه‌عنه‌وییه‌كانیه‌وه هه‌ر له فیتیشیزم و تابۆپه‌رستی و تۆته‌میزم و چه‌ند خوداییه‌وه بگره تا ئاینه وه‌حدانی و تاقخوداكان، به ئاستێك دوور و درێژ و كه‌ینونه‌یی و كۆنن، كه كه‌م بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووف توانیویه‌تی خۆی له ره‌خنه یان ره‌تكردنه‌وه یان په‌سندكردنی ئاینێك ببوێرێت، واته كه‌م بیرمه‌ند هه‌بووه و هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌گه‌ڵ پرسی ئاین و پێشهات و مه‌عریفه‌تناسیی ئاین و بنه‌ماكانی ده‌سته‌ویه‌خه نه‌بووبێت، ئه‌م ره‌وته له رۆژئاوا كه وڵاتی شۆڕشه گه‌وره زانستی و فه‌لسه‌فییه‌كانه و ده‌یان و سه‌دان ناوه‌ندی كارا و بۆركراتی به‌هێز له ئاستی زانكۆ و رێكخراوی بیرمه‌ندانه‌ی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد سه‌تان ساڵه چالاك و به‌رده‌وامن تێیدا، ره‌وتێكی به‌ته‌واوه‌تی جیاوازی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵات و به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی ناوین هه‌بووه و هه‌یه.
رۆژئاوا له درێژایی سه‌دان ساڵ هه‌وڵی دا خۆی له‌گه‌ڵ ئاین و ماهییه‌ت و فۆرم و شكڵ و فیگۆره‌كانی یه‌كلا بكاته‌وه، هه‌ر له ئاگۆستینی قیدیس (430-354) بگره تا ده‌گاته كییه‌ركیگاردی بیرمه‌ندی ئاینی وجوودگه‌رای دانیماركی و له‌وێشه‌وه تا نیچه و سارته‌ر و هایدیگه‌ر و هتد. به هه‌وڵ و تێكۆشانێكی گه‌وره‌ی زانستی و فه‌لسه‌فی و سیاسی "ئاین" ئه‌مڕۆ له ئه‌ورووپا جێیه‌كی ته‌ندروست و شایسته‌ی خۆی وه‌رگرتووه و هه‌ر كێشه‌یه‌كی جه‌وهه‌ریی و مه‌عریفیشی هه‌بێت، ئه‌وا له زانكۆكان و تێزی بیرمه‌نده‌كاندا بۆ چاره‌سه‌ری و مژار و گفتوگۆی خۆی ده‌گه‌ڕێت، نه‌ك له كه‌نیسه و ناوماڵی خێزان و دنیای تاكه‌كه‌سی تاكه‌كان، نه‌ك له رێی مه‌ترسی و ته‌قاندنه‌وه و تۆقاندنه جۆربه‌جۆره میتافیزیكی و نامیتافیزیكییه‌كانه‌وه، به‌ڵكو له رێی چه‌مك و تێز و زاراوه و زانستی له گه‌شه و هه‌رده‌م بزۆز و بگۆڕی ئه‌و شارستانییه هه‌وڵی بۆ ده‌درێت.
رۆژئاوا به ئه‌ندازه‌ی كۆی مسوڵمانانی دنیا مه‌سیحیی تێدایه، كه‌چی كوا ته‌قینه‌وه و تۆقاندن و قوربانیكردن و كاره‌سات ئافرێنی ئه‌و ئاینه؟ ئایا ئه‌مه بۆ ئه‌و هۆكاره ناگه‌ڕێته‌وه كه باسم كرد؟ ئایا به‌و هۆیه‌وه نییه كه ئاین له رێی زانست و هزر و عه‌قڵ و چه‌مكه‌كانییه‌وه پێگه و ئاستی شیاو و شایسته‌ی خۆی بۆ ده‌ستنیشان كراوه؟ لێره‌دا و له‌م نووسینه كورته‌دا كارم به ره‌هه‌ندی سیاسیی ئاینه‌كان و ئه‌و گێڕانه‌وه سه‌یر و رازاوانه نییه كه هه‌ندێك ئیسلامیی كورد و فارس و تورك و عه‌ره‌ب ده‌یخه‌نه پاڵ سیاسه‌توان و بیرمه‌ندانی ئاینی و غه‌یری ئاینی رۆژئاوایی، چونكه به‌راستی ئه‌و قسانه جگه له گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بیانوویه‌كی سایكۆلۆجیی بۆ ره‌واییدان به سیستمی توندڕه‌وانه‌ی هه‌ناوی خۆیان، هیچیتر نین.
بێگومان ئیسلامی سیاسیی زۆر مه‌ترسیدارتره له سه‌رۆكێكی رۆژئاوایی كه ئاینی ته‌نیا وه‌ك فه‌رمانێكی تاكه‌كه‌سی قبووڵ كردووه.
سەرچاوەکان:
1-مورنو، ێنتونیو(1390)، یونگ، خدایان و انسان مدرن، مترجم داریوش مهرجوئی، تهران، نشر مرکز.
2-شایگان، داریوش(1380)، افسون زدگی جدید: هویت چهل تکە و تفکر سیار، مترجم فاگمە ولیانی، تهران، نشر فرزان.