فیلمی جۆكه‌ر (2019) به ده‌رهێنه‌ریی تێد فیلیپس و به ڕۆڵگێڕانی دره‌وشاوه‌ی خوان فینیكس كه له ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی ئۆسكاردا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری وه‌رگرت، زیاتر وه‌ك فیلمێكی ده‌روونناسانه باسی كراوه، به‌ڵام له دووتوێی ئه‌م فیلمه‌دا چه‌ندان ئاماژه و چه‌مكی كۆمه‌ڵناسانه و سیاسی و له هه‌مان كاتدا فه‌لسه‌فی هه‌یه.
له‌م فیلمه‌دا جۆكه‌ر (ئارتوور فڵێك)، ڕۆڵه‌ی زۆڵ و حه‌رامزاده‌ی سیستمی سه‌رمایه‌دارییه. به دایكێك (پێنی) له چینی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و باوكێكی نه‌ناسراو و نادیار، به پێی قسه‌ی دایكی ئه‌و و مێرده‌كه‌ی عاشقی یه‌كتر بوون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕواڵه‌ت و سیما و شوێنگه و پله‌ی چینایه‌تییان پێكه‌وه نه‌ده‌گونجا له‌یه‌ك جوێ بوونه‌ته‌وه و باوكی میهره‌بانه و هه‌ر ڕۆژێك له ڕۆژان ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه تا ئه‌وكات ده‌بێ منداڵه‌كه‌یان واته جۆكه‌ر وه‌ك ڕاز و نهێنییه‌ك ده‌رخۆنه‌ی به‌سه‌ردا بدرایه و شوناسی هه‌ڵپه‌سێردراو و نادیار بمایاته‌وه.
شوناس جه‌مسه‌ری گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كۆی فیلمه‌كه‌یه. جۆكه‌ر بێ شوناسه و شوناسێكی ڕوون و دیاریكراوی نییه، ته‌نانه‌ت له كۆتایی فیلمه‌كه‌شدا كه جۆكه‌ر بۆ ساتێك ده‌كوژرێت و دیسان ڕاده‌بێته‌وه، هه‌ر شوناسێكی دیاریكراو وه‌ك فۆرم و فیگۆرێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئیداری و..هتدی نییه، یان باشتر وایه بڵێین له‌وێدا ئیدی شوناسی ئه‌و شوناسێكی تاكه‌كه‌سیی نییه، ئه‌و ئێسته و به‌و ده‌مامكه لێبوكهیهوه بووه به نیشانه و هێمای كۆمه‌ڵێك وردهشوناس كه سیستمی سه‌رمایه‌داریی و یاسای بان و خوار و فێڵ و ته‌كنیك و... به‌رهه‌می هێناون و په‌راوێزی خستوون.
ڕاستییه‌كه‌ی شوناس له‌م فیلمه‌دا ده‌لاله‌ته نۆرماتیڤ و ئاساییه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و به ڕاسانی ده‌مامكه لێبوكییهكان ئه‌وه ئه‌و سیستمه‌ی زاڵه‌یه كه بێ شوناسیی زه‌ق و به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه و جۆكه‌ره‌كان ده‌بن به هێمای شوناسێكی ده‌سته‌جه‌معی نوێ له سته‌ملێكراو و په‌راوێزخراو و نه‌فره‌ت لێكراوان.
له سه‌ره‌تادا جۆكه‌ر هیچ شوناسێكی دیار و هه‌ستپێكراوی نییه جگه له پیشه‌یه‌كی جێنهگرتووی كایه‌كردن له شۆوێكی پێكهناندن. ئه‌و ده‌مامك له خۆی هه‌ڵده‌به‌ستێت، ده‌مامكی لێبۆكێك، لێبۆكێك كه ته‌نانه‌ت له‌م سیستمه چینایه‌تی و سه‌رمایه‌دارانه‌یه‌دا هیچ جێیه‌كی بۆ ناكرێته‌وه و ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تای فیلمه‌كه‌دا ده‌بینین كه جۆكه‌ر له‌لایه‌ن چه‌ند منداڵی وێڵگهڕ و سه‌رشه‌قام هێرشی ده‌كرێته سه‌ر و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تابلۆیه‌ك كه نیشانه‌ی ئیشه‌كه‌یه‌تی، بدزرێت و خراپ بكرێت و به‌م حاڵه‌ش به‌رده‌وامبوونی له ئیشه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌و له وه‌ها ئاخێزگهیهكدا سه‌ری هه‌ڵداوه و له وه‌ها شه‌قام و كۆمه‌ڵگایه‌كدا ده‌یه‌وێ بمێنێته‌وه، كایه‌ی مه‌رگ و ژیان ده‌كات و له‌م ڕێگیه‌وه شوناسی كۆیی و ده‌سته‌جه‌معی خۆی مسۆگه‌ر ده‌كات و ده‌بێت به بزاڤ و ڕابوونێك. ئه‌و له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سێتییه‌وه بێ شوناسه، ده‌بێت به ئازارێكی پێكهاتوو و ماڵ به‌كۆڵ له تاڵی و وه‌همی ئازاری بێ باوكبوون و حهرامزادهبوون.
پێكه‌نینه نائاسایی و نۆرۆتیكهكانی نیشانه‌یه‌كی زه‌ق و دانسقه‌ن بۆ ئه‌و ئازار و ڕه‌نجه ده‌روونییه‌ی. پێكهنینگهلی ڕه‌ش و به‌رده‌وامه نائاساییه‌كانی نیشانده‌ری ئێش و ناخۆشییه‌كی نه‌ناسراوی ده‌روونی بوون، ئێش و نه‌خۆشییه‌ك كه سیستمی ئیداریی و ده‌رمانكردنی سه‌رمایه‌داریی ته‌واو چاره‌سه‌ری ناكاتر و پاش ماوه‌یه‌ك ده‌رمانه‌كه‌ی لێ ده‌بڕن و ته‌نیا جۆرێك وابه‌سته‌گی و گرێدراوێتیی بۆ ده‌مێنێته‌وه كه ئه‌مه‌ش تاكتیك و ستراتیجی سیستمی سه‌رمایه‌دارییه بۆ كۆیله‌كردن و له‌خۆ نامۆكردنێك كه له هه‌مبه‌ر ڕاساندا ده‌وه‌ستێته‌وه. له نیشانه دیاره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی پێكه‌نین له‌رزینی پێیه‌كانی و پاش و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش پێكهنینگهلی نێرۆتیك و خهفهكهر و به‌رده‌وام، پێكه‌نینێكی ترۆماتیك و وهحشهتئاسا.
جۆكه‌ر ده‌ڵێت: دایكی گوتوویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی هاتووه‌ته دنیا تا "خه‌ڵك بكهنێنێت". كاتێك كه دایكی له نه‌خۆشخانه و له كاتی گیانه‌ڵا و سه‌ره‌مه‌رگدایه، به دایكی ده‌ڵێت كه تۆ هه‌میشه ده‌تگوت من كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌م هه‌یه و پێكه‌نینه‌كانم نه‌خۆشی و كێشه‌یه‌كی ده‌روونین، به‌ڵام من هیچ كێشه‌یه‌كم نییه. ئه‌مه ڕاسته‌قینه‌ی منه. من ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك چركه‌ش له ژیانمدا خۆشحاڵ و شادمان نه‌بووم. شتێك كه مایه‌ی پێكه‌نینه و من دهكهنێنێت ئه‌وه‌یه كه من وام بیر ده‌كرده‌وه ژیان تراجیدیایه، به‌ڵام ئێسته زانیومه كه كۆمێدیایه‌كی قۆڕ و نه‌فره‌تییه.
جۆكه‌ر به‌م شێوه‌یه ژیانی ترژیكی له زه‌ین و ده‌روونیدا كۆتایی پێ دێنێت و دایكی له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌ی نه‌خۆشخانه، دایكی خۆی به بالیفێك ده‌خنكێنێت و خه‌فه‌ی ده‌كات. ئه‌و به‌م شێوه‌یه تراجیدیای ده‌روونیی خۆی كۆتایی پێ دێنێت و دێته پانتای شۆڕش و ئهكتنواندنهوه. ئه‌و خه‌ریكه به ئاراسته‌ی شوناسێكی واقیعی به‌ده‌ر له هه‌ر ماهیهتییهك هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت ئه‌و ڕێی خودێتی و خودبوون دۆزیوه‌ته‌وه. له هه‌مبه‌ر دایكێكی چه‌وساوه و باوكێك بۆرژوا و سته‌مكار ده‌وه‌ستێته‌وه، ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م باوك و دایكه به‌ر له‌وه‌ی وه‌ك دوو ئینسان و كائین ببینرێن و پێناسه بكرێن، ده‌بێت وه‌ك دوو هێما له ناو دنیای سه‌رمایه‌داری بخوێنرێنه‌وه، دوو هێما كه له شوێنگه و ئاڕاسته ڕاسته‌قینه‌ی باوكێتی و دایكێتی ده‌رچووه و به‌ناوی عیشقه‌وه به‌رهه‌مێكی بێ‌شوناس و زۆڵی خستووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی بۆرژوا كه به‌و هه‌موو ده‌رفه‌ت و ئیمكانیاتهش كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات جێی وه‌ها شوناسێكی هێمای تێدا نابێته‌وه، ئه‌و ته‌نانه‌ت به ئاستی كوڕه‌ی هاوكاری كورتهیاڵایشی په‌سه‌ند ناكرێت و كار و پیشه‌ی بۆ دابین ناكرێت، ئه‌گه‌رچی جۆكه‌ر ئه‌و كه‌سه كورتهباڵایهی به میهره‌بانتر له هه‌مووان ده‌زانێت و له كاتی سه‌ردانیكردنیان بۆ لای جۆكه‌ر كه دوانیان ده‌كوژێت، ڕێ ده‌دات ئه‌و به ئاسانی بڕوات و زۆر به میهریشهوه له‌گه‌ڵی ده‌جووڵێته‌وه.
ئه‌و شوناسی خۆی به ناو به‌رگری و خوێندا ده‌دۆزێته‌وه و له ناو میتۆدا ئاراسته‌كه‌ی دیاری ده‌كات، به كوشتنی چه‌ند كوڕه بۆرژا و له چینی سه‌ره‌وه چه‌رخه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سوڕ. كێ ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی پێ داوه ئه‌و كه‌سانه بكوژێت؟ هاوكارێكی درۆزن و ته‌ڵه‌كه‌بازی كه هه‌ر خۆی له پشگهوه و لای سه‌رۆكی ئیشه‌كه‌یان پیلانی بۆ داده‌ڕێژێت و دواتریش جۆكه‌ر هه‌ر به‌و ده‌مانچه‌یه ده‌یكوژێت. ختووكهدهری به‌رگریی و به‌رخۆدان خودی سیستمی سه‌رمایه‌داریی و كایهكانێتی، كایه‌ی فێڵ و گزكردن و پلانداڕێگژیی و سه‌ره‌وه سواری خواره‌وه ده‌بێت! لێره‌دا ئه‌و ڕسته به‌ناوبانگه‌ی فۆكۆ دێته‌وه بیرمان كه له هه‌ر كوێ ئۆتۆریته و چه‌وسانه‌وه هه‌بێ له‌وێش به‌رگریی هه‌یه. ئه‌م ڕه‌وته‌ی شوناسدۆزیی جۆكه‌ر له وه‌ها دۆخێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداری و ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا ده‌خه‌مڵێت و ده‌خوێنرێته‌وه. له بێ شوناسی و هه‌ڵپه‌سێردراویی شوناسییه‌وه بۆ به‌رگری و به‌رخودان و شوناسسازكردن. هه‌موو نیشانه‌كان ختووكه‌ی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌م شوناسسازی و به‌رگرییه، سه‌ره‌تا خانمێكی هاوسێی ڕه‌شپێست له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی له ناو ئاسانسوڕهكه كه په‌نجه‌ی ده‌خاته سه‌ر مێشكی خۆی و وه‌ك تفه‌نگ و ده‌مانچه دهیچركێنێت و دواتر ئه‌و پیاوه‌ی كه هاوكارێتی و ده‌مانچه‌كه‌ی بۆ دێنێت.
لێره‌ش خانمی ڕه‌شپێست كه خۆی به جۆرێكی قوربانیی سیسته‌مێكی سپیپێستی باڵاده‌ست هه‌ر ختووكهدهری دڵسۆزی ئه‌و نین، به‌ڵكو ئه‌مانه هه‌مووی له ده‌ره‌وه‌ی شوناسی ئه‌ون، هیچیان ته‌واوكه‌ری ئه‌و ڕۆحه په‌رێشان و پێكهنینگرتووی و ڕازاوییهی ئه‌و نین، هیچیشیان هاوئاهه‌نگی نین، ڕاستییه‌كه‌ی له به‌شێك له فیلمه‌كه ئێمه ده‌زانین كه جۆكه‌ر له ڕێی وێناندن و خه‌یاڵه‌وه ده‌یه‌وێت به‌شێك له‌و شوناسه به ستاتیكا و كایه‌ی خهیڵاناوی سیستمی زاڵ ڕۆ بنێت، به‌ڵام هیچ كام له‌مانه واقیعی نین و فریادڕه‌سی نابن، جۆكه‌ر ته‌نیا ساتێك پێ ده‌نێته قۆناغی شوناسی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی و به وشیارییه‌وه ده‌جووڵێته‌وه كه پێوه‌ندیی نهێنی و عاشقانه‌ی دایك و باوكی ده‌دۆزێته‌وه دۆسیه‌كان دێنێت و وێنای ده‌كاته‌وه.
لێره‌شدا ئێمه له‌گه‌ڵ كایه‌یه‌كی سه‌رمایه‌داریی و ده‌سه‌ڵاتدا ڕووبه‌ڕووین كه ئایا ئه‌مه به‌ڕاستی ڕووی داوه یان نا؟ ئایا جۆكه‌ر خۆی شوناس و بوونی فیزیۆلۆجیكی خۆی وا ڕه‌چه‌ڵه‌كناسی و شوناسمه‌ند ده‌كات یان خه‌یاڵی زامار و بریندارێتی؟ ئایا جۆكه‌ر به منداڵی ده‌ستدرێژیی كراوه‌ته سه‌ر؟ هه‌موو ئه‌مانه جۆكه‌ر هان ده‌ده‌ن بڕوات باوكی ببینێت و بدۆزێته‌وه، باوكێك كه ئێسته هێمای به‌شێكی مه‌زن له كایه‌یه‌كی پڕ تۆڕ و به‌رینه باوكێكی پێشكهشكارت و هێمایین.. به‌ڵام كاتێ باوكیشی لێی ده‌دا و گاڵته‌ی پێ ده‌كات زنجیره ڕووداوه‌كان ده‌كه‌ونه خێراییه‌كی تره‌وه. به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی جۆكه‌ر كاتێك یه‌كه‌م ئه‌كت ده‌نوێنێت كه ده‌مانچه‌كه له هاوڕێ هاوكاره ڕكابه‌ر و شۆفارهكهی وه‌رده‌گرێت، ده‌شێت ئه‌مه ئاماژه‌یه‌ك بێت به‌وه‌ی كه سیستمی سه‌رمایه‌داری هه‌وێنی دژایه‌تی و دژوازیی له خۆیدا هه‌ڵگرتووه. جۆكه‌ر به‌و ده‌مانچه‌یه و بۆ به‌رگریكردن له خۆی له ناو میتۆدا كاتێك ده‌كه‌وێته به‌ر هێرشێ سێ كه‌سی چینی سه‌ره‌وه كه پاش ئازاردانی كچێك به‌هۆی پێكه‌نینه نائاساییهكانیهوه دێن به‌ره‌و لای ئه‌م، یه‌كه‌مین به‌رگری ده‌كات و ئه‌و سێ كه‌سه ده‌كوژێت و لێره‌دا به‌رگری ده‌قاوده‌ق شۆڕش و ڕابوونه. واته سێ كوچكه‌ی پێكه‌نین، به‌رگری، ڕابوون له لووله‌ی ده‌مانچه‌كه‌وه دێنه ده‌ره‌وه و ده‌لاله‌ته‌كانی ئاراسته وه‌رده‌گرن.
دوای ڕووداوی كوشتنه‌كانی ناو میترۆ، تۆماس ڤهین، ئه‌و كه‌سه‌ی كه بڕیاره ببێت به شاره‌دار و كه‌سێكه كه شۆو مهنه و به‌رنامه به‌ڕێوه ده‌بات، له به‌رنامه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆدا ده‌ڵێت: سێ گه‌نجی كوژراو له میترۆ له ناو ڕێكخراوی ڤهیندا ئیشیان ده‌كرد و كه‌سانێكی خوێنده‌وار و باش بوون. ڤهین به‌م شێوه‌یه مه‌رگی كه‌سانی چینی سه‌ره‌وه ده‌خه‌مڵێنێت و كوشتن‌یان به دهستڕێژكردن له‌سه‌ر چینی سه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌زانێت. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی خۆی بۆ به‌ربژێربوون بۆ شاره‌وانی شاری گاتێم له‌ناوبردن و بنه‌بڕكردنی ئاوه‌ها ڕووداوگه‌لێك ده‌زانێت. باوكی جۆكه‌ر كه هه‌ر ئه‌م تۆماس ڤهینهیه، ناتوانێت جۆكه‌ر وه‌ك ڕۆڵه‌ی شایسته و شیاوی ڕێزی خۆی قبووڵ بكات، بۆیه‌ش جۆكه‌ر سه‌ری هه‌ڵداوه و بووه به هێمایه‌كی كۆیی و ده‌سته‌جه‌معی و ئاره‌زووی جۆكه‌ر بۆ باوككوژیی ته‌نیا بنه‌مایه‌كی فرۆیدیی نییه و وه‌ك بابه‌تێكی لاكانی ده‌خوێنرێته‌وه كه باوك بابه‌تێكه له پانتای هێمایین و هێمایه‌كی گشتییه، بۆیه جۆكه‌ر له دواجاردا داوه‌ت ده‌كرێت بۆ به‌رنامه‌یه‌كی هاوشێوه كه كه‌سێك به ناوی موور به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، جۆكه‌ر له‌وێدا پاش داننانێكی سه‌ربه‌ستانه و شۆڕشگێڕانه به كوشتنی سێ كه‌سه‌كه‌ی ناو میترۆ مووریش وه‌ك نیشانه و هێماێكی جێگۆڕكێ پێكراو ده‌كوژێت، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م كارانه‌ی جۆكه‌ر كه سیستمی میدیایی سه‌رمایه‌داریی به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌یگوازێته‌وه، جۆكه‌ر بڵاو بووه‌ته‌وه و هه‌زاران جۆكه‌ر له ناو شاری گاتهم بڵاو بوونه‌ته‌وه و هه‌ستاونه‌ته سه‌رپێ.
پاش ئه‌وه‌ی كه جۆكه‌ر ده‌گرن و ده‌یهێننه ده‌ر و بیگوازنه‌وه، له ڕووداوێكی هاتوچۆی گوماناویدا بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك ده‌مرێت و دیسان هه‌ڵده‌ستێته‌وه و ڕووخساری راسته‌قینه و ده‌سته‌جه‌معی جۆكه‌ر وه‌ك ڕێبه‌ر و پێشڕه‌و له‌وێدا دیارتر ده‌بێت، یه‌كێك له‌م جۆكهرانه باوكی ڕاسته‌قینه‌ی جۆكه‌ر ده‌كوژێت و وه‌ك نیشانه ڕزگاریی و شوناسخوازییهكی دهستهجهمحی ئه‌م باوككوژییه ده‌خوێنرێته‌وه! له ئاكامدا ده‌توانین بڵێین شوناسی سه‌پێنراو و په‌سه‌ندنه‌كراو و ڕه‌تكراوه له په‌راوێزی دنیای سه‌رمایه‌داریدا ده‌گه‌ڕێته‌وه و بوونی خۆی مانیفێست ده‌كات، ئه‌گه‌رچی به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاساكان، جۆكه‌ر یاسای تایبه‌تی خۆی هه‌یه و كایه‌ی تایبه‌تی خۆیشی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كایه‌كه تێك ده‌دات و له ده‌ره‌وه‌ی یاساكانی كایه‌كه بجووڵێته‌وه!