یادکردنه‌وه‌ی "ڕاپه‌ڕین" دوای تێپه‌ڕینی 30 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه, هه‌مان ده‌لاله‌تی نابێت که له به‌ستێنی شۆڕش و ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌عس و جێبه‌جێکردنی ئه‌نفال و هه‌موو جۆره هه‌وڵێکی فاشیستی ئه‌و حزبه, به‌سه‌ر کوردستاندا هه‌بوو، ڕاستتر وایه بڵێم ئه‌و تێڕوانینه‌ی ئێسته ڕاپه‌ڕین ده‌خوێنێته‌وه و یادی ده‌کاته‌وه و به‌شێوه‌ی تر و له به‌ستێنی دیکه‌دا ده‌یخوێنێته‌وه، تووشی جۆرێک له فه‌رامۆشی و شۆکی ناو دۆخی ئێسته بووه.
واته نه‌وه‌ی پاش ڕاپه‌ڕین نه به ته‌واوی وانه‌کانی ڕاپه‌ڕینیان پێگه‌یشت و نه ئه‌و چاوه‌ڕوانیانه‌ی بۆیان نه‌خشێندرابوو هاته دی، بۆیه ئاسایی ده‌بێت ڕاپه‌ڕین وه‌ک ئه‌کتێکی ڕزگاری و شۆڕشگێڕانه ده‌لاله‌ته‌که‌ی لاین له‌ق بێت و جۆره دژکرده‌وه‌یه‌کی ڕادیکاڵ که بێبه‌ری نییه له ڕوانینی ڕه‌خنه‌گرانه له هه‌مبه‌ریدا بنوێنرێت، ئه‌مه ده‌رخه‌ری قۆناغێکی نوێیه له چاوه‌ڕوانی تاک و هاووڵاتی کورد و به‌هه‌مان ئه‌ندازه مه‌وداگرتنێکه له جیهان-ژینی سه‌رده‌می شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی و به‌پێی ئه‌وه‌ش ڕاپه‌ڕین.
ده‌بێ له خوێندنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین و ده‌لاله‌ته‌کانی چه‌ندان خاڵمان له‌به‌رچاو بێت، تا بتوانین ڕه‌خنه‌ی دروست و له‌جێ ئاڕاسته‌ی ڕاپه‌ڕین و خواست و ئامانجه‌کانی و به گشتی دۆخی ئێسته‌ی کوردستان بکه‌ین.
یه‌که‌م: ڕاپه‌ڕین ئه‌کتێکی له‌ناکاو و به‌هه‌ڵکه‌وت نه‌بوو که له 5ی ئاداری ساڵی 91 و له کاژێر 9ی به‌یانی له ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین واته "ڕانیه" ده‌ست پێ‌بکات، به‌ڵکو ئێمه له‌و ڕۆژه‌دا ته‌نیا لایه‌نه کرده‌کییه‌كه‌یمان بینی و ئه‌نجامه‌که‌یشی گشتگیربوونه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین و ئازادبوونی هه‌موو کوردستان له ماوه‌یه‌کی که‌می 16 ڕۆژه‌دا بوو. واته له 5 تا 21ی ئادار هه‌موو داوده‌زگه‌ی ڕژێمی به‌عس به پێشه‌نگی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو و هێزی پێشمه‌رگه و به‌ره‌ی کوردستانی، له هه‌موو ناوچه کوردنشینه‌کان وه‌ده‌رنران. بۆیه لێره‌دا ده‌بێ بۆ زیاتر بینینی ڕه‌گوڕیشه‌کانی "ڕاپه‌ڕین" و هه‌ڵوێسته‌کردن له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده ناکرده‌کیی و ڕۆحی و شوناسمه‌نده‌که‌ی، لایه‌نی ده‌روونی و مێژوویی خواستی ڕزگاری و ئازادی خه‌ڵکی کوردستان و هێزه کوردستانییه‌کان و ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی کوردیشمان له‌به‌رچاو بێت. ئه‌م لایه‌نه ده‌روونی و مێژووییه ته‌واوکه‌ری لایه‌نی کرده‌کی ڕاپه‌ڕینه، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م دووانه، خوێندنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین نیوه‌چڵ و خواروخێچ ده‌بێت.
دووه‌م: ده‌بێ ددان به‌و ڕاستییه‌دا بنێین که ئه‌کتی ڕاپه‌ڕین له ماوه‌ی ساڵانێکی درێژی سه‌رکوتکردن و چه‌وساندنه‌وه‌دا ناکرێت له پله‌ی ئه‌کتێکی ڕه‌سه‌ن و ته‌واو پێناسه بکرێت، به‌ڵکو ده‌شێت وه‌ک په‌رچه‌کردارێک دژی جه‌لاد و داگیرکه‌ر بیبینین که له‌گه‌ڵ خواستی ئازادی و ڕزگاری هه‌ڵپێکراو و گرێدراوه.
بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له‌م باسه ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت که ڕاپه‌ڕین سێ ساڵ دوای ئه‌نفاله شوومه‌که ڕووی دا. لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت خوێندنه‌وه و هه‌ڵوه‌سته‌کردن له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕین به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌نفال و پرۆژه و پرۆسه‌ی قڕانکردنی کورد و نه‌ته‌وه‌ی کورد، دیسان خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناواقیعییه و ده‌که‌وێته داوی تێڕوانینێکی به‌رته‌سکی حزب و خێڵ و تاقم و ده‌سته و گرووپی سیاسییه‌وه.
هه‌ر پێناسه‌یه‌کمان بۆ ئه‌نفال هه‌بێ به‌و پێوه‌ره‌ش له ڕاپه‌ڕین و په‌یام و چاوه‌ڕوانییه‌کانی ده‌گه‌ین، ئه‌گه‌ر تا ئێسته ئه‌نفال نه‌بووه به لقێکی لێکۆڵینه‌وه له زانکۆکانی کوردستان و لایه‌نه قووڵ و نادیار و خۆحه‌شارده‌ره ده‌روونییه‌کانی نه‌خراونه‌ته ڕوو، ئه‌وا ڕاپه‌ڕینیش به‌هه‌مان ئه‌ندازه که‌وتووه‌ته ناو لێڵی و بێ په‌یامی و به‌تاڵبوون له ناوه‌رۆک و کاکڵه‌که‌ی، ورده ورده به‌ره‌و پووکانه‌وه ده‌ڕوات.
به ده‌ربڕینێکی تر، خوێندنه‌وه‌ی قووڵ و ئه‌خلاقیانه‌ی ئه‌نفال ده‌کرا هه‌م په‌یامه‌کانی راپه‌ڕین قووڵتر پێشان بدات، هه‌م ئاڕاسته‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کۆمه‌ڵگه‌ی باشووری کوردستانیش به‌ره‌و ئاقارێکی هێورتر و پته‌وتر و شوناسمه‌ندانه‌تر ببات.
سێیه‌م: له‌و دوو تێڕوانینه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌کرێ به‌و ئه‌نجامگیرییه بڕۆین که ڕاپه‌ڕین مێژوویه‌کی ناوه‌کی هه‌یه و مێژوویه‌کی ده‌ره‌کی. خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر کام له‌م مێژووانه گرێ دراوه به تێگه‌یشتن له هۆکاره‌کانی ڕاپه‌ڕینی و ڕاسانی کورد له گرینگ‌ترین چرکه‌ساتی ڕاپه‌ڕینه‌که. واته ڕۆژی 5ی ئاداری ساڵی 1991. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه به‌ده‌ر له‌م لۆجیکه مێژووییه، خوێندنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین ئیتر خوێندنه‌وه نابێت، به‌ڵکو به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی په‌یام و مێژووی مافخوازیی و خه‌باتی کورد و ته‌نانه‌ت کاره‌ساتی ئه‌نفالیشه.
چواره‌م: وه‌ک ده‌زانین ماوه‌یه‌کی کورت دوای ئازادبوونی هه‌موو ناوچه کوردستانییه‌کان به ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ر و هێزی پێشمه‌رگه و پلانی به‌ره‌ی کوردستانی، پاش شکست و گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس له شه‌ڕی که‌نداوی یه‌ک، تانک و تۆپ و فڕۆکه و هێزه‌کانی گاردی کۆماری په‌لاماری کوردستانیان دا و "کۆڕه‌و" هاته ئاراوه، وردبوونه‌وه له‌م زنجیره‌ی هۆکارێتیانه بۆ بینینی واقیعی ڕاپه‌ڕین وه‌ک خواستێکی ڕه‌سه‌نی جه‌ماوه‌ری و خه‌باتگێڕی و شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لی کورد گرینگه، ئه‌گه‌ر وه‌ک پێوه‌ندییه‌کی هۆکارێتی (عیلی) چاو له زنجیره‌ی ڕووداوه‌کان بکه‌ین، تێده‌گه‌ین ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕین نه‌بووایه، کۆڕه‌و نه‌ده‌بوو.
با بۆ ڕوونتربوونه‌وه‌ی زیاتری هۆکارێتی له بابه‌ته‌که بگه‌ڕێینه‌وه دواتره‌وه، ئه‌گه‌ر داگیرکاری و دابه‌شکردن و سته‌م و چه‌وسانه‌وه و ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه نه‌بوونایه، ڕاپه‌ڕین و شۆڕش ڕووی نه‌ده‌دا، ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕین نه‌بووایه کۆڕه‌ویش نه‌ده‌هاته ئاراوه. هه‌ر بۆیه کۆڕه‌ویش به درێژه‌ی تێچوو و قوربانیدانی ڕۆحی ڕزگاریخوازیی و شۆڕشگێڕانه‌ی کورد پێناسه ده‌کرێت، به‌ڵام له ئاسته بێکه‌س و مه‌زڵوومانه‌که‌یدا، لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر ئازادی باشووری کوردستان ببه‌ستینه‌وه به کۆڕه‌وه‌وه، که‌واته ته‌نیا له گۆشه و کونێکی بچووک و به‌رته‌سکه‌وه قه‌تاره‌ی ئاوا‌ره‌یی و بێ ماڵ و حاڵی و ترس و تۆقان و مه‌رگ و قوربانیبوونی خه‌ڵکمان بینیوه.
دانانی کۆڕه‌و وه‌ک هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی ئازادکردنی کوردستان، له ڕاستیدا له ده‌ره‌وه‌ی مێژوو و ڕووداوه‌کانی ناو جیۆگرافیای سرووشتی و سیاسی کوردستان مانا وه‌رده‌گرن، ئه‌وه بۆ زلهێزه‌کان و ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌ورووپی و ئه‌مه‌ریکا و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بوو که کۆڕه‌و وه‌ک کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی مرۆیی هۆکار بوو و ناچار به هه‌ڵوێستی کردن، تا بۆ پێش‌گرتن له هاتنه‌ئارای قه‌یرانی گه‌وره‌ی مرۆیی، ناوچه‌ی دژه‌فڕین به پانایی 36 پله دابنێن. ئه‌وان شاشه و میدیا و ڕای گشتی جه‌ماوه‌ری جیهانیان بینی، نه‌ک ئه‌نفال و قه‌ڵاچۆکردن و ته‌عریب و قڕکردنی کورد!
ئایا ئاگه‌دار نه‌بوون له ئه‌نفال؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاگادار بوون و بۆیان گرینگ نه‌بوو خۆ ئێمه ئاگادارین و ئه‌نفالکراین، چۆن ده‌بێ به لۆجیکێکی به‌رته‌سک ئه‌و ڕه‌نج و ئه‌زموونه کاره‌ساتاوییه بخه‌ینه پشت گوێوه؟ ئه‌وان به لۆجیکی یاسای فه‌رمی وڵاتان و هاووڵاتییه‌کی عێراقی، چاویان له کورد و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال کرد و هه‌موو ئه‌مانه‌یان به کێشه‌ی ناوخۆیی سه‌دام و عێراق ده‌زانی، تا کاتێک به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان که‌وته مه‌ترسییه‌وه و ڕژێمی عێراق په‌لاماری کوه‌یتی دا. بۆیه لۆجیکی قرتاندنی ڕاپه‌ڕین و زه‌قکردنه‌وه‌ی کۆڕه‌و به‌ته‌نیا وه‌ک هۆکاری هاتنه‌ئارای ئازادی به‌شێک له کوردستان، هه‌ر هه‌مان لۆجیکی نیوه‌چڵ و ناته‌واوه که دانانی ناوچه‌ی دژه‌فڕین و ده‌سه‌ڵاتێکی فیدراڵ به ئازادی و ڕزگارکردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌زانێت!
ڕاستییه‌كه‌ی ئێمه ده‌بێ سنوورێکی ورد و پته‌و له نێوان ڕۆحی مێژوویی خۆڕاگری و خه‌باتی کورد له‌گه‌ڵ تێڕوانینی سیاسی و جیۆپۆڵه‌تیکی وڵاتانی ناوچه‌که و به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌کان دابنێین و جیایان بکه‌ینه‌وه و نه‌هێڵین ئه‌و لۆجیکه بخۆر و هه‌ڵلووشه، خواست و ئاره‌زوویه‌کی دێرین و له مێژینه بباته ناو كایه‌کانی خۆیه‌وه، ئێمه ده‌بێ خواستی ئازادی و ڕزگاری له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی ناوچه‌یه‌کی جیۆگرافیایی بچووک و به‌رته‌سککراو به ناوی دژه‌فڕین، جیا بکه‌ینه‌وه. ئازادی کوردستان ئه‌نجامی ساڵانێکی زۆر خه‌بات و خوێن و فیداکاری و گیانبازی بوو، که به ناوی کۆمه‌ڵێک نسکۆ و سه‌رکه‌وتن و خیانه‌ت و شه‌رم و شکست و قوربانیدان و نه‌سره‌وتن و سه‌ربه‌رزی و گه‌نده‌ڵی و کۆڵنه‌دان و ناڕه‌زایه‌تی و ڕه‌خنه‌گرتن و دڵسۆزی و خۆنه‌ویستی و شه‌هیدبووندا هاتووه و هێشتایش زۆری به به‌ره‌وه ماوه.
پێنجه‌م: ئه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین هاته ئاراوه نابێت ته‌نیا له ڕووبه‌ر و ئاسۆیه‌کی زه‌مه‌نی بچووکدا بخوێنرێته‌وه، کۆمه‌ڵگه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بوو ڕزگاری به‌ده‌ست هێنابوو، له‌ژێر پۆستاڵی زوڵم و هه‌تک و ده‌سدرێژی و سه‌رکوت و سووکایه‌تی پێکردن ئازاد ببوو، به‌ڵام ئه‌م ڕزگارییه بریتی نه‌بوو له دۆخێکی ئاماده و ئارام و پڕ ئاسووده‌یی که خه‌ڵک بێت و له‌سه‌ری دا‌نیشێت، کۆمه‌ڵگه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین و کۆڕه‌و، کۆمه‌ڵگه‌ی جه‌نگی چه‌ندان ساڵه، کۆمه‌ڵگه‌ی پاش ئه‌نفال، کۆمه‌ڵگه‌ی پاش شاخ و کۆمه‌ڵگه‌ی پاش جه‌نگه، زۆروزه‌به‌نده‌کانیشه، بۆیه ئه‌گه‌ر له لۆجیک و ئاسۆیه‌کی زه‌مه‌نی ئاو‌هادا ڕه‌وتی خه‌بات و ئازادی و ڕزگاریی نه‌خوێنینه‌وه، ئه‌سته‌مه له‌و دۆخه‌ی ئێسته هاتووه‌ته ئاراوه، تێبگه‌ین. ئه‌سته‌مه له سیستمی حوکمڕانی کوردیی که له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک قه‌یرانی رژددا ڕووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه و خه‌ڵک له‌وپه‌ڕی گوشاری ئابووری و گوزه‌رانی ژیاندا ده‌ژین، تێبگه‌ین. هه‌رچه‌نده نابێ ئه‌مه‌ش له‌به‌رچاو نه‌گرین که به‌شێک له‌و دۆخه‌ی ئێسته له هه‌رێمی کوردستان ته‌نگی به خه‌ڵک هه‌ڵچنیوه، ئه‌و سیاسه‌ته نایه‌کگرتوو و حزببازییه ناته‌ندرووسته‌یه که ڕۆحی شۆڕشگێڕانه‌ی ڕاپه‌ڕینی لاواز و نه‌زۆک کردووه.
له ڕاستیدا ئه‌م دۆخه گرێدراویی توندوتۆڵی به داهاتووی کورد و مانای شوناسی کورد و خواست و چاوه‌ڕوانییه‌کان له‌و پارچه‌یه و ته‌نانه‌ت پارچه‌کانی تریش هه‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کورد به گشتی و حزبه‌کوردییه‌کان به کۆ، ستراتیجێکی دیاریکراو و پته‌ویان بۆ ئه‌مه نه‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه دره‌نگ یان زوو، تووشی شکستی کرده‌کی گه‌وره ده‌بنه‌وه و بێ به‌ری نابن له پزیسکه سووتێنه‌رکانی ڕۆحی ڕاپه‌ڕیو و شۆڕشگێڕانه‌ی مێژوویی کورد.
ده‌لاله‌تی ڕاپه‌ڕین بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ڕاستییه‌كه‌ی گۆشه‌نیگای ئێسته‌ی به‌شێک له خه‌ڵکی باشوور، واته ئه‌و به‌شه‌ی له دۆخی ئێسته‌ی باشوور ناڕازین و له ململانێی حزبیشدا تا شوێنیک ڕۆیشتن که خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم بوون، له‌گه‌ڵ تێڕوانینی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کورد له ڕۆژهه‌ڵات بۆ ئه‌زموونی حوکمڕانی و ئازادی له کوردستانی باشوور، یه‌ک ناگرێته‌وه و زۆرجار ئه‌م ڕوانینه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان له به‌رگریکردن له حکوومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و نموونه گچکه‌یه‌ی ئازادیی کوردستان، به ساویلکه‌یی و نه‌زانین ناو ده‌به‌ن، به‌ڵام ئه‌م تێروانینه‌ی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ ڕاپه‌ڕین و ...تا ئه‌زموونی ئازادیی له هه‌رێمی کوردستان له فه‌زا و کۆنتێکستێکدا هه‌ناسه ده‌کێشێت که قۆناغی پێش ئازادییه، قۆناغی داگیرکراوی و له‌ژێر پۆتساڵبوونی ڕۆژهه‌ڵاته، قۆناغی هاووڵاتی پله‌دوو و پله چه‌ندبوون و دۆخی زاڵبوون و هه‌ژموونی یه‌ک زمان و که‌لتووره، سیاسه‌تی سڕینه‌وه‌ی نه‌رمی شوناسی کوردییه، دۆخی دزی و گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ی ناو سیستمی حوکومڕانی کۆمار و هیچ به‌ر کورد نه‌که‌وتنه و...
به شێوه‌ی گشتی، ئه‌مه دۆخێکه هاوشێوه‌ی دۆخی باشوور له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس له پێوه‌ندییه ئاڵۆزه‌کانی نێوان سه‌رده‌ست و ژێرده‌ست. دۆخێکه به زه‌وینه و کۆنتێکست و ڕووداو و مێژووی خۆیه‌وه. بۆیه کوردانی ڕۆژهه‌ڵات له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه باشوور بۆیان نه‌ک سیستمی ململانێی حزبی، به‌ڵکو کڵاوڕۆژنه‌ی ئازادی و ڕزگاری و داهاتووی وێنه و خه‌ونێکه که به‌شێوه‌ی گشتی بۆ خۆی وێنای کردووه، له پاڵ ئه‌وه‌دا که هه‌ڵه و که‌مووکوڕییه‌کانی باشوور ده‌بینێت و ڕه‌خنه‌یشی ده‌کات.
لێره‌دا باس له‌سه‌ر جیاکردنه‌وه‌ی دوو لۆجیکه که ده‌که‌ونه به‌رانبه‌ری یه‌کتره‌وه، له حاڵێکدا ئه‌م دوو لۆجیکه ده‌توانن به گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه ئه‌و لێڵی و لێکتێنه‌گه‌یشتنه لا ببه‌ن و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی شوناسی کوردی له هه دوو پاڕچه‌که هاوکار و یارمه‌تیده‌ر بن.
لۆجیکی ڕۆژهه‌ڵات گه‌نده‌ڵی و حوکمڕانیی نایه‌کگرتوو و پشێوی و زه‌خت و ناله‌باری ژیانی خه‌ڵک و...باشوور ده‌بینێت به‌ڵام ئه‌رکیان ئه‌وه نییه ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه بوه‌ستن، چونكه ته‌نیا ئه‌و خاڵانه دۆخ و کیانی ده‌سه‌ڵاتی باشوور مانیفێست ناکه‌ن، له پاڵ ئه‌وه‌دا بووژانه‌وه‌ی شوناس و زمانی کوردی، ڕێزی هێما و ڕه‌مزه‌کانی کوردایه‌تی، دروستبوونی مێژوویه‌ک له ئه‌زموونی سیاسی و خه‌بات و به گشتی نۆستالژییه‌ک بۆ کوردبوونێکی ئازاد به‌شێوه‌ی نیوه‌چڵ و ناته‌واو ده‌بینن.
لۆجیکی هاوڕێیانی باشووریش ئه‌م سۆز و هۆگرییه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان ده‌خه‌نه ناو کایه و ململانێی حیزبییه‌وه و بڕیار و حوکمی نه‌زانین و ... بۆ ئه‌و لۆجیکه شوناسخوازه ده‌رده‌که‌ن که دابڕان و کپکردنی گفتوگۆ له نێوان ئه‌م دوو لۆجیکه درێژه‌ی هه‌مان ڕووبه‌ری ئازادیکوژی و ململانێی ناته‌ندروستی حزبییه که ناکرێت لۆجیکی ڕوانینی دۆستانی ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌نیا به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره هه‌ڵبسه‌نگێنرێت.