له سه‌روبه‌ندی هێرشی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان له کۆتایی ساڵی 2001، یه‌کێک له شرۆڤه‌کارانی کورد باسی ڕۆحییه‌ت و ماهیه‌تی تاڵیبانی کرد،، به یه‌ک تایبه‌تمه‌ندیی هاوبه‌ش به پێشمه‌رگه شوبهاندنی! ئه‌گه‌رچی ئه‌و شوبهاندنه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام خاڵێکی وردی ڕاستی تێدا بوو! له ڕاستیدا کۆنتێکستی باسه‌که باسی مانه‌وه و له‌ناونه‌چوون بوو، ئه‌گه‌رچی هه‌رکام له‌م دوو هێزه جیاوازییه‌کانیان نێوان زه‌وی و ئاسمانه، به‌ڵام له ڕۆحیه‌تی به‌رگریی و مانه‌وه‌دا "لێکچوونێکی دوور" هه‌یه، ئه‌گه‌رچی سه‌رچاوه‌یان زۆر جیاوازه هه‌م له ڕووی ناوه‌رۆک و هه‌م له ڕووی پێکهات و بنج و بنه‌وای بیرکردنه‌وه و گه‌شه و نه‌شه‌ی مێژوویی، هه‌رکام له‌م هێزانه که له کۆمه‌ڵگه‌دا هاتوونه‌ته پێش.
ئه‌وکات باسه‌که ئه‌مه بوو، ئایا به هێرشی ئه‌مه‌ریکا تاڵیبان له‌ناو ده‌چێت؟ وه‌ڵامی شرۆڤه‌کاره‌که ئه‌مه بوو که تاڵیبان هێزێکه وه‌ک پێشمه‌رگه، به نانی ڕه‌ق و ئاو ده‌یباته سه‌ر و به ئاسانی له‌ناو ناچن!
من له درێژه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌ندێک لایه‌نی مانه‌وه‌ی تاڵیبان و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان به‌م زه‌بروزه‌نگ و تۆزییه‌وه باس بکه‌م. ئاماژه‌م بۆ ئه‌م باسه كێشه‌داره بۆ ئه‌وه‌یه که دیسان ئه‌م پرسیاره دوای 20 ساڵ به جۆرێکی تر هاتووه‌ته ئاراوه و له ڕاستیدا هه‌ر بووه به پرسیارێکی دیکه، وه‌ک ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی 20 ساڵ پێش ئێسته نه‌خێر بووبێت و ئێسته ده‌بێ بپرسین تاڵیبان بۆ له‌ناو نه‌چوو؟ یان لانیکه‌م به‌و ئاسته لاواز نه‌بوون که له ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا حه‌وت شاری گرینگی ئه‌فغانستان بگرن؟ هێشتایش هیچ نه‌بوو ده‌ستیان کردووه به پیاده‌کردنی ئه‌حکامه‌کانی شه‌ریعه‌ت به‌پێی تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆیان! چه‌ندان هونه‌رمه‌ند و به‌رپرسی ئیداری و سیاسیی ئه‌فغانستان و خه‌ڵكی ئاسایی دراونه‌ته به‌ر ئه‌شکه‌نجه و بێڕێزی و کوشتن به شێوه‌ی دڕندانه.
هیچ پێویست به ئاماژه ناکات که تاڵیبان و ئه‌لقاعیده و داعش یه‌ک فۆرم له پێناسه‌کردنی خوا و به گشتی شه‌ریعه‌تیان هه‌یه و هه‌موویشیان یه‌ک شتیان ده‌وێت؛ به‌رقه‌رارکردنی ئیماره‌تی ئیسلامییه! واته شتێک که کورد هه‌میشه و له‌م هێزه فێندێمێنتاڵ و بناژۆخوازنه خه‌ساری زۆری به‌رکه‌وتووه، چونكه له‌گه‌ڵ بیر و بیرکردنه‌وه‌ی هێزه که‌لتوورییه چالاک و ڕۆشنبیر و سیاسییه‌کان ڕووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه. بیری سه‌له‌فییه‌ت له کوردستان به سه‌رپشکیی و هێزی مه‌عنه‌وی و ئایدۆلۆجیی ئه‌م هێزانه بوون که هیچ سنوورێکی جیۆگرافیی بۆ خۆیان نه‌ناسی و هیچ له‌مپه‌رێکی یاسایی چ ناوخۆیی و چ نێوده‌وڵه‌تییش به هه‌ند وه‌رناگرن، تا بڕێک سڵ بکه‌نه‌وه له پیاده‌کردنی ئه‌و ئایدۆلۆجیایه‌ی که سه‌رده‌می به‌سه‌ر چووه و جیهان ئیتر هه‌ڵگری نییه، هه‌ر جۆره ده‌سه‌ڵاتگرتنێکی هێزه سه‌له‌فییه‌کان کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر کورد و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی چ له باشوور و چ له ڕۆژهه‌ڵات.
با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و پرسیاره، تاڵیبان بۆ له‌ناو نه‌چوو؟! وه‌ڵامی ئه‌مه ڕۆشنگه‌ر و به‌رچاوڕوونکه‌ر ده‌بێت له ناسینی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی که سه‌رهه‌ڵدانی تاڵیبان بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کورد له هه‌ردوو پارچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور هه‌یه‌تی.
ڕاستییه‌كه‌ی تاڵیبان به‌ر له‌وه‌ی له ساڵی 1994 وه‌ک هێزێکی سه‌ربازیی ده‌ربکه‌وێت، هیچ جێگه و پێگه و ڕێوشوێنێکیان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حوکمڕانیدا نه‌بوو، ئاره‌زوویه‌کی وایشیان بۆ کایه‌ی سیاسی نه‌بوو، ئه‌ی چۆن ئه‌م هێزه له ماوه‌یه‌کی که‌م و کورت‌دا بووبوو به‌و هێزه‌ی نه‌ک ته‌نیا جیهانی ڕۆژئاوای به هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر بورجه دووانه‌کانی ڕێکخراویی بازرگانیی جیهانیی ڕاچڵه‌کاند؟ ئێسته‌یش دوای دوو ده‌یه له هێرشکردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ڕژێمی تاڵیبان و لێدان له ئه‌لقاعیده، له ماوه‌یه‌کی که‌مدا گه‌ڕاونه‌وه و به‌شێکی زۆر له ناوچه‌کانی ئه‌فغانستانی گرته‌وه؟
پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی تا پێش 94 ئه‌م هێزه نه‌بوون؟ هۆکاریی ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له شرۆڤه‌کار و ته‌نانه‌ت که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کان ئه‌م گرووپه به هێزێکی سه‌ربازیی ناو ده‌به‌ن، ئه‌وه‌یه که کاتی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌مانه بۆ دۆخێکی سه‌ربازیی گه‌ڕایه‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی له گه‌مه‌ی نێوان یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و عه‌ره‌بستان و دواتر ئه‌مه‌ریکا دروست بوون، ئه‌وه‌نده ئیراده‌یان بۆ ده‌رکه‌وتن به‌م ئاست و پانتاییه نه‌بوو، چ بگات به حوکمڕانی.
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هێزێکی توندئاژۆ و فه‌نده‌مێنتاڵی وه‌ک تاڵیبان جیا له‌وه‌ی سه‌رچاوه و به‌ستێنی خۆجێیی و ناوه‌کیی هه‌یه، ناشکرێت له ده‌ره‌وه‌ی کایه‌ی هێزه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که و زلهێزانی وه‌ک ڕووسیا و ئه‌مه‌ریکا و چین، بخوێندرێته‌وه که وه‌ک ده‌بینرێت و هه‌ستی پێ ده‌کرێت، جه‌مسه‌ری هێز گۆڕاوه و چین به شێوه‌یه‌کی بوێرانه و بێ باکانه وه‌ک یه‌که‌مین ده‌وڵه‌ت ڕای گه‌یاند که ئه‌گه‌ر تاڵیبان ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، یه‌که‌م ده‌وڵه‌ت ده‌بێت که به فه‌رمیی ده‌یناسێت.
بنج و بناوانی زه‌ینێتی تاڵیبان له دوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کییه‌وه ئاو ده‌خواته‌وه که هه‌ردووکیان له دیالێکتیک و دانوستانێکدا یه‌کتری ته‌واو ده‌که‌ن و تاڵیبانی لێ به‌رهه‌م دێت.
یه‌که‌م: بنه‌ماکانی ڕه‌وشتی خێڵ یان نه‌ریته‌کانی په‌شتوون که به "په‌شتوونوالی و په‌ختونوالی" ناو ده‌برێت، جیۆگرافیای خه‌ڵكی په‌شتوونه‌کان ئه‌فغانستان و پاکستانه.
دووهه‌م: سه‌رچاوه‌ی تر ئاینی ئیسلامه، که هه‌مدیس به‌هۆی ئه‌و ڕوانینه داخراو و خێڵه‌کیانه‌ی هه‌یانه ئه‌حکام و بڕیاره‌کانی شه‌ریعه‌ت له ته‌نگه‌به‌رترین ئاستدا هه‌ڵده‌هێنجن و ده‌رده‌که‌ن و بێ سێ‌ودوو پێڕه‌وی ده‌که‌ن،
ئه‌گه‌ر چاوێک بخشێنین به‌و بنه‌ما که‌لتووری و باوه‌ڕه نه‌رێتییه خێڵه‌کیانه‌ی په‌شتوون، باش تێده‌گه‌ین که ئیسلامی توندئاژۆ بۆچی له‌م هه‌رێمه ئه‌وه‌نده ره‌گ و ریشه‌ی قووڵی هه‌یه و ئاواهیی ره‌گئاژۆ بووه که بووه به سه‌رچاوه‌ی هه‌موو جۆرکانی توندوتیژیی و باوکی مه‌عنه‌ویی و ئیلهامبه‌خشی داعش و هه‌موو گرووپه توندئاژۆ و سه‌له‌فییه‌کانی کوردستانیش.
په‌شتوونوالی وه‌ک یاسای سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی په‌شتوونه‌کانه و سه‌رچاوه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌ریت و ڕێوڕه‌سمه کۆنه‌کانی پێش ئیسلام، به‌تایبه‌تی یاسای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و "خوێن له هه‌مبه‌ر خوێن" له یاسا کۆن و که‌ونینه‌کانیانه.
ئه‌م یاسایانه به زۆریی پێوه‌ستن به بابه‌تی شه‌ره‌ف و ئابڕووی خێڵه‌وه که فۆرمی سه‌ره‌تایی و خێڵه‌کیی خۆیانیان پاراستووه و دوای هاتنی ئیسلامیی به پاراستنی هه‌مان ئاره‌زوو و توندئاژۆیی، ناوه‌رۆکی ئیسلامیان ڕژاندووه‌ته ناو په‌رداخی پێکهات و فۆرمه‌که‌یانه‌وه.
په‌شتوونه‌کان زمان به گرینگ‌ترین توخمی شوناسی خۆیان داده‌نێن، به‌ڵام له زمان گرینگتر بۆیان ئه‌و یاسایانه‌ی خێڵه که پێوه‌ستن به بابه‌تی شه‌ره‌ف و ئابڕووه‌وه.
یه‌کێک له ده‌سته‌واژه سه‌ره‌کییه‌کان له پێکهاتی به‌هاپه‌ر‌ستانه‌ی په‌شتوون چه‌مکی "نه‌نگ"ه. نه‌نگ له زمانی په‌شتوون و له مانا کۆنه‌که‌ی خۆیدا واته ئابڕوو. واته که‌سێک که بۆ خێڵه‌که‌ی مایه‌ی شه‌ره‌ف و ئابڕوو بێت، به"نه‌نگ" و ستایشئامێزه. که‌سێکیش که به‌هۆی نه‌پاراستنی یاسا توندوتۆڵه‌کانی په‌شتوونوالی شه‌ره‌فی خێڵ و ده‌سته‌ی خۆی سووک بکات، بێ نه‌نگه، ئه‌مه‌ش به گه‌وره‌ترین بێڕێزی به په‌شتوون ئه‌ژمار ده‌کرێت.
چه‌مکی "نامووسیش" هه‌ر به‌شێکه له چه‌مکی نه‌نگ و هه‌ر پیاوێکی په‌شتوونی ده‌بێ ئاگادار بێت که ژنه جوانه شوونکه‌ردووه‌کانی بنه‌ماڵه له‌ژێر کۆنترۆڵیدا بن تا هیچ پێوه‌ندییه‌ک له‌ناو ئه‌و و که‌سی تردا نه‌یه‌ته ئاراوه. "ترس له قسه‌ی پاشمله و غه‌یبه‌ت" ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی په‌شتوونه‌کان بوار نه‌ده‌ن ژن و کچیان له ماڵ بێنه ده‌ره‌وه و هه‌ر له‌ناو ماڵ به‌ند بن.
خیره‌ت، نه‌نگ، نامووس، میوانداریی و لێژنه (جه‌رگه)، ئه‌مانه وشه گرینگه‌کانی په‌شتوونن. له گه‌نج و لاوه‌کان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه هه‌یه هه‌میشه چه‌ک به ده‌ست بن و به بچووکترین بێڕێزی ئاماده‌ی شه‌ڕ و پێکدادان بن. به‌م چه‌مکه ده‌ڵێن تۆره/تۆڵه، یان یاسای خوێن، یاخۆ داواکردنه‌وه‌ی خوێن یان هه‌مان قیاسی ئیسلامی.
ئه‌م یاسایه حوکم ده‌کات که کوڕ ده‌بێت بکوژی باوکی خۆی بکوژێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م بکوژه به شێوه‌یه‌کی سرووشتی بمرێت، له‌باتی ئه‌و ده‌بێت کوڕ یان برا یا کوڕی مامی بکوژ، بکوژرێت.
وه‌ک له‌م چه‌ند چه‌مک و یاسا که‌لتووری و ڕێچواڵه‌ی په‌شتوونه‌کان که به‌شی زۆری خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به‌شێکی پاکستانیش پێکدێنن، ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وپه‌ڕی توندئاژۆ و دوورن له لێبوورده‌یی. واته سه‌روبنی هه‌موو بڕیار و بنه‌ما نه‌ریتییه‌کانیان لێ نه‌بووردن و تۆڵه و شه‌ڕه،
ڕه‌نگه ئه‌م چه‌مک و بابه‌تانه تایبه‌تمه‌ندیی زۆربه‌ی خێڵ و که‌لتووره کۆنه‌کانی ئاسیای ناوه‌ڕاست تا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بن، به‌ڵام به‌هۆی گۆڕانکاریی و کرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌کان و پێشکه‌وتنی زانست و زانیاری یان تێڕوانین بۆ ئه‌م بابه‌تانه گۆڕاون، یان کۆنترۆڵکردن و پێڕه‌و‌کردنی ئه‌م حوکم و یاسایانه تێچوو و کاری زۆر ده‌وێت هه‌م له ڕووی یاسایی و هه‌م له ڕووی که‌لتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌م له ڕووی ده‌روونی و باوه‌ڕیشه‌وه، ئه‌م خێڵ و پێکهاتانه له دواکه‌وتووترین خێڵه‌کانن که هێشتا هه‌ڵگری باوه‌ڕه توندئاژۆکانن، چ له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد و ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له ئه‌فغانستان و چ له سه‌رده‌می هێرشی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌وێ، له هه‌ردوو حاڵه‌تدا سه‌ریان ڕاست کرده‌وه و هه‌ر به‌م نه‌فه‌سه‌وه له مه‌یدانه‌که‌دا بوون،
باسگه‌لێکی زۆر له پێوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا و تاڵیبان و ئه‌لقاعیده له قۆناغی پێش لێدانی بورجه دووانه‌ییه‌کان هه‌یه، پێوه‌ندی له نێوان ئوسامه بن لادن و بۆشی باوک و ئه‌مه‌ریکا، باسی ئه‌وه ده‌کرێت و ده‌کرا که قاعیده به پشتیوانی و پاره‌ی ئه‌وان هاتنه سه‌ر کار و ڕۆژێک چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌کرد به‌و شێوه‌یه له خۆیان هه‌ڵبگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام وه‌ک ده‌رکه‌وت ئه‌م گرووپانه ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی بێنه ناو کایه‌یه‌که‌وه و به‌پێی یاسای کایه‌که‌ش بجووڵێنه‌وه. كه‌چی له دواجاردا هۆگریی ڕاسته‌قینه‌یان ته‌نیا بۆ یه‌ک کایه هه‌یه، ئه‌ویش کایه‌ی کتێبی خوا و ده‌قی پیرۆزه به‌و شێوه‌یه‌ی خۆیان تێگه‌یشتوون.
جه‌وادی سوڵتانی کۆمه‌ڵناسی ئه‌فغانی، دانیشتووی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی خه‌ڵک و وڵاتی ئه‌فغانستان وایان به‌سه‌ر دێت، هه‌مووی پلانی سه‌رمایه‌داری و وڵاتانی کاپیتالیستی وه‌ک ئه‌مه‌ریکایه. ئه‌و ده‌پرسێت تاڵیبان ئه‌م هه‌موو چه‌که قورس و پێشکه‌تووه چۆن ده‌ست ده‌خات؟.
هه‌ندێک له چاودێران به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی هاتووه و بڵاوبوونه‌ته‌وه، ده‌ڵێن: بنه‌ماکانی ئه‌و دیموکراسییه‌ی ئه‌مه‌ریکا به هێزی مووشه‌ک و فڕۆکه و دیسکۆ و سه‌ماکار و ڕۆژنامه و میدیا و... هێنای، ئه‌وه‌نده قورس و قایم نه‌بوون که ئێسته شاره‌کان و به تایبه‌ت شاره گرینگه‌کانی وه‌ک قه‌نده‌هار، قه‌ندووز، هیرات و تا نزیکی کابوڵی پایته‌خت وا به ئاسانی نه‌که‌ون و دیسان بچنه‌وه ژێر ڕکێفی تالیبان.
له‌و ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕه‌كانی کۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو کراونه‌ته‌وه شایه‌تحاڵن و هاووڵاتییان باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تیی ئه‌فغانستان واته ده‌وڵه‌تی ئه‌شره‌ف غه‌نی، به پاره دێنه کڕین و پاشان شار به‌بێ ته‌قه به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌مه له حاڵێکدایه که دانیشتنه‌کانی ده‌وحه که ئێران، پاکستان، ئه‌مه‌ریکا، ڕووسیا، قه‌ته‌ر و هیندستان، پشتگیری و به‌شداری تێدا ده‌که‌ن، به‌رقه‌راره و به تایبه‌تی ئێران هه‌وڵێکی میدیایی تۆکمه‌ی خستووه‌ته گه‌ڕ بو پاککردنه‌وه و پاکانه‌کردنی ڕابردووی توندئاژۆی تاڵیبان.
بابه‌ته‌که هه‌رچی بێت، هه‌م پێکهاتی زه‌ینیی و که‌لتووری کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغان ئاماده‌ی هاتنه‌وه‌ی تاڵیبانه و هه‌میش ده‌ستی هه‌ندێک هێزی به‌رژه‌وندیخوازی ناوچه‌یی وه‌ک پاکستان و ئێرانی له پشته، ئه‌گه‌رچی تورکیا به‌له‌سه و هه‌سکه‌هه‌سکی ئه‌وه ده‌کات ئه‌ویش ڕۆلی تێدا بگێڕێت، به‌ڵام کۆی یاریكه‌رانی ئێسته ده‌لاله‌ت بۆ نه‌زمێکی نوێ ده‌که‌ن.
کاتێک ئه‌مه‌ریکا چه‌ند مانگ پێش ئێسته ڕه‌خنه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و حوکمڕانی ئه‌شره‌ف غه‌نی و کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ د. عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا گرت، ئه‌شره‌ف غه‌نی به تووڕه‌ییه‌وه گوتی ئێمه له‌سه‌رپێی خۆمان ڕاده‌وه‌ستین. ئه‌مه سه‌ره‌تای پراکتیکیی ئه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه بوو که ئه‌مه‌ریکا گوتی به ئاڕاسته‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی خۆم دیاریم کردووه ئه‌فغانستان به‌جێ دێڵم و ئه‌وکات پێشبینی کرا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا بكشێته‌وه، ناگاته شه‌ش مانگ ئه‌فغانستان ده‌که‌وێت، به‌ڵام وا دیاره پێشبینییه‌که ده‌بوو به‌پێی ڕۆژ بووایه نه‌ک مانگ.