(سه‌ردێڕێکی هه‌ڵه)
ئه‌م سه‌ردێڕه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم سه‌ردێڕێکی هه‌ڵه‌یه، ده‌بێ بڵێم ناته‌واوه، مه‌به‌ست له‌و سه‌ردێڕه ئه‌وه نییه سه‌له‌فییه‌ت له کوردستان نه‌ماوه یان له کزی داوه یان ته‌نانه‌ت خه‌وتوویشه و ئێسته بێ‌دار بووه‌ته‌وه، به‌ڵکو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه شانه به‌ناو نووستووه‌کانی سه‌له‌فییه‌ت دیسان ئاره‌زوویان بۆ ده‌سه‌ڵات و ئیسلامی سیاسی جووڵاوه‌ته‌وه!
کاتێک ده‌ڵێین شانه نووستووه‌کان، هه‌مدیس تووشی هه‌ڵه‌یه‌کی باو ده‌بین که له‌م لێکدانه‌دا هه‌یه، سه‌له‌فییه‌ت هیچ کات له کوردستان نه‌نووستووه، ته‌نیا ده‌سه‌ڵات و توانستی وایان نه‌بووه که خۆیان زاڵ بکه‌ن! کێیه نه‌زانێت و نه‌بیستێت که مه‌لا سه‌له‌فییه جیهادییه جۆراوجۆره‌کان له ناوه‌وه و له گوتاره‌كانی مزگه‌وت تا په‌یج و ته‌له‌ڤیزیۆنه ئه‌هلییه‌کانی خۆیان، یان له ده‌ره‌وه و له ڕێی که‌ناڵه جۆراوجۆره‌وه، به ناو ئۆپۆزسیۆنه ئازاده‌کانه‌وه، گوتاری ئاگراوی و توندئاژۆی خۆیان ده‌رده‌بڕن و خه‌ڵک ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و بنه‌مایانه‌ی شوناسی نه‌ریتی و پێش مۆدێڕن و که‌ونینه‌یان دیسان ببووژێنێته‌وه.
سه‌له‌فییه‌ت بۆچی له کوردستان وه‌ها زاڵه؟ چ به ستێنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، مێژوویی و سیاسیی له پشت ئه‌م حا‌ڵه‌ته‌یه که وه‌ها باوه‌ش ده‌کاته‌وه بۆ سه‌له‌فییه‌ت؟ ئایا ته‌نیا ده‌ستێکی ده‌رکییه که ئه‌م ڕه‌وته‌ی ڕۆ ناوه و له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا خاوه‌نی به‌ستێن و زه‌مینه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی خۆی نییه؟
کاره‌کته‌ری ئیماندار و ئاینداری کورد له‌ناو یه‌ک شوناسی تاق و تاقانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره پێوه‌سته به دوو چه‌مکی گرینگی "شوناس و ماناسازی"یه‌وه که له پرۆسێسێکی ده‌روونیی چه‌ند ڕه‌هه‌ندیدا خۆی له قه‌واره‌ی توندوتیژیدا مانیفێست ده‌کات. ئه‌وه‌ی که کوردستان به ڕۆژهه‌ڵات و باشووره‌وه زه‌وینه و به‌ستێنی له‌خۆگرتنی بیری سه‌له‌فیه‌تیان تێدا بووه و تێدا‌یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێکهاتی نه‌ریتی و پێش مۆدێڕنی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه، کاره‌کته‌ری ئیماندار و ئاینداری کورد له‌ناو یه‌ک شوناسی تاق و تاقانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، چونکه دال و سه‌رچاوه‌ی سه‌رکیی ئه‌م شووناسه‌یش قودسی و ئاسمانی و که‌ونینه‌ییه، واته به گشتی میتافیزیکێکی ئاینییه هیچ جێی دیکه بۆ ڕه‌هه‌ندی تر‌ی شووناس و سیستمی ماناسازیی دیکه‌ی تێدا نابینیته‌وه.
واته له دیدی که‌سێکی سه‌له‌فییه‌وه شووناس ته‌نیا و ته‌نیا یه‌ک ڕه‌هه‌ندی هه‌یه، ئه‌ویش ڕه‌هه‌ندی ئاینی و ئیسلامییه، کاتێک ئه‌م شووناسه له‌لایه‌ن گوتارێکه‌وه کرا به خیتابێک بۆ کۆمه‌ڵگه و ڕۆڵی ئیراده و ئازادیی له ده‌ستی تاک ده‌رهێندرا و پێوه‌ست کرا به هێزێکی غه‌یبانی و ژووره‌زه‌وینییه‌وه، ئیتر ئاره‌زووی بۆ ڕه‌هاخوازیی و کرده‌وه‌ی توندئاژۆیانه به‌هۆی قودسیبوونی سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه و ئه‌و ئیزاع و زایه‌ڵه‌یه‌ی به‌پێی ناوه‌رۆک و پێکهاتی گوتار و ئایدۆلۆجیاکه‌وه پێی ده‌درێت، ئه‌وا توندوتیژیی له ئه‌نجامه هه‌ر‌ه ڕوون و سه‌ره‌کییه‌کانێتی.
با زۆر دوور نه‌ڕۆین، له ڕۆژانی ڕابردوودا دوو مه‌لای سه‌له‌فی که یه‌کیان دکتۆر و شاره‌زای بواری کۆمه‌ڵناسیشه، له یه‌ک گوتاری هاوبه‌ش به‌ڵام به دوو هه‌ڵوێستی ته‌واو دژ به‌یه‌ک، ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر بوونه‌وه. دکتۆر له گوتارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی خۆیدا ده‌ڵێت ده‌بێ بۆ به‌رزڕاگرتنی خودا، پێغه‌مبه‌ر زه‌لیل بکرێت و مه‌لای تر ده‌ڵێت ئه‌مه کافره و خوا زه‌لیل و سه‌رشۆڕی بکات.
نموونه‌ی تر، که‌مپه‌ینی ناوی من ناوی دایکمه، که له‌م ڕۆژانه‌دا له جیهانی مه‌جازیدا کۆمه‌ڵی مه‌جازیی کوردی ته‌نییه‌وه... به زۆری په‌رچه‌کرداری سه‌له‌فییه‌کان هێرشکردنه سه‌ر ئه‌و کرده‌وه‌یه و جۆره بێڕێزی و گاڵته‌کردنێک بوو به‌و که‌مپینه، ئه‌مه پێشانده‌ری وه‌فاداریی ئه‌و ڕه‌وتانه به نه‌ریت و بنه‌ما کۆنه‌کان و دژایه‌تی هه‌ر جۆره گۆڕانکارییه‌که.
یان نموونه‌یه‌کی دیکه، کاتێک تاڵیبان کابوڵی گرت، ئه‌ندامی یه‌کێک له حزبه ئیسلامییه‌کان له پێوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان و هاتنه سه‌ر کاری ئیماره‌تی ئیسلامی ده‌کات و له کوردستانه‌وه هه‌لهه‌له‌ی بۆ لێ ده‌دات. ئه‌مه پێشانده‌ری ئه‌وه‌یه ئایدۆلۆجیای سه‌له‌فییه‌ت له کوردستان ته‌واو به خه‌به‌ره و نه‌خه‌وتووه،
ئه‌و ئازادییه بێ سه‌روبه‌ره‌ی ( سه‌ره‌ڕای لایه‌نه ئه‌رێنییه‌کانی) که له باشووردا هه‌یه و یاسا که‌متر چاودێریی به سه‌ریه‌وه هه‌بووه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که‌سانی زۆر و زه‌وه‌ندی سه‌له‌فی وه‌ک د. عه‌بدولواحید، مه‌لا هه‌ڵۆ، مه‌لا مه‌زهه‌ر (که به ڕواڵه‌ت و زمان مۆدێرن و به ناوه‌رۆک و کاکڵه یه‌کێک له بناژۆخوازترین و به‌رژه‌وه‌ندییخوازه‌کانه) گوتاره جیهادی و توندئاژۆکانی خۆیان ده‌رببڕن و نه‌وه‌یه‌ک له که‌سان و لایه‌نگرانی توندوئاژۆ و بناژۆخواز په‌روه‌رده بکه‌ن.
هۆی ئه‌وه‌یش که هێشتا سه‌له‌فییه‌ت دوای چه‌ند ده‌یه له زاڵبوونی حزبه سیکولار و ناسیۆنالیسته‌کان هه‌ر جێگه و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی پاراستووه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پێکهاته‌ی شووناس که له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا زاڵ بووه و گوتاری سیکولار له‌م ماوه‌یه‌دا نه‌یتوانیوه به قووڵی و بنه‌مایی تێکیبشکێنێت و بنکۆڵی بکات و ئیسلامێکی مامناوه‌ندی ته‌با له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌رده‌م و گۆڕانکارییه ئاماده و داهاتووییه‌کاندا به‌رهه‌م بهێنێت، ئیسلامێک که نموونه و چه‌شنی له مێژووی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا غه‌ریب نییه و ده‌یان نموونه و گوتاری مه‌زن و مرۆڤساز له حوجره کۆنه کوردییه‌کانییه‌وه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه و به‌هۆی فره‌ڕه‌هه‌ندییه‌که‌وه که له گوتار و ماناسازییدا هه‌بووه، شووناسێکی ئه‌گه‌رچی فره‌ڕه‌هه‌ندیش نه‌بووبێت، به‌ڵام گومانکارانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتووه که توندوتیژی که‌مڕه‌نگ کردووه‌ته‌وه و ڕه‌خنه و هه‌وڵ بۆ گۆڕانی کۆمه‌ڵگه‌ی خستووه‌ته خشته‌ی کار و تێفکرینی خۆیه‌وه.
نالی و مه‌حو‌ی و حاجی قادر و شێخ ڕه‌زا و ده‌یانی تر، نموونه‌ی دیاری ئه‌م ڕووخسار و نموونه مێژووییه‌ین که به‌هۆی فره‌ڕه‌هه‌ندبوونی شووناس له تێڕوانین و تێگه‌یشتنیاندا توندوتیژی به‌رهه‌م نه‌هێناوه‌ته‌وه، بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر له‌مه‌ڕ شووناس و توندوتیژیی پاش ئاماژه‌یه‌کی کورت به به‌ستێنه گشتییه‌کانی سه‌له‌فییه‌ت له کوردستان و پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ سه‌له‌فییه‌تی جیهانی و شێوازی دانوستانیان، سه‌رنجی ڕای یه‌کێک له کۆمه‌ڵناسانی ئه‌م بواره ده‌ده‌ین و پێوه‌ندی شووناس و ماناسازیی و توندوتیژیی لێک ده‌ده‌ینه‌وه.
ڕه‌گوڕیشه‌ی سه‌له‌فییه‌ت و به‌ستێنی سه‌رهه‌ڵدانیان له کوردستان
له کۆتایی شه‌ڕی سارد و پاشه‌کشه‌ی سوسیالیزم له هه‌مبه‌ر کاپیتالیزم و شکستی ڕه‌وتی نوێبوونه‌وه و مۆدێڕنیزم له‌ناو ده‌وڵه‌ته مسو‌ڵمانه‌کانی جیهانی ئیسلام، به‌ستێن و هه‌لی له‌بار بۆ گه‌شه‌ی ڕه‌وتێکی ئایدۆلۆجی و سیاسیی به‌ناوی "ئیسلامی خۆڕاگر" یان "به‌رگریکار" دروست بوو.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕه‌وته به‌بێ سه‌رنجدان له سنووره جیۆگرافی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له هه‌موو دنیادا ئاماده‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئاینی له هه‌ندێک ناوچه، ئاماده‌ییه‌کی زیاتر و زۆرتری په‌یدا کرد. پاش هێرشی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر عێراق له ساڵی 2003، ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان له‌و ناوچانه‌ن که ئه‌م ڕه‌وته فکری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌یان له‌ژێر ناوی سه‌له‌فییه‌ت یان سه‌له‌فیگه‌ری قبووڵ کردووه و مانیفێستیان کردووه.
سه‌له‌فییه‌ت یه‌کێک له‌و بزووتنه‌وه ئیسلامیانه‌یه که له ده‌یه‌ی هه‌شتا و نه‌وه‌دی سه‌ده‌ی پێشووی زاینی، به تایبه‌ت پاش هێرشی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان ده‌رکه‌وت. ئه‌م ڕه‌وته له ڕووداوی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2001دا خۆی وه‌ک ڕه‌وتێکی جیاواز له ڕه‌وته ئیسلامییه‌کانی تر ناساند و سه‌رنجی زۆری جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕه‌وته‌یش وه‌ک زۆر له ڕه‌وته‌کانی دیکه له‌سه‌ر ناوچه‌کانی تر له‌وانه‌یش ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کاریگه‌ریی دانا، به‌ڵام پاش شه‌ڕی ئه‌فغانستان و یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و دواتر هێرشی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق، پانتایی و قووڵایی و گه‌شه و نه‌شه‌ی سه‌له‌فییه‌ت له کوردستان زیاتر بوو.
ئه‌و گوتارانه‌ی له کاتی دروستبوونی گرووپه جۆراوجۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان تا شه‌ڕی که‌نداو (سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی نه‌وه‌دی زاینی) له کوردستان هه‌بوون، ده‌کرێ دابه‌ش بکرێن به‌سه‌ر سێ گوتار:
1- گوتاری ناسیۆنالیستی: یه‌که‌مجار له کوردستان له‌لایه‌ن گرووپێک به ناوی " کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کورد "(1945) خرایه ڕوو.
2- گوتاری سوسیالیستی: ئه‌م گوتاره له‌لایه‌ن حزبی کۆمه‌ڵه (1969) دروستبوو که دواتر ناوی خۆی گۆڕی بۆ حزبی کۆمۆنیستی ئێران.
3- گوتاری ئیسلامی: ئه‌م گوتاره یه‌که‌مجار له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌دی موفتیزاده له ده‌یه‌ی په‌نجا و له ڕێی دامه‌زراندنی قوتابخانه و ئه‌ڵقه‌ی ئاینی له سنه و مه‌ریوان دروستبوو، پاش شۆڕشی ئیسلامیی ئێران له قه‌واره‌ی دوو گرووپی "مه‌کته‌ب قورئان" و "جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسڵاح" یان هه‌مان ئیخوان موسلمین درێژه‌یان به چالاکیی خۆیان دا.
به‌ڵام پاش یه‌که‌مین هێرشی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر عێراق له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 90ی زاینی و به کرانه‌وه‌ی سنووری نێوان ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان، دوو جۆر گوتار و دیسکۆرسی تر هاتنه کوردستان. ئه‌م دوو گوتاره بریتی بوون له گوتارێکی ڕۆژئاواییانه که دوو حزبی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق نوێنه‌رایه‌تییان ده‌کرد و هه‌روه‌ها گوتارێکی ئیسلامیی ڕادیکاڵ که سه‌ره‌تا گرووپێک به ناوی حه‌ره‌که‌ی ئیسلامیی نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرد، به‌ڵام له قۆناغه‌کانی دواتردا دابه‌ش بووه سه‌ر چه‌ندان گرووپی بچووکتر.
گوتاری ڕۆژئاوایی به هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دوو حزبی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان زاڵ بوو و بووه گوتاری زاڵ و ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م ناوچه‌یه. دواتر به کرانه‌وه‌ی سنووره‌کان، هه‌روه‌ها له‌ناو کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتیش په‌ره‌ی سه‌ند و شێوه‌ژیانێکی نوێی بۆ ئه‌مدیو، واته ڕۆژهه‌ڵات مانیفێست و پێناسه کرد.
ئه‌م گرووپه له عێراقدا حکوومه‌تێکی نیوه‌سه‌ربه‌خۆ و ناوچه‌یی بنیات نا که له ساڵی 2003 و پاش هێرشی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی بۆ سه‌ر عێراق و ڕووخاندنی سه‌دام حسێن، به‌هێزتر بوو، چووه ناو کایه‌ی سیاسیی و پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی عێراقه‌وه.
له پاڵ ئه‌م ڕه‌وته، له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی هه‌شتای کۆچیی هه‌تاوی و پاش ڕووداوی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ری 2001 و داگیرکردنی ئه‌فغانستان و عێراق له‌لایه‌ن هێزه ڕۆژئاواییه‌کان، ئیسلامی ڕادیکاڵ که به گشتی پێوه‌سته به ڕه‌وتی سه‌له‌فیه‌ته‌وه، هاته ناو ئێرانه‌وه. ئه‌م ڕه‌وته له‌سه‌ر بنه‌مای پێڕه‌وکردنی "سه‌له‌ف" و ڕابردووه‌کانیان، خۆیان ته‌نیا و ته‌نیا به مسوڵمان ده‌زانی و هیچ گرینگیه‌کیان به نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌خوازیی نه‌دا.
سه‌له‌فییه‌کان که پاش ده‌یه‌ی نه‌وه‌دی زاینی زۆربه‌ی ته‌قینه‌وه‌کان له دنیا و له‌وانه‌یش ڕووداوی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ریان به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی یان نافه‌رمی، به ئه‌ستۆ گرتبوو، به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان دژی نه‌زمی نوێی جیهانیی داسه‌پاو بوون و شه‌ڕیان ڕاگه‌یاند، له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی زاڵ به ڕه‌وتێکی تیرۆریستی ناوزه‌د کراون و ده‌ناسرێن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای پێناسه‌کردنیان به‌م ناوه له دنیادا، لایه‌نگری زۆریان هه‌یه. ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و له‌لایه‌ن که‌سانێکه‌وه پشتگیریی ده‌کرێ.
شایه‌تی ئه‌مه‌ش به‌شداریی چه‌ندان که‌س له کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له کرده‌وه‌ی خۆکۆژی له پاکستان و عێراق و ئه‌فغانستان و هه‌روه‌ها هه‌بوونی چه‌ندان گیراو له‌وانه له گرتیگه‌كانی گوانتانامۆ و ئه‌بوغرێب.
پێوه‌ندی شووناس و ماناسازیی و توندوتیژیی له بیری سه‌له‌فییه‌تدا
ئامارتیا سێن: شوناس و توندوتیژی
ئامارتیا سێن له‌به‌رچاونه‌گرتنی چه‌ند ده‌نگی و فره‌ڕه‌هه‌ندی له شووناس، به‌هۆی "تاقبوون"ی شووناس ده‌زانێت. له تێڕوانینی ئه‌ودا که‌سه‌کان شوناسی فره‌ڕه‌نگ و فره‌ڕه‌هه‌ندیان هه‌یه. به‌ڵام کاتێک ئه‌م فره‌ڕه‌هه‌ندییه پشتگوێ ده‌خرێت و ته‌نیا یه‌کێک له سه‌رچاوه شووناسییه‌کانی که‌س یان تاک زه‌ق ده‌بێته‌وه و مرۆڤ ته‌نیا و ته‌نیا به یه‌ک شووناس ده‌ناسرێته‌وه "تاق"بوون یان تاقانه‌یی له شووناسدا، دێته ئاراوه.
به ڕای سێن، تاقبوونی شووناس هۆی سه‌ره‌کی هاتنه‌ئارای توندوتیژییه. سێن ئه‌م تێڕوانینه له هه‌مبه‌ر تێڕوانینی فره‌چه‌شن و فره‌ڕه‌نگخوازی داده‌نێت و داکۆکیی ده‌کات له‌وه‌ی ئه‌م جۆره له هه‌ڵسوکه‌وت و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شووناسه‌کان، ده‌توانێت گرژی لێ بکه‌وێته‌وه.
پاڵنه‌ر و ئاخێزگه‌ی پشتگوێخستنی هه‌موو وابه‌سته‌یی و گرێدراوێتی و وه‌فادارییه‌کان، جگه له‌وه‌ی پێوه‌سته به شووناسێکی به‌رته‌سککه‌ره‌وه
(بێگومان گریمانه‌ی "تاق"ایه‌تی نه ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی زۆر له بیردۆزه‌کانی شووناسه، به‌ڵکو چه‌کی زۆر کۆن و سواوی بکه‌ر و ئه‌کته‌رانی ئه‌و ده‌سته و تاقمانه‌یشه که خوازیاری پشتگوێخستنی گشتیی هه‌ر جۆره پێوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌ویترن، پێوه‌ندییه‌ک که ببێته هۆی کزبوونی وه‌فاداریی خه‌ڵکه‌که بۆ گرووپێکی دیاریکراوی تایبه‌ت که خۆیان بن. پاڵنه‌ر و ئاخێزگه‌ی پشتگوێخستنی هه‌موو وابه‌سته‌یی و گرێدراوێتی و وه‌فادارییه‌کان، جگه له‌وه‌ی پێوه‌سته به شووناسێکی به‌رته‌سککه‌ره‌وه، ده‌توانێت به شێوه‌یه‌کی قووڵیش فریوده‌ر بێت و گرژیی کۆمه‌ڵایه‌تی لێ بکه‌وێته‌وه و توندوتیژییش زیاتر بکات). /سێن، 1388: 25-51/.
سێن هۆی توندوتیژییه سیاسییه‌کان له ئاستی جیهان له هه‌ڵسوکه‌وت و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مسوڵمانان و ڕادیکاڵبوونی مسوڵمانان به به‌رئه‌نجامی تێڕوانینی تاقانه بۆ شووناس ده‌زانێت و باوه‌ڕی وایه ته‌نیا و تاقانه شتێک که له شووناسی که‌سی مسوڵماندا ده‌ناسرێت و پێناسه ده‌کرێت، شووناسی ئیسلامییه و گوێ ناداته لایه‌نه‌کانی تر‌ی شووناسی ئه‌و.
ئه‌و زۆر به توندی بیردۆزی پێکدادان و شه‌ڕی شارستانییه‌ته‌کان که سامۆئێل هانتینگتۆن خستییه ڕوو، ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و خستنه‌ڕووی ئه‌و بیردۆزه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌ی تاقانه‌بینینی شووناسه‌کان.
تاق و تاقانه‌بینینی شووناس سیستمێکه ماناسازیی دروست ده‌کات، که جگه له "خود" هه‌موو "ئه‌ویتر"ێك تێیدا شه‌یتان و کافر و گومڕا و مولحیدن و ده‌بێت یان ببێت به خود یان له‌ناو بچێت.
سه‌رچاوه‌کان:
1-منصوره اعچم ێ‌زاده، هاوژین بقالی، تحلیل جامعه‌شناختی سلفی¬گری به مپابه‌ی یکی از منابع هویت ساز در کردستان ایران، پژوهشگاه علوم انسانی و مگالعات فرهنگی