سیروان حه‌مه‌شه‌ریف
ڕیچارد نیكسۆن سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له یاداشته‌كانیدا ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت هونه‌ری مومكین بێت، ئه‌وا سه‌رۆكایه‌تیی هونه‌ری گۆڕینی نامومكینه بۆ مومكین. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كاری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسانه و سه‌رۆكایه‌تیی به هه‌موو كه‌س ناكرێ، ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ر وه‌ك شۆفێری شه‌مه‌نده‌فه‌ر بێت و هێڵی ئاسنین سنوور و سه‌ره‌تا و كۆتای ڕێگه‌ی بۆ دیاری كردبێت و چه‌ندان هۆكار و هاوكاری هه‌بێ، ئه‌وا سه‌ركرده وه‌ك كه‌شتیوانه و له ده‌ریا و زه‌ریای قووڵ و بێئه‌مان و شه‌وی تاریكدا له زریان و هه‌ڵچوونی ده‌ریادا ده‌بێ به زانست و شاره‌زایی خۆی ڕێی سه‌لامه‌تی بدۆزێته‌وه و سه‌رنشینه‌كان بگه‌یه‌نێته كه‌ناری ئارام.
كورد له سه‌ده‌ی 21 و له زه‌ریای قووڵ و پڕكێشه و سه‌رئێشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاته دراوسێكانیدا، بڕیاری ڕاپرسی داوه به ئاواتی به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی له مێژینه‌یه‌تی، بۆ ئه‌مه ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان به‌كاری كارگێڕی و سه‌ركرده‌ش به كاری سه‌رۆكایه‌تی و كه‌شتیوانی خۆیان هه‌ستن، چونكه ته‌واوكه‌ری یه‌كترن.
سه‌یر نییه كاتێك لێدوانی كاربه‌ده‌ستانی توركیا و ئێران ببیستین بڵێن ڕیفراندۆم مافی كورده، به‌ڵام كاته‌كه‌ی گونجاو نییه. ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵیدا نییه و ناتوانن له‌به‌ر بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و مافه‌كانی مرۆڤ دژایه‌تیشی بكه‌ن، ناچارن وا بڵێن. به‌ڵام سه‌رسوڕمان ئه‌وه‌یه خۆمان هه‌مان ئاواز دووباره بكه‌ینه‌وه.
وه‌ك تۆڵستۆی ده‌ڵێت: گوریس ده‌بێ درێژبێ و قسه‌یش كورت. چه‌ند دڵخۆش بووم كاتێ كاربه‌ده‌ستێك ده‌ڵێ یه‌كه‌م كه‌س له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت خۆم به كوشت ده‌ده‌م، به‌ڵام چه‌ند خه‌مبار بووم كه گوتی: به‌ڵام! له ڕووی سه‌ربازی و سیاسی و دیپلۆماسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌وه ڕووخاوین و زه‌وینه‌مان له‌بار نییه!
چونكه له ڕووی سه‌ربازییه‌وه به‌و چه‌كوچۆڵه كۆنانه‌وه هێزی پێشمه‌رگه چۆكی به داعش دادا كه سنووری چه‌ند وڵاتی بڕی، ناكرێ به‌رپرسێكی سه‌ربازی له كۆبوونه‌وه وره‌ی پێشمه‌رگه دابه‌زێنێ و بڵێ ده‌ره‌قه‌تی ئێران و توركیا نایه‌ین، ئاخر خۆ كوێت ده‌ره‌قه‌تی عێراق نه‌هات. به‌ڵام كاتێك بوویت به وڵات سه‌روه‌ریت ده‌بێ و یاسای نێوده‌وڵه‌تی پشتگیریت ده‌كات.
له‌ڕووی سیاسییه‌وه، كورد توانیویه‌تی به شێوازێكی زانستییانه سیاسه‌ت بكات نه‌بووه به لایه‌ن له‌و دوو هێزه هه‌رێمایه‌تیه‌ی شیعه و سوننه و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش تێكڕای تۆپه‌كانی نه‌خستووه‌ته سه‌به‌ته‌ی بلۆكی ڕۆژئاوا یان ڕۆژهه‌ڵات به‌ته‌نیا، بگره ده‌ستوپه‌نجه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌رم ده‌كات، كاتێك داعش په‌لاماری هه‌ولێری پایته‌ختی دا و له‌یه‌ككاتدا ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا و وڵاتانی دراوسێ هاتنه سه‌رخه‌ت، نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی سیاسییه.
له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، كورد سیمایه‌كی جوانی پیشانی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی داوه و هه‌ڵكردنی چه‌ند ئاین و مه‌زه‌و و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و نه‌بوونی كێشه له نێوانیان، یه‌ك له خاڵه ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌یه و ده‌بێ شانازی پێوه بكه‌ین.
دیپلۆماسیی كورد به‌راورد به ڕابردوو له خالی گه‌شانه‌وه‌ی خۆیدایه، هاتنی سه‌رۆكی وڵاتان بۆ كوردستان و پێشوازیكردن له سه‌رۆكی هه‌رێم به پرۆتۆكۆڵی فه‌رمی و هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان، وه‌ك سه‌رۆكی وڵات مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، ئه‌مه نیشانه و ده‌رخه‌ری دیپلۆماسیی سه‌ركه‌وتووه.
لایه‌نی ئابووری، به ته‌نیا كوردستان نییه تووشی ته‌نگژه‌ی دارایی بووه، بگره زۆربه‌ی وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت ده‌ناڵێنن به‌ده‌ستییه‌وه، به‌ڵام هه‌ر فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان خاڵی به‌هێزه بۆ ئابوورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ و ڕزگاربوون له ده‌ستی به‌غدا.
پێویسته بزانین كاتێك سه‌ركرده و ڕابه‌رانی پێشوو به وره‌ی پۆڵاینه‌وه ئومێدی سه‌ركه‌وتنیان به پێشمه‌رگه ده‌به‌خشی، هه‌رگیز وه‌ك ئێسته ئه‌ستێره‌ی كوردستان له گه‌شانه‌وه‌یدا نه‌بووه، ئومێدی دوێنێ بوو ئه‌مڕۆی لێ به‌رهه‌م هات. هه‌نگاوی مه‌زنیش ته‌نیا به سه‌ركرده ده‌كرێ نه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر كه ده‌وڵه‌تی دواڕۆژی لێ به‌رهه‌م دێت.
با نه‌بین به كابرای كۆمۆنیستی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ڵێن پێی خۆش بوو له گۆڕه‌پانێكی مۆسكۆ په‌یكه‌رێك بێت نه‌ك سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان.