سیروان حه‌مه‌شه‌ریف
ده‌مێكه باوه‌ڕم كردووه كه زۆربه‌ى كه‌سه‌كان نه‌خۆشن، بۆیه نه‌بوونى ویست و ئیراده‌ی خۆپارێزى لاى من كێشه‌یه، نه‌ك نه‌خۆشییه‌كه خۆی. ئاخر ئه‌وه نه‌خۆشی نییه كه‌سێك حه‌زى له ڕاوه و ناتوانێ وازى لێ بێنێت؟ له كاتێكدا حكوومه‌ت و یاسا و دادوه‌ر ڕێگرى لێ ده‌كه‌ن و ئه‌ویش هه‌ر ده‌چێت و دواتر زیندانى و پێبژاردن (غه‌رامه)ش ده‌كرێت /ئه‌گه‌ر بێده‌سه‌ڵات بێت نه‌ك به‌رپرس/، باباى جگه‌ره‌كێش خۆشی ده‌زانێ زیانى هه‌یه و دكتۆریش پێی ده‌ڵێت، به‌ڵام پاره‌ى خۆی و منداڵه‌كانى ده‌كات به دووكهلأ و ژینگه‌ى ماڵهكهیشى پیس ده‌كات و ناتوانێ ده‌ستبه‌ردارى ببێت.
بۆیه ئاسایییه ئێمه‌یش نهخۆشییهكمان هه‌بێت و ماڵبات و خزم و كه‌سیش گله‌یی بكه‌ن مافی خۆیان پێ ناده‌ین و ته‌نیا خه‌ریكى خوێندنه‌وه و نووسین بین, به‌ڵام نائاسایی ئه‌وه‌یه له ئه‌نجامى خوێندنه‌وه و كتێبه‌وه ده‌مى خۆمان ناگرین و قسه ده‌كه‌ین, زۆرجار چیلكه به شارى زه‌رده‌واڵه‌دا ده‌كه‌ین, ڕاسته ده‌مانه‌وێ ئه‌م هه‌موو زه‌رده‌واڵه‌یه دوور بخه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به خه‌ڵكه‌وه نه‌دات، بێ ئاگا له‌وه‌ى زۆریان له خۆمان دهئاڵسكێن و ژیانمان تاڵ ده‌كه‌ن.
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا ڕه‌نگه سه‌لامه‌ت بێت له ماڵى خۆته‌وه یاخۆ خه‌ڵكى تره‌وه قسه به سیاسه‌تى خراپى حزبێك بڵێیت، به‌ڵام ناسه‌لامه‌ت و مه‌ترسیداره به پێیه‌كانى خۆت بڕۆیته باره‌گاى پارتێكى سیاسی و نه‌ك به‌دڵ و ویستى ئه‌و نه‌كه‌ى، به‌ڵكو دژیشی لێدوان بده‌یت.
به‌قه‌ولى سۆسیال میدیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى گوایه پارتی گه‌مه نازانێ و یه‌كێتى بیداته باره‌كه‌ی تر دۆشكه ده‌ته‌قێنێ، به‌ڵام ئێمه له كه‌ناڵه‌كانى خۆیانه‌وه ڕه‌خنه‌بارانیان ده‌كه‌ین و له‌ناو ئه‌و هه‌موو ئه‌ندام و كادر و دۆسته دڵ‌پڕ و توندڕۆیهدا كه‌سێك نه‌هات سووكایه‌تیمان پێ بكات, ڕه‌نگه وه‌ك خۆمان باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بووبێت ڕه‌خنه‌ى دروستكه‌ر ده‌گرین نه‌ك دوژمنایه‌تى و تێكده‌ر.
سه‌یروسه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه تا ئێسته نه‌ك كه‌ناڵه‌كانى گۆڕانمان نه‌دیوه، بگره شه‌ره‌فى ئه‌وه‌شمان پێ نه‌بڕاوه دهسكى دهرگهكانیشیان بسووڕێنین و بیانبینین, به‌ڵام زۆرترین سووكایه‌تى و جوێن و گوته‌ى ناشیرینمان له ژێر تیشكى مۆمه‌كه‌وه بۆ هاتووه!
من باش ده‌زانم ئێمه په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كین كاتێك كه‌سه‌كان له یه‌ك بێزار ده‌بن، جوێن به دایكى به‌رانبه‌ر ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، نه‌ك كه‌سه‌كه خۆی، بۆیه ئاسایییه چه‌ندان بێتاوانى وه‌ك ئێمه به‌ر هێرشی جنێوفرۆشی بكه‌وێت، به‌ڵام ئایا باباى جنێوفرۆش مه‌به‌ستى چییه؟
گه‌وره بیرمه‌ندى كورد مامۆستا مه‌سعوود محه‌مه‌د ده‌فه‌رمووێت: جنێودان نیشانه‌ى سووكایه‌تى ئه‌و كه‌سه‌یه كه جنێو ده‌دات، چونكه دیاره پهرواى نییه له به‌رانبه‌ردا جنێوى پێ بدرێته‌وه. سه‌رنج بده جنێوفرۆش یه‌خه‌گیری كه‌سی وه‌ها ده‌بێ كه به بێ ده‌سه‌ڵاتیان ده‌زانێ و لێیان ناترسێ، كه بزانێ جنێودانهكهى دینارێكى له كیس ده‌با یا دوو شه‌وان ده‌یخاته گرتووخانه، ده‌مى خۆى ده‌دوورێ و ده‌بێته نیشانه‌ى شه‌رم و شكۆ.
زارى شڕ بۆ مه‌به‌ستى سوودى شه‌خسی به‌كار دێ، كابراى زارشڕ ده‌یه‌وێ به جنێوفرۆشی مه‌یدان بۆ خۆى چۆلأ بكات، چونكه ده‌زانێ زۆر كه‌س خۆ ده‌پارێزێ له‌وه كه قسه‌ى سووكى پێ بگوترێ, مرۆڤى شه‌رم به‌خۆ به وشه‌یه‌كى بێ حورمه‌ت نیوه مردوو ده‌بێ، كه‌سی جنێوده‌ر وه‌ك كه‌سێكه تف بكاته ناو چێشت تا هاوبه‌شی نه‌بێ له خواردندا, ئه‌و خۆى له خواردنیش ناكات، ئه‌گه‌ر یه‌كێكی تر چێشته‌كه پیس بكات*
مرۆى دووربین ده‌ترسا ئه‌و میتۆده‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان په‌روه‌رده‌ى ئه‌ندامه‌كانى له‌سه‌ر ده‌كرد، ئه‌گه‌ر گه‌شه‌یان بكردایه، نه‌ك ته‌نیا خواردن و سفره و ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌یان تفباران ده‌كرا, بگره ئه‌گه‌ر ده‌ستیان بڕۆشتایه و ڕۆژێك خوانه‌كرده داوه‌تى كه‌ناڵێكیان بكردیتایه،، دوور نه‌بوو ئه‌گه‌ر بێدهسهڵاتهكانیان وه‌ك كابراى خاشوقچى بێسهروگوم بكردایه, بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى باوه‌ڕی ته‌واوم به پێویستی فره‌یی هه‌یه، باوه‌ڕیشم به‌وه هه‌بوو كه كورسی و ده‌نگده‌رى گۆڕان كه‌م بكات، كورد قازانج ده‌كات.
*حاجی قادریی كۆیی, به‌شی 1 ل 16