شاهۆ حوسێنی
بێگومان مێژووی مۆدێرنیته هیچ شتێك نییه جگه له مێژوویی سۆبژكتیوته، واته به‌حوكمی ئه‌وه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌ندی كه سه‌ده‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاینی كه‌نیسه و هه‌ژموونی گوتاری ئێسكۆلاستیك بوو، شتیك نییه جگه له مێژووی ئۆبژكتویته به مانای به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤ وه‌ك بوونێكی ملكه‌چ، گوێڕایه‌ڵ و سترۆكتوراڵ له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌ندێشه‌ی گوناهباربوون، خه‌تاباربوون و ناباڵغبوونی مرۆڤ كه وه‌ك بوونێكی لاواز پێویستی به گه‌وره‌یه‌ك، باوكێك و باڵاسه‌رێك هه‌یه. ئاساییه كه به‌ربه‌ره‌كانی بیرمه‌ندان و خاوه‌ن بیرانی مۆدێرن به‌دژ ئه‌و عه‌قڵ و گوتاره به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی، سه‌ربه‌خۆیی و خۆسه‌ری تاكه وه‌ك بوونیكی خۆبنیادنه‌ر كه به چه‌مكی "سوژه" پێناسه ده‌كرێت، ده‌كرێ وه‌ك مێژووی سۆبژكتویته پێناسه بكرێت.
له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیدا كه باس له مۆدێرنتیه ده‌كرێت، باس له سه‌ربه‌خۆیی سوبژه‌كان ده‌كرێ كه به‌ئیراده و ئاگایه‌كی سه‌ربه‌خۆیانه، له پێوه‌ندییه‌كی ئینتێرسۆبژكتیڤدا بڕیاری پێكه‌وه‌ژیان و پێكهینانی فۆرماسیونێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ده‌ن كه فه‌یله‌سووفانی سیاسی وه‌ك "په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی" پێناسه‌ی ده‌كه‌ن.
له ئاستی سیاسی‌دا كه باس له مۆدێرنیته ده‌كرێت، واته كه باس له مۆدێرنیته‌ی سیاسی ده‌كرێت، باسی ناسیونالیسم دێته گۆڕی، هه‌ستی پێوه‌ندی به‌كۆگشتییه‌ك ئه‌رزش، به‌ها و نۆڕمی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوبه‌ش كه به‌رهه‌می "په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی" سوبژه‌كانه، واته ناسیونالیسم درێژه‌ی ڕه‌وتی سۆبژێكتویته‌یه، ڕه‌وتی په‌ره‌ی ئاگایی و سه‌ربه‌خۆیی مرۆڤی تێگه‌یشتوو وه‌ك ئه‌ندێشه‌یه‌ك بۆ بنیادنانی فۆرمێكی گه‌وره‌تر و به‌ربڵاوتر به‌ناوی نه‌ته‌وه بۆ گارانتی و پاراستنی به‌رده‌وامی بوونه سه‌ربه‌خۆكان و سه‌ربه‌خۆیی و شوناسی تاك. واته ئه‌و سوبژانه‌ی كه به‌پێی په‌یمان و بڕیارێكی سه‌ربه‌خۆ و ئاگایانه كۆمه‌ڵگه پێك دێنن، له‌ڕه‌وتی كامڵبووندا بۆ ئیداره و گره‌نتی به‌رده‌وامی ئه‌و فۆرمه نوێیه (كۆمه‌ڵگه) فۆرمه‌كانی تری مانایی و ڕواڵه‌تی پێكدێنن، كه یه‌كێك له‌و فۆرمانه نه‌ته‌وه‌یه كه وه‌ك ته‌واوكه‌ری فۆرمی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیراده و سه‌ربه‌خۆیی سوبژه‌ی خۆبنیادنه‌ر به‌رهه‌م دێت، مێتا سوبژه‌یه‌ك به‌ناوی نه‌ته‌وه بنیاد ده‌نرێت تا له‌ناو ئه‌و فۆرمه به‌ربڵاو و گه‌وره‌یه‌دا سوبژه پارێزراو بێت و زیاتر گه‌شه بستێنێت، له درێژه‌دا له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و ئه‌ندێشه و فۆرمه ماناییه‌ش، فۆرمی ڕواڵه‌تی سیاسی وه‌ك ده‌وڵه‌تی مۆدێرنی دیموكراتیك داده‌مه‌زرێت كه له‌خۆگری دوو تایبه‌تمه‌ندی گرنگه: یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌یه، واته ده‌وڵه‌تیكی كه له هه‌ناوی نه‌ته‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه (دیاره نه‌ته‌وه‌ش له هه‌ناوی سوبژه و تاكی سه‌ربه‌خۆ و به‌شێوه‌ی په‌یمانێكی ئیراده‌ی به‌رهه‌م هاتووه)، دووه‌م ئه‌وه‌ی كه دیموكراتیكه واته له‌سه‌ر بنچینه‌ی شه‌رعییه‌ت و باوه‌ڕ به سه‌ربه‌خۆیی سوبژه‌كان، كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه. به‌و پێیه ده‌شێ بگوترێت كه ئه‌و فۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه فۆرمیكی سوژه‌ییه، واته له خزمه‌ت په‌ره و گه‌شه‌ی سوژه‌كاندایه، ئه‌و سوژه سه‌ربه‌خۆیانه‌ی كه بنچینه‌ی كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵاتن.
ئانتۆلۆجی خه‌باتی كورد له رۆژهه‌ڵات:
كوردی رۆژهه‌ڵات به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه له‌ناو جینۆپۆله‌تیكی ئێران دا ده‌ژیت، كارتێكه‌ری كولتووری ئێرانی به‌عام له ئاستی سیاسی‌دا به‌سه‌ره‌وه دیاره، واته ته‌نگژه و دژكرده‌وه‌كانی ئێران بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نگژانه و دژكرده‌وه‌ی كوردان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نگژانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بۆ كوردی ساز كردووه، ده‌شێ بگوترێت كه وێكچوویه‌كی زۆریان هه‌یه، بۆ وینه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ مۆدێرنیته ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی ڕواڵه‌تی و نیزامی بوو، كاتێ ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی مۆدێرنیته له ڕوژئاوا ده‌كه‌وێته به‌ر گوشار و په‌ره‌ی هه‌ژموونی جیهانی مۆدێرن كه له‌ژێر كارتێكه‌ری ئه‌ندێشه‌ی كاپیتالیسم و وه‌ك ئه‌مپریالیسم ده‌رده‌كه‌وێت بۆ په‌ره‌ی گه‌شه و پێشكه‌وتنی خۆی، له خه‌مووشی و خه‌ویكی قووڵی نه‌ریتی دابوو، به‌ناچاری و به‌بێ ئامادیی مه‌عریفی و ئه‌ندێشه‌یی له‌گه‌ڵ مۆدێرنیته ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه به مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووی ئه‌و شكسته گه‌وره نیزامییانه‌ی كه له ڕووسه‌كانی خواردووه، ئه‌و فۆرمه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له ئاكامدا ده‌وڵه‌تی میلیتاریستی، سه‌ره‌ڕۆ و پاوانخوازی پاله‌وه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ده‌سه‌ڵاتێكی په‌ره ستاندووی نیزامی كه هه‌وڵی بنیادنانی فۆرمێك له خودی ئێرانی ده‌دات، خودێك كه سه‌ربه‌خۆ نییه و سترۆكتوراڵه، فۆرم، پێناسه و تایبه‌ت مه‌ندیكانی له‌لایه‌ن ئیدئۆلۆگه‌كانی حكوومه‌ته‌وه سنووربه‌ندی كراوه و داڕێژراوه، واته ده‌سه‌ڵاتێكی كه به‌ناوی خودی ئێرانی ڕێك ئۆبژییه‌كی حكوومی به‌رهه‌م دێنێت، دیاره به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه ئێران وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یه كه وه‌ك كۆمه‌ڵگه به زۆری هێزی نیزامی و شمشێری ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی فۆرم دراوه و ئیراده‌ی سوبژه سه‌ربه‌خۆكان له پێكهێنانیدا هیچ رۆڵێكی نه‌بووه، كورد وه‌ك بوونێكی جیاواز به‌شیوه‌ی جیاواز ده‌كه‌وێته به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ سترۆكتورالیزه‌كردنی بوونه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندییه‌وه، دیاره شۆڕشی جیاواز سه‌ریان هه‌ڵداوه كه بۆ وینه ده‌كرێ شۆڕشی نه‌ته‌وه‌خوازانه‌ی سمایل ئاغا سمكۆ و شۆڕشی مه‌لاخه‌لیل به‌دژ یه‌ك ده‌ستكردنی به‌رگ و لیباس ئاماژه‌ی پێ بكرێت.
چاوخشاندنێك به مێژووی سیاسی نوێ كوردی ڕۆژهه‌ڵات ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه كه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كوردی ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ مۆدێرنیته ڕێك وه‌ك ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێرانییه‌كان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی بێ ئاماده‌یی و ئاماده‌كاری هزری و مه‌عریفی بووه، له هه‌مان كاتیش‌دا كورد ڕێك وه‌ك ئێرانییه‌كان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی ڕواڵه‌تییانه‌ی له‌گه‌ڵ مۆدێرنیته هه‌بووه و به‌ناوه‌ڕۆكی مه‌عریفی و گوتارێكی مۆدێرنیته‌دا ڕۆنه‌چووه، جگه له كۆمه‌ڵه‌ی ژ-كاف ده‌شێ بگوترێ كه كورد بۆ به‌ربه‌ره‌كانی به‌دژ په‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مپریالیستی ناوه‌ندی "تاران"، فۆرمێك له مۆدێرنیته‌ی سیاسی و خه‌بات گه‌ڵاڵه ده‌كات كه وه‌ك خه‌باتی سازه‌یی ده‌كرێ پێناسه بكرێت. فۆرمێك له مۆدێرنیته‌ی سیاسی و خه‌باتی سیاسی كه حزبی سیاسی وه‌ك فۆرمی ڕواڵه‌تی و سازه له ناوه‌ندی ئه‌ودا ده‌ركه‌وتوه‌ه، ئه‌وه‌ش بێگومان به‌رهه‌می هه‌ژموونی كولتووری لینینستییه.
حزب وه‌ك فۆرم و سازه‌یه‌كی ڕواڵه‌تی و مۆدێرن له دنیای په‌ره ستاندوو وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ په‌ره‌ی خواست و ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگه و تاك، كه‌ره‌سته‌یه‌ك له خزمه‌ت به‌رده‌وامی سوبژكتویته و پارێزه‌ری هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆیی سوبژه‌كان بووه له‌ژێر ناوی ئازادی بیروڕا، ئازادی هه‌ڵبژاردن و هاتنه هه‌ڵبژاردن. حزبی سیاسی هیچ كات كه‌ره‌سته‌یه‌كی نیزامی و فۆرم و سازه‌یه‌كی نیزامی نه‌بووه بۆ سازكردنی ئاڵوگۆڕی دیموكراتیك، چون له بنچینه‌وه ڕه‌وتی ئاڵوگۆڕی دیموكراتیك له سوبژه‌كانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام لینین بۆ یه‌كه‌م جار به‌رهه‌مهێنی هزری و كرده‌نیی حزبی نیزامی و شۆڕشگێڕ بوو بۆ گوزار. راستییه‌كه‌ی حزب به لینینیسمه‌وه بۆ یه‌كه‌م جار له سازه‌یه‌كی پارێزه‌ری هه‌ریمی سوبژه‌وه بوو به به‌رهه‌مهێنی مرۆڤی ئۆبژه له خزمه‌ت ئایدۆلۆجی حزب كه وه‌ك ئیراده و خواستی كۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سه‌پا، ئه‌و فۆرمه له خه‌باتی سازه‌یی كه حزبی سیاسی له‌ودا وه‌ك سیستمێكی بۆرۆكراتیك هه‌ژموونی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا په‌یدا ده‌كات، حزب ده‌بێته سازه و فۆرمیكی نیزامی و له درێژه‌دا ده‌بێته ئۆلیگارشییه‌ك.
راستییه‌كه‌ی ئاماده نه‌بوونی هزری و مه‌عریفی له غیابی ئه‌ندێشه‌یه‌كی سوژه ته‌وه‌ره كه به‌رهه‌می پێكه‌وه‌ژیانی بوونه‌كان و مرۆڤه‌كان له‌ناو سنوورێكی ڕواڵه‌تی و زه‌ینیدا بێ، غیابی هه‌رجۆره ئه‌ندێشه‌یه‌ك له‌مه‌ر مرۆڤ، كۆمه‌ڵگه و دنیا و باوه‌ڕمه‌ندێكی خۆماڵی به فۆرمێك پێوه‌ندی له نێوان ئه‌و كاراكتێرانه‌دا، به‌رهه‌مهێنانی بوون و تاكی گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چی حزب له‌سه‌ر بنچینه‌ی زه‌رووره‌تی ئینزیبات و یه‌كگرتوویی بۆ به‌هێزبوون (له‌ژێر كارتێكه‌ری خوێندنه‌وه‌یه‌كی سازه‌یی له هێز)، به‌رهه‌مهێنی ئۆبژه‌یه‌كی شۆڕشگێڕ بووه، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه هه‌موو ئاسۆ و ئامانجه‌كانمان ئه‌و ئامانجانه‌ن كه مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوایی پێی گه‌یشتووه، واته سه‌ربه‌خۆیی، دیموكراسی و ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌ته‌وه‌یی.
گومان له‌وه‌دا نییه كه ئه‌مانه هیچ كاتێك له‌غیابی سوژه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌رهه‌م نایه‌ن، بۆیه كورد له‌جیاتی به‌رهه‌مهێنانی ئۆبژه‌یه‌كی شۆڕشگێڕ (حزبی)، پێویستی به سوژه‌یه‌كی شۆڕشگێڕ (نه‌ته‌وه‌یی) هه‌یه. تا مێژووی هه‌موو دابڕان و ئاڵوگۆڕییه‌كانی دوو ده‌یه‌ی ڕابردووی ناوماڵی كوردی رۆژهه‌ڵات سازه‌یی و ڕواڵه‌تی بوون و هیچ كام مه‌عریفی و سوبژه‌یی نه‌بوون، بۆیه هیچ كام له‌و ئاڵوگۆڕییانه جگه له زیان، هیچ ده‌سكه‌وتێكی تریان نه‌بووه. كورد پێویسته ڕوو له كولتووری ئۆرتۆدۆكسی ڕووس ته‌وه‌ره وه‌ربگێڕێت و روو له كولتووری پرۆتستانی و رۆژئاوایی ته‌وه‌ره بكات. واته له خه‌باتی سازه‌یی به‌ره‌و خه‌باتی سوژه‌یی هه‌نگاو بنێت.