شاهۆ حوسێنی
پێشه‌كی
باس له ده‌سه‌ڵات وه‌ك پارادایم له بنه‌مادا باس و شرۆڤه‌ی ده‌سه‌ڵاته وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌قامگرتوو و مسۆگه‌ر له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌روه‌ها جۆری پێوه‌ندی ئه‌و پارادایمه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه و هێزه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی. كاتێك باس له بوونی ده‌سه‌ڵات یان بۆشایی ده‌سه‌ڵات ده‌كرێ، له راستیدا باس له پارادایمێك ده‌كرێت وه‌ك ده‌ق و ناوه‌ند كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارادیمه په‌راوێزه‌كانی تری ده‌سه‌ڵات كه ئاراسته‌یه‌كی نه‌رێنییان هه‌یه خاوه‌نی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له هه‌ژموون و كاریزماییه كه ده‌توانێت به‌و دوو تایبه‌تمه‌ندییه و له رێی به خزمه‌تگرتنی پاردایمه په‌راوێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات، وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی نیزامی، سیاسی، ئابووری، هزری و كۆمه‌ڵایه‌تی، بنیاتنه‌ری جۆرێك نه‌زم، دیسیپلین و پێوه‌ندی نێوان هه‌موو دیارده‌كانی كۆمه‌ڵگه بێت. به واتایه‌كی تر ده‌ستێكی نه‌بینراوه ده‌توانێت ببێته هۆی پێوه‌ندی نێوان هه‌موو به‌شه دیاره‌كانی كۆمه‌ڵگه.
كاتێكیش باسی بۆشایی ده‌سه‌ڵات ده‌كرێت، له راستیدا مه‌به‌ست ئه‌و پارادایمه نادیاره‌یه كه بێت و ئه‌و پێوه‌ندییه به‌هێزه ساز بكات، واته بۆشایی ده‌سه‌ڵات باسی سه‌رلێشێواوی و غیابی نه‌زمێك ده‌كات كه كۆمه‌ڵگه له سایه‌یدا بتوانێت ژیانی ئاسایی خۆی له هه‌موو بواره و به‌شه‌كاندا به‌ره‌و پێش ببات. دیارده به‌رچاوه‌كان و بۆشایی ده‌سه‌ڵات، شه‌ڕ، توندوتیژی، په‌ره‌ی تیرۆر و له‌ناوچوونی ئارامییه.
گرینگی ده‌سه‌ڵات له رۆژهه‌ڵاتی ناوین تا ئه‌و ئاسته‌یه كه ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی، رۆژهه‌ڵاتی ناوین به دوو چه‌مكی ریالیزم و ده‌سه‌ڵات پێناسه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن له رۆژهه‌ڵاتی ناوین ریالیزم قه‌ڵبه‌زه ده‌كات. ده‌سه‌ڵات، ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی گرنگترین دیارده‌كانی ریالیزم له پێوه‌ندییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدان، توێژه‌رانی زانستیی نێودوڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دان كه ده‌سه‌ڵات ئه‌و رایه‌ڵه گرینگه‌یه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی مسۆگه‌ر ده‌كات. واته له غیابی ئه‌و دیارده ناوه‌ندی و سه‌ره‌كییه، ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی تووشی ته‌نگژه ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه كه ده‌سه‌ڵات لێره‌دا ته‌نیا مه‌به‌ست ده‌سه‌ڵاتی ره‌ق و رواڵه‌تی نییه، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتی نه‌رم كه له خۆگری گوتار، ئه‌ندێشه و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی به‌هێز وه‌ك بنه‌مای ده‌وڵه‌ت و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له‌خۆ ده‌گرێت.
ئاخۆ بۆشایی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا بوونی هه‌یه؟
عێراق چ وه‌ك جۆپۆڵه‌تێكێكی دروستكراو و چ وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی دروستكراو له‌لایه‌ن هێزیكی ده‌ره‌كی و زلهێزه‌كانه‌وه، به‌شێوه‌ی نه‌رێنی، واته به بنه‌ماگرتنی شوناس، به‌ها و نۆرمی نه‌ته‌وه‌یه‌كی زۆرینه و باڵاده‌ست و هه‌وڵ بۆ تواندنه‌وه و ئاسیمله‌كردنی كه‌مینه‌كان، خاوه‌نی جۆرێك له بۆشایی ده‌سه‌ڵات بوو، چونكه هه‌موو كات تا ئه‌مڕۆیش له ململانێ و كێشه‌دا بووه و هه‌یه له غیابی ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌ژموونی و كاریزمادا، به‌ڵام بۆشایی ده‌سه‌ڵات له عێراق زۆربه‌ی كات داپۆشراو بووه، پێش و پاش شه‌ڕی دووه‌می جیهانی به‌هۆی بوونی نه‌زمێك له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین كه به‌رهه‌می بوونی راسته‌وخۆی زلهێزێكی وه‌ك به‌ریتانیا له سه‌رده‌می به‌ر له شه‌ڕی دووه‌می جیهانی و بوونی ئه‌مه‌ریكا و سۆڤییه‌ت له پاش شه‌ڕی دووه‌م بوو، بۆشایی ده‌سه‌ڵات به‌گشتی هه‌م له ناوچه‌كه و هه‌میش له ناوخۆی وڵاته‌كان جۆرێك سه‌رپۆشی له‌سه‌ر دانرابوو.
به‌ڵام له پاش رووخانی یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت و تێكچوونی سیستمی هاوسه‌نگی هێز و دوو جه‌مسه‌ری، رۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌گشتی تووشی بۆشایی ده‌سه‌ڵات هات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زلهێز و جه‌مسه‌ری چه‌پ وه‌ك ده‌سه‌ڵات و پێكهاته‌یه‌كی حكوومی تێكه‌ڵ به مێژوو بوو و داڕما، رۆژئاوایش وه‌ك جه‌مسه‌رێكی تری نه‌زمی دوو جه‌مسه‌ری له غیابی جه‌مسه‌ری یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت نه‌یتوانی ببێته بنیاتنه‌ری نه‌زم و هاڕمۆنییه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ناوین، هه‌ر ئه‌مه وای كرد رۆژهه‌ڵاتی ناوین بكه‌وێته ئه‌و ته‌نگژانه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌رچاومانه، رۆژهه‌ڵاتێكی ناوین كه خه‌ریكه له ئاگری شه‌ڕێكی ماڵوێرانكه‌ری ئاینیدا ده‌سووتێت.
ئه‌و ره‌وته‌ی ئه‌مڕۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوین، واته بۆشایی ده‌سه‌ڵات له‌و ناوچه‌یه له ته‌نیشت بۆشایی ده‌سه‌ڵات له عێراق وای كردووه عێراق ببێته به‌ستێنی مانۆڕی بناژۆخوازی شیعه و سوننه (ئێران و داعش و عه‌ره‌بستان و توركیا)، به‌كورتی بۆشایی ده‌سه‌ڵات له رۆژهه‌ڵاتی ناوین و له ناوخۆی عێراق وای كردووه عێراق ببێته جۆپۆڵه‌تێكێكی دوور له نه‌زم، له وه‌ها دۆخێك‌دا ئارامی و ژیانی كۆمه‌ڵگه له‌وپه‌ری مه‌ترسی و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه.
به‌گشتی بوونی دیارده‌ی تیرۆری رۆژانه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو، دابڕانی به‌شێك له جۆپۆڵه‌تێكی عێراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه، نه‌بوونی نه‌زمێكی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی سه‌قامگرتوو، بوونی ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌ی حكوومی، هه‌موو ئاماژه‌ی روونن بۆ بۆشایی ده‌سه‌ڵات
رۆڵی ده‌سه‌ڵات بۆ رێكخستنی كۆمه‌ڵگه
بێگومان ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌ژموون و خاوه‌ن كاریزما به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵقووڵای ناخی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگه، ویست و خواستی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگه و به‌رهه‌می ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی راسته‌قینه‌یه و خاوه‌نی شه‌رعیه‌ت و قبووڵكراو له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌بێته سه‌رچاوه و بنیاتنه‌ری نه‌زم، پێشكه‌وتوویی و ئازادی تاك و كۆمه‌ڵگه، ئه‌و ده‌سته نادیاره‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی راسته‌قینه بۆ تاك و كۆمه‌ڵگه به دیاری دێنێت، ئه‌و ده‌سته‌ی نه‌زم و هاڕمۆنی به‌خشی به پێوه‌ندییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه، ده‌بێته هۆی ئاسووده‌یی و ئارامی، له‌وه‌ها كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌ژموون و كاریزمابوونی هه‌یه و شه‌رعییه‌ت و مه‌قبووڵییه‌ت له تاك و كۆمه‌ڵگه وه‌رده‌گرێت، هیچ ده‌سه‌ڵات و هێزێكی ده‌ره‌كی توانای كارتێكردن و شێواندنی ئه‌و نه‌زمه‌ی نییه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی بنیاتنه‌ری ئه‌و نه‌زمه‌یه بێگومان ده‌سه‌ڵاتی ره‌ق وه‌ك هێزی نیزامی، یان ده‌سه‌ڵاتێكی مافیایی و تۆقێنه‌ر نییه، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتێكه به‌رهه‌می ئیراده‌ی ئازادی تاك و كۆمه‌ڵگه، ئیراده‌یه‌كه كه تاك و كۆمه‌ڵگه به‌دی دێنن بۆ ئاسووده‌یی و ئارامی خۆیان.
ئاكامی بۆشایی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا
به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه، فره كولتوور و فره ئاینه، بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی كۆلكه‌زێڕینه‌یی كه هه‌موو ئه‌و فره‌یییانه بتوانن خۆیانی تیادا ببیننه‌وه، پێویستییه و له نائاماده‌یی ده‌سه‌ڵاتێكی وادا، به‌و تایبه‌تمه‌ندییه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی تر توانای نه‌زم به‌خشی و سازكردنی هاڕمۆنی نییه و ناتوانێت مه‌شرووع و مه‌قبووڵ بێت و بنیاتنه‌ری پێوه‌ندی نێوان دیارده‌كانی كۆمه‌ڵگه بێت.
له كاتی نائاماده‌یی ئه‌و جۆره له ده‌سه‌ڵات، كۆمه‌ڵگه تووشی بۆشایی ده‌بێت، واته به‌و پێیه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌بێت بنیاتنه‌ری ئازادی و پارێزه‌ری كه‌رامه‌ت و كه‌سایه‌تیی تاك و كۆمه‌ڵگه بێت، ناتوانێت ئه‌ركی خۆی به‌ڕێوه به‌رێت و ره‌وته‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، ده‌سه‌ڵات ده‌بێته پێشێلێكاری كه‌رامه‌ت، ماف و كه‌سایه‌تیی تاك و كۆمه‌ڵگه، ئیتر ئه‌و ده‌سته نادیاره نامێنێت و هه‌ژموون و كاریزما خۆی له ده‌ست ده‌دات، ئه‌و ره‌وته له ته‌نیشت ئاگایی نه‌ته‌وه‌یی، پێكهاتنی تاكێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌شێوه‌ی ئه‌رێنی، سه‌رهه‌ڵدانی گوتارێكی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌بێته هۆی به‌دیهاتنی ده‌ستێكی نادیار و ئه‌لته‌رناتیڤ كه هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و بۆشایییه به پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتێكی خۆماڵی هه‌ژموون و كاریزما پڕ بكاته‌وه و پشتی پێ ببه‌ستێت.
ئاكام
رووخانی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت و سیستمی هاوسه‌نگی هێزی دوو جه‌مسه‌ری له دنیا كه له‌ودا جه‌مسه‌ره‌كان خۆیان به‌بوونی ئه‌ویتر پێناسه ده‌كرد و ستراتیج و سیاسه‌ته‌كانیان له به‌راورد له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر و دژ به لایه‌نی به‌رامبه‌ر گه‌ڵاڵه ده‌كرد، بوو به‌هۆی بۆشایی ده‌سه‌ڵات هه‌م له ئاستی جیهانی و هه‌م له ئاستی ناوچه‌یی و هه‌میش له ئاستی ناوخۆیی. ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایییه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیستمی حوكمڕانی و ده‌سه‌ڵاتداری و سه‌ربه‌خۆیی به‌شێك له نه‌ته‌وه‌كانی لێ كه‌وته‌وه، بۆ وێنه له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ته‌واوی حكوومه‌ته كۆمۆنیسته‌كان تێكقرمان و كۆمه‌ڵگه‌كان هه‌نگاویان نا بۆ شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی دێموكراسی، وڵاتێكی ده‌سكردی وه‌ك چیكۆسلۆڤاكیا بوو به دوو وڵاتی "چیك، سلۆڤاكیا"، هه‌موو نه‌ته‌وه ژێرده‌سه‌ته‌كانی ناو یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت بوون به خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت.
له رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ته‌نگژه‌ی چه‌كی ناوه‌كی دوورگه‌ی كۆریا و كێشه‌ی كۆریای باكور و هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر دنیا، ده‌كرێ یه‌كێكی تر له دیارده‌كانی بۆشایی ده‌سه‌ڵات بێت. له درێژه‌دا هه‌رچه‌ند به دره‌نگانێكی نزیك 10 ساڵه، ئه‌و بۆشایییه كارتێكردنه‌كانی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوینیش نیشان دا، هاتنه سه‌ركاری تاڵیبان له ئه‌فغانستان، رووخانی حكوومه‌تی سه‌دام و به‌هاری عه‌ره‌بی، ته‌نگژه‌ی سووریا، یه‌مه‌ن و سه‌رهه‌ڵدانی داعش، ده‌كرێت وه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و بۆشایییه له ناوچه‌كه‌دا پێناسه بكرێت.
ئه‌و بۆشایییه له ناوخۆی عێراقیش بوو به‌هۆی هاتنه سه‌ركاری ده‌وڵه‌تگه‌لێك له عێراق كه هیچ كامیان نه‌یانتوانیوه وه‌ك كۆلكه‌زێڕینه‌یه‌ك ره‌نگ و رووی فره‌یییه‌كان له‌ناو عێراق له‌خۆ بگرێت، ده‌سه‌ڵاتێك كه نه نه‌ته‌وه‌یییه و نه فره‌یییه، هه‌ر بۆیه عێراق ئێسته له ته‌نیشت بۆشایی ده‌سه‌ڵات له دنیا و ناوچه‌كه‌دا، تووشی بۆشایی ده‌سه‌ڵات هاتووه. بۆشایی ده‌سه‌ڵات له ته‌نیشت فاكته‌ره‌كانی تر، ئامرازی گرینگن بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌خۆ بوون، به‌جۆرێك له نه‌بوونی ئه‌و، ئاسۆی سه‌ربه‌خۆیی روون نییه، به‌ڵام چاوخشاندن به‌و وڵات و نه‌ته‌وانه‌ی به سه‌ربه‌خۆیی گه‌یشتوون، نیشانده‌ری ئه‌و راستَییه‌یه كه هه‌موویان له بوونی بۆشایی ده‌سه‌ڵاتدا توانیویانه سه‌ربه‌خۆیی مسۆگه‌ر بكه‌ن.