سۆران ئه‌حمه‌د
په‌ره‌پێدانی خوێندنی باڵا فاكته‌رێكی گرنگه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و به‌تایبه‌ت ئه‌و كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووانه‌ی به‌ده‌ست چه‌ندان گرفتی هه‌ژاری و ئاست نزمی ڕۆشنبیری و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاری و جیاوازی ڕه‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌ناڵێنن.
له هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و هه‌وڵدان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی و پێگه‌یاندنی ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستان، بۆ نزیكبوونه‌وه له ئاستی به‌رزی زانستی و دوای گه‌شه‌كردنی خێرا و بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری هۆكاره‌كانی گه‌یاندن و ته‌كنه‌لۆجیا. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگی له‌و بواره‌دا ئه‌نجام دا و یه‌كێك له گرنگترین پڕۆژه‌كان له مێژووی حوكمڕانی كوردستان، ڕه‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان بۆ پێگه‌یاندنی كادری ئـهكادیمی پێویست له خوێندنی باڵا و له ناوه‌نده گرنگ و پێشكه‌وتووه‌كانی زانست له دنیادا، له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌ت پڕۆژه‌ی تواناسازی ڕاگه‌یاند و چه‌ندان كوڕ و كچی گه‌نجی به‌توانا و سه‌ركه‌وتووی له‌ڕێی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه ڕه‌وانه‌ی زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كرد كه هه‌مووان چاوی ئاینده‌یان له‌سه‌ر بوو و حكوومه‌تیش هیوایه‌كی زۆری به ئه‌و پڕۆژه‌یه بوو.
به‌ڵام دوای ته‌نگژه‌كانی شه‌ڕی داسه‌پاوی داعش و دارایی و ڕاوه‌ستاندنی پرۆسه‌ی ناردنی خوێندكاران له پڕۆژه‌ی تواناسازی، له ڕێی چه‌ندان بیرۆكه و پلان هه‌وڵ درا پرۆسه‌ی ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه‌ی خوێندكاران ڕێك بخرێته‌وه، له‌و چوارچێوه‌شدا له‌ژێر چه‌ندان ناودا خاوه‌ن بڕوانامه‌كانی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر له هه‌وڵی چوونه‌ده‌ره‌وه بۆ خوێندن له‌ڕێی مۆڵه‌تی خوێندن و مۆڵه‌تی بێ مووچه، ڕوویان كرده زانكۆكانی ئێران و لبنان و توركیا و قوبرسی توركی و چه‌ندان وڵاتی تر.
كێشه‌كه لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
بۆ وه‌رگرتنی قبووڵ:
چه‌ندان نووسینگه و به‌ناو كۆمپانیا له‌ڕێی كه‌س و گرووپ و سۆشیال میدیاوه هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی خوێندن و هه‌رزان (وه‌ك بازاڕی ئازاد له كوردستان و بێ گوێدانه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه)، هه‌رزانترین زانكۆكان و له‌ژێر چه‌ندان ناوی بازرگانی وه‌ك (داشكاندنی ڕێژه جیاواز تا 100% واته فول سكۆلار شیپ) به‌مه‌به‌ستی گونجاندن له‌گه‌ڵ ڕێنوێنییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن یا بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی بڕوانامه (ته‌عدیل شهاده)، له‌پێناو سوودی تایبه‌تی فێڵ كراوه له‌ژێر ناوی فول سكۆلار شیپ بۆ فه‌رمانبه‌رانی داوده‌زگا حكوومییه‌كان، قبووڵ وه‌رگیراوه و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاش مۆری ڕاستاندنی بڕوانامه‌كانی لێ داوه بۆیان به‌مه‌به‌ستی ته‌عدیل شه‌هاده.
دوای ته‌واوكردنی خوێندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی لیستی نوێی زانكۆكانی عێراق و نه‌بوونی ناوی هیچ زانكۆیه‌كی كوردستان، له پێشه‌نگدا پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكی بوێرانه بدات بۆ ڕاگرتنی ئه‌م مه‌هزه‌له‌یه‌ی ناو نراوه خوێندنی فول سكۆلار شیپ.
۱. ئه‌و زانكۆیانه‌ی كه خوێندكارانی كورد بۆی ده‌ڕۆن هه‌مووی بازرگانین و خوێندكارانی هه‌ر وڵاتێك وه‌ربگرن به‌شێوه‌ی بازرگانییه و هیچ فول سكۆلار یا نیو سكۆلار شیپ نییه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌م لێشاوه قوتابی و خوێندكاره‌ی كورد. كه ئاستیان هه‌مووان ده‌زانین چۆنه و زۆربه‌یان له زانكۆ ئه‌هلییه‌كان و ئێواران خوێندوویانه كه كۆنمره‌ی زانكۆ ئه‌هلی و حكوومییه‌كان بۆ هه‌ر به‌شێك به‌لای كه‌مه‌وه 140 بۆ 170 نمره و تا 200 نمره‌ش جیاوازی هه‌یه. له هه‌موو وڵاتانی دنیا فول سكۆلار شیپ له زانكۆیه‌كدا بۆ خوێندكاری نموونه‌یی و دیاریكراوه نه‌ك به‌م شێوه‌یه.
۲. ڕانكی ئه‌و زانكۆیانه زۆر له خواره‌وه‌یه و تیایاندایه له خوار زانكۆكانی كوردستانیشهوهیه.
۳. سه‌ره‌ڕای بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ی به‌لێشاوی كوردستان و ئیستغلالكردنی مۆڵه‌ته‌كانی وه‌رده‌گیرێ له حكوومه‌ت و ده‌وامێكی كه‌م له‌و زانكۆیانه.
٤. هاتنه خواره‌وه‌ی ئاستی زانكۆ حكوومییه‌كانی هه‌رێم زهنگێكێ مه‌ترسیداره و پێویسته به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ.
ڕێچاره :
۱. حكوومه‌تی هه‌رێم ساڵانه به لیستێك ناوی ئه‌و كه‌سانه له مانگی یه‌ك تا مانگی شه‌ش تۆمار بكات و له‌ڕێی داتایه‌كی دروسته‌وه پلانی زانكۆكانی له‌سه‌ر دابنرێ و مه‌رجه‌كانی حكوومه‌تی تیادا ڕه‌چاو بكرێ.
۲.به‌شێوه‌ی پارالێڵ و به‌ڕێژه‌یه‌كی گونجاو له‌چاو داواكاری خوێندنی باڵا خوێندكار وه‌ربگیرێ.
۳.جیاوازی له كۆنمره‌ی ده‌رچووانی زانكۆی حكوومی و ئه‌هلی بكرێ به‌مه‌رجی بۆ پێنج نمره جیاوازی وه‌رگرتن له زانكۆ ڕێژه‌یه‌ك دیاری بكرێ، بۆ نموونه له زانكۆی حكوومی تێكڕا نمره‌ی 85٪ وه‌رگیراوه بۆ بكالۆریۆس و له زانكۆیه‌كی ئه‌هلی 60٪ وه‌رگیراوه.
بۆ پێشكه‌شكردن بۆ ماسته‌ر لانی كه‌م پێنج نمره جیاوازی بكرێن له به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكارانی حكوومی.
٤. مه‌رج دابنرێ هه‌موو ده‌رچووانی تواناسازی سه‌رپه‌رشتی ڕێژه‌یه‌ك خوێندكار بخرێته ئه‌ستۆیان له خوێندنی باڵادا.
٥.هیچ كه‌سێك مۆڵه‌تی خوێندنی پێ نه‌درێ بۆ خوێندنی باڵا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سكۆلار شیپانه‌ی له‌ڕێی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌ڕه‌خسێنرێت.
ده‌رئه‌نجام و سووده‌كانی:
۱.گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ زانكۆ حكوومییه‌كان له‌ڕێی كردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵای به‌رده‌وام و پێویستی ده‌زگه حكوومییه‌كان.
۲.گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی و مه‌عنه‌وی مامۆستا و تواناكانی زانكۆ حكوومییه‌كان له ناوه‌نده زانستییه جیهانییه‌كان.
۳.گێڕانه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆر كه به‌فیڕۆ ده‌چێت ساڵانه له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی
ئاستی هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵا و ڕه‌چاوكردنی مه‌رجه زانستییه‌كانی خوێندنی باڵا.
٤.كۆنترۆڵكردنی بۆشایی میلاكات له زۆر داوده‌زگای حكوومی كه هه‌ندێ جار مه‌به‌ستی كه‌سی له پشت وه‌رگرتنی مۆڵه‌ته به‌ناوی خوێندن له وڵاتان.
سه‌رنج/
ده‌رچووی تواناسازی هه‌یه له پۆسته‌كه‌ی لا دراوه و ده‌رچووی ئه‌و زانكۆ توركی و ئێرانییانه خراوه‌ته جێی، له‌كاتێكدا جیاوازی زۆر له نێوان ئاستی بڕوانامه‌كانی به‌ریتانیا و توركیا و ئێران.
تێبینی/
خۆم یه‌كه‌م بووم له‌سه‌ر ئاستی په‌یمانگه‌كان. دواتریش زانكۆ به‌هۆی خزمخزمێنه نه‌متوانیوه سوود وه‌رگرم له ده‌رفه‌تی ڕهخسێنراو بۆ خزمه‌تكردن له بواری خوێندنی باڵادا.
قبووڵی زانكۆ له قوبرس و ئێرانیشم وه‌رگرتووه بۆ خوێندنی ماسته‌ر و مامهڵهكانیشم ته‌واو كردووه، به‌ڵام دوای پرس و ڕای چه‌ندان پسپۆڕی زانكۆ، ده‌ستم به‌خوێندن نه‌كردووه له‌و زانكۆیانه به‌هۆی سه‌رنجم له جۆری خوێندن و ئاستی ئه‌كادیمی.