سۆران ئه‌حمه‌د عه‌بدولكه‌ریم
بردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌لێشاوی پاره بۆ هێنانی كومه‌ڵێك بابه‌تی جوانكاری و ناپێویست، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ داهاتووی كوردستان، له‌م ساته‌ی هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی دارایی له ناوه‌ڕاستی رێگه‌دایه. بڕیارێكی حكوومه‌ت بۆ رێكخستنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا و نه‌ناسراو و پێدانی ژماره پێیان، كوردستانی به‌ره‌و لێشاوێكی فراوانی هاورده‌كردن و ئهمدیوكردنی ئۆتۆمبێل و بردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆر كردووه كه ئه‌نجامی باشتر نابێت له‌و هه‌موو ئۆتۆمبێله‌ی به‌ناوی جووتیارانه‌وه هاتنه ناو كوردستان، دواتر بوو به‌هۆی پووكانه‌وه و مایه‌پووچبوونی زۆر جووتیار و گوندنشین بهفروشتنی ئاژه‌ڵه‌كانیان، دواتر بۆ دابینكردنی خه‌رجی ئۆتۆمبێله‌كان روویان له شار كرد و ناچاری كاركردن بوون دوور له كاری جووتیاری و ئاژه‌ڵداری.
كاتی ئه‌وه‌یه حكوومه‌ت بیر له سه‌پاندنی باجێكی زۆر بكاته‌وه تا پاره‌ی ناو كوردستان به‌و شێوه‌یه نه‌برێته ده‌ره‌وه، چونكه ئه‌م هه‌موو ئاسانكارییه‌ی كراوه، وای كردووه جیا له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له خاڵه‌كانی سنوورییه‌وه دێنه ناوه‌وه، رۆژانه قاچاخچییه‌كان ده‌یان ئۆتۆمبێل بێ سه‌ره‌تا و نه‌ناسراو له ناوچه‌كانی عێراقه‌وه به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ بازگه‌كان و قاچاخ دێننه ناوه‌وه كه نرخی هیچیان له 10 هه‌زار دۆلار كه‌متر نییه. له به‌رامبه‌ریشدا هیچ مانایه‌كی نه‌داوه به ده‌سته‌وه، جگه له به‌فێڕۆدانی پاره‌ی زۆر و خنكاندنی هاتوچۆ و وێرانكردنی شه‌قام و كوشتنی هه‌زاران هاووڵاتی و تێكدانی ژینگه.
هیچ نه‌بێ لایه‌نی كه‌م باجی یه‌كێك له وڵاتانی دراوسێ بسه‌پێنن كه هێنده زۆره بۆ ئۆتۆمبێل، هه‌م بووه‌ته داهاتێكی گه‌وره بۆ حكوومه‌ت و هه‌م كڕیار زۆر به نرخ سه‌یری ماڵه‌كه‌ی ده‌كات، جاران له عێراقیش باج له 25%ی نرخی ئۆتۆمبێله‌كه بوو، به‌ڵام ئێسته بۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری رانج رۆڤه‌ر، نرخه‌كه‌ی 150 هه‌زار دۆلار بێت، باجه‌كه‌ی هێنده‌ی ئۆتۆمبێلێكه نرخه‌كه‌ی 20 هه‌زار دۆلار بێت. ئه‌مه چییه و له كوێی دنیا رووی داوه و كورد چاوی له كێ كردووه بۆ ئه‌م ناڕێكی و بێ نرخكردنهی پاره‌ی ناوخۆ؟.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ئاماده بێت بڕێك پاره بدات به ئۆتۆمبێل و ئه‌و پاره بڕواته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له ده‌ستهاتی تاك (دخل فرد) ده‌ڕوات و له ده‌ستهاتی نه‌ته‌وه‌یی (دخل قومی) كه‌م ده‌كاته‌وه و كومه‌ڵێك خه‌رجی له‌سه‌ر حكوومه‌ت زیاد ده‌كات. وه‌ك پیسبوونی ژینگه و به‌كارهێنانی شه‌قام و زیادبوونی قه‌ره‌باڵغی و هۆكارگه‌لی تری ته‌ندروستی و كومه‌ڵایه‌تی، بۆیه حكوومه‌تی وڵاتان دوو به‌رامبه‌ر نرخی ئۆتۆمبێله‌كه باج وه‌رده‌گرێ له هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت بێته وڵاته‌وه، ته‌نیا یه‌ك برینداری رووداوی هاتوچۆ، لایه‌نی كه‌م هه‌زار دۆلار خه‌رجی له‌سه‌ر حكوومه‌ت هه‌یه، به‌ڵام خۆ له كوردستان بیر له‌و ورده‌كارییانه نه‌كراوه‌ته‌وه.
گرنگه بۆردی ئابووریی هه‌رێم بیرێكی رژد بكاته‌وه له ده‌ركه‌وته‌كانی هێنانی ئۆتۆمبێل وه‌ك یه‌كێك له بابه‌ته‌كانی جوانكاری و رێوشوێنی گونجاو بكات به بڕیار له به‌رژه‌وه‌ندی داهات و ژینگه و سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان. بۆ نموونه:
1.ده‌ست پێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و رێكخراوه‌كانی كومه‌ڵی مه‌ده‌نی و یه‌كێتیی زانایانی ئاینی بۆ پاراستنی ده‌ستهاتی تاك و ده‌ستهاتی نه‌ته‌وه‌یی (دخل فرد و دخل قومی) و به فیڕٍۆنهدانی سامانی گشتی له كه‌ره‌سته‌ی ناپێویست.
2. له‌ڕێی زیادكردنی باجی راسته‌وخۆ له سنوور له‌كاتی هاتنه ژووره‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی ناپێویست له هه‌موو بواره‌كاندا.
3.پێكهێنانی ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی بۆ توێژینه‌وه و ئاماده‌كردن و راهێنانی كه‌سانی شاره‌زا بۆ كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژیی خزمه‌تكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری پێویست بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو له خزمه‌تكردنی كوردستان له‌ڕێی پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی و به‌هه‌ده‌ر نه‌دانی سامانی نه‌ته‌وه‌یی.
ته‌نیا له خاڵی سنووری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه له شه‌ش مانگی رابردوودا، 24 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاتووه‌ته ناو كوردستانه‌وه، گران و هه‌رزانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه باجه‌كه‌یان له نێوان دوو ملیۆن بۆ سێ ملیۆن و 500 هه‌زاره، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت 15%ی نرخی ئۆتۆمبێله‌كه بكات به باج، ئه‌و داهاته ده‌بێته ده هێنده. جیا له‌وه‌ی هه‌زاران ئۆتۆمبێلی قاچاخ دێته كوردستانه‌وه كه ئه‌م پاره‌یه‌یان هه‌ر به ته‌واوی به هه‌ده‌ر ده‌چێ، ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ نه‌گیرێن و باج نه‌كرێن یان رێگه‌كانی قاچاخچێتی دانه‌خرێن.