سۆران ئه‌حمه‌د
ئاشكرایه له ساڵانی ڕابردووه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ناڕه‌زایی هاووڵاتییان له نادادپه‌روه‌ری له زۆر بواردا په‌ره ده‌ستێنێت، له دوای بڕینی بودجه له‌لایه‌ن به‌غدا و هاتنه سه‌ر خه‌تی ئابووری سه‌ربه‌خۆ و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌ختینه‌یی كوردستان و دواكه‌وتن و دواتر بڕینی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له مووچه‌ی مانگانه‌ی مووچه‌خۆران به گشتی و فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو 15% تا 75%، زۆر بیرۆكه و لێدوان هاتنه ئاراوه بۆ چۆنیه‌تیی ده‌ربازبوون له‌و دۆخه یا رێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می مووچه.
پێویسته بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و دڵنیاییدان به مووچه‌خۆران و ڕێزگرتن له خزمه‌ت و خه‌بات و ماندووبوونی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌كانی نیشتمان كه ته‌مه‌نی گه‌نجیان به‌خشی له پێناو ئازادی وڵات. هاوكات رزگاركردنی وڵاته له‌و ناسناوه سه‌یروسه‌مه‌رانه‌ی وه‌ك "بندیوار، خانه‌نشینی هه‌وایی و مووچه‌خۆری نه‌بینراو"، ڕێكخستنه‌وه‌یه‌كی وردتر و ئاماده‌كردنی لیستێكی مووچه‌ی بێ خه‌وش و كاركردن بۆ پێدانی مووچه‌ی پێویست به خه‌ڵكانی شایسته و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مه‌كانی دابینكردنی شایسته دارایییه له‌پێشینه‌كان، ده‌ست پێ بكه‌ین.
به‌پێی ئه‌زموونی خۆم له بواری ژمێریاری و تێپه‌ڕاندنی ته‌نگژه، چه‌ند پێشنیازێك ده‌خه‌مه ڕوو له‌پێناو به‌رچاوڕوونی به‌ره‌و چاره‌سه‌ر. له‌وانه:
1- ده‌زگه‌یه‌كی دادوه‌ری له ڕێی هێڵێَچكی گه‌رمی ته‌له‌فۆن و سایتی سه‌ربه‌خۆوه، بوار بدات هه‌موو كه‌س زانیاری له‌سه‌ر بندیوار و خانه‌نشینی نایاسایی بگه‌یه‌نن و به‌ڵگه‌ی پێویست بخه‌نه ڕوو، دواتر لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بكرێت و كاره نایاسایییهكان به‌دواداچوونی بۆ بكرێت و ڕاسته‌وخۆ مووچه‌كانیان ڕابگیرێ. ئه‌مه دڵنیایی ده‌دات به فه‌رمانبه‌رانی ڕاسته‌قینه و هاوكات خه‌مخۆری ئیداره‌ی وڵات ده‌رده‌خات بۆ جیاكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆری ڕاسته‌قینه و مووچه‌خۆری ناشایسته. هه‌روه‌ها بارسووكی ئابووریی له‌سه‌ر حكوومه‌ت دروست ده‌كات و گوڕێكی تر ده‌دات به هه‌ڵمه‌تی پاكسازی و چاكسازی.
2- به‌پێی ناسنامه‌ی باری شارستانی، مووچه‌خۆران بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ شاری خانه‌خوێ و له‌وێ مووچه‌یان پێ بدرێت، له هه‌ر شارێك له‌ڕێی خه‌ڵكی ده‌ستپاك و دڵسۆز و به ڕه‌چاوكردنی "خاڵی 1" كارئاسانی بكرێت بۆ گه‌یاندنی زانیاریی. بۆ ئه‌مه پێویسته هه‌موو زانیارییه‌كی لیسته‌كانی خانه‌نشینی و كه‌مئه‌ندامان كه خه‌ڵك گومانی لێیان هه‌یه، له سایتێك بڵاو بكرێنه‌وه تا لیژنه و ناوه‌نده‌كانی به‌دواداچوون و هاووڵاتییانی دڵسۆز بتوانن زۆرترین زانیاری بڵاو بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر خه‌ڵكی ناشایسته و هانده‌ر بێ بۆ ئاشكراكردنی زۆرترین ڕێژه‌ی نایاسایی كه به فرتوفێڵ توانیویانه سوود وه‌ربگرن و ببن به بارگرانی و شه‌رمێكی گه‌وره بۆ سه‌ر شانی حكوومه‌ت و ئه‌زموونه‌كه‌مان.
3- له هه‌ر شارێك به‌شێوازی ئاشكرا مووچه‌خۆرانی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و كه‌مئه‌ندامان بڵاو بكرێته‌وه تا هه‌موو نایاسایییهكان و ئه‌وانه‌ی ناشایسته‌ن ئاشكرا بكرێن.
4- لیستی پاسه‌وانه‌كان به‌هه‌مانشێوه‌ی خاڵی "2 و 3" كاری له‌سه‌ر بكرێت. چونكه ئاشكرایه كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌وانه‌ی خانه‌نشین كراون یا له پۆستدان، پاسه‌وانیان بۆ دانراوه، ئه‌وانیش بێویژدانانه كوڕ و برا و كه‌سی نزیكیان داناوه و پرۆسه‌كه به‌تاڵ و پووچ كراوه له‌پێناو خواردنی مووچه‌كه‌ی، له كاتێكدا كه‌سه‌كه خۆی ئه‌رك نابینێت و سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی مووچه‌كه‌یشی نییه و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان هه‌ر له كوردستان ناژین.
5- له ڕێی مامۆستایانی ئاینی و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه، هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی بۆ ئاشكراكردن و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ست پێ بكرێت.
6- به‌پێی یاسا كار پێكراوهكانی هه‌رێم، هه‌واڵده‌ر و ئه‌وانه‌ی زانیاری ده‌گه‌یه‌نن له‌باره‌ی خه‌ڵكی ناشایسته كه مووچه‌خۆر یان خانه‌نشینن، سوێند بدرێن و به‌دواداچوون بۆ دروستی دۆسیه‌كه بكرێت، دواتر ده‌رده‌كه‌وێت زانیارییه‌كه دروسته و كه‌سه‌كه پێشمه‌رگه نه‌بووه و به عه‌مید خانه‌نشین كراوه، یاخۆ جه‌ڵته لێی داوه و كراوه به شه‌هید. ئه‌مه بارسووكی زۆر بۆ حكوومه‌ت دروست ده‌كات و ژماره‌یه‌كی خه‌یاڵی مووچه‌ی زیاده‌ی له كۆڵ ده‌بێته‌وه. هاوكات مرۆڤ وا لێ ده‌كات ئینتیمای بۆ ئه‌و حكوومه‌ته بچێت و هه‌ست بكات له شێوه‌ی دامه‌زراوه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه به ژماره‌ی مووچه‌خۆردا تێده‌گه‌ین حكوومه‌ت له رابردوودا شێوه‌ی دامه‌زراوه‌یی نه‌بووه، به‌ڵكو رۆڵی فه‌رمانگه‌ی هه‌لیكاری بینیوه و بێكاری پڕ كردووه‌ته‌وه به بێكاریی داپۆشراو.
راسته ئه‌م هه‌نگاوانه سه‌ره‌تایین، به‌ڵام گرنگن بۆ دڵنیاییدان به مووچه‌خۆر و دڵسۆزانی نیشتمان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆ بۆ خزمه‌ت له بواری سه‌ربازی و كه‌رتی گشتی. هاوكات پێ‌زانین و ڕێزلێنانه له خزمه‌تگوزارێكی شاره‌وانی و پزیشك و مامۆستایه‌ك كه سێ ساڵه به‌ناوی پاشه‌كه‌وت مافی ته‌واوی خۆی له مووچه وه‌رناگرێت.
له چ لۆجیكێكدا ده‌كرێ من به 20 ساڵ خزمه‌ت و هه‌زارانی تر به 30 ساڵ خزمه‌ته‌وه شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بین مووچه‌یه‌كی هاوشێوه ئه‌و میكرۆبه بێت كه به ته‌مه‌نی هه‌ر پاڵكه‌وتووه و به به‌رزترین پله خانه‌نشین كراوه و مووچه‌كه‌ی هێنده‌ی هی یه‌ك گه‌ڕه‌كه، بۆیه كه دۆخهكهتان پێ چاك ناكرێت بۆ فه‌رمانبه‌ر و سه‌رباز، نیازێك بخه‌نه ڕوو كه خه‌ڵكی ناشایسته وه‌ك ئه‌وان مووچه وه‌رنه‌گرێ له به‌رانبه‌ر هیچ خزمه‌تێك.
ئه‌گه‌ر نیازێك هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی لیستی مووچه و دۆخی ئابووری، ئه‌وه هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كاریگه‌ره و رۆڵیشی زۆر خێرا ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه هه‌موو كه‌س باش ده‌زانێت هاوشارییه‌كانی كێن و مووچه‌كه‌یان به حه‌ق وه‌رده‌گرن یان به پاره كڕیویه‌تی، یاخۆ به‌هۆی حزبیبوونهوه بۆی كراوه یا هه‌ر رێیه‌كی تری نایاسایی كه كورد زۆر داهێنه‌ر بووه تیایدا.