پرسەنامەیەك لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

:: PM:10:00:24/06/2020 ‌

مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەهۆی كۆچی دوایی دایكی هاوسەری كۆسرەت رەسووڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، پرسەنامەیەكی ئاراستە كرد. 

وەك لە پرسەنامەكەدا هاتووە، بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو تەمینە ئەحمەد، دایكی هاوسەری بەڕێزتانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەكەم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەكەی ببەخشێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل