شه‌ش به‌رپرسی حكوومه‌تی عێراق و میلیشیاكان ئاشكرایان كرد، كه سوپای عێراق فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانی به ڕه‌زامه‌ندی كازمی ڕه‌وانه‌ی میسڕ كردووه، تا مه‌شق و ڕاهێنانی پێ بكرێ و دوای ته‌واوبوونی خولی مه‌شق و ڕاهێنانیش وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای عێراق ده‌ستبه‌كار بێت.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز له زاری ئه‌و به‌رپرسانه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی میلیشیاكان ناوی له لیستی فه‌رمانده سزادراوه‌كانی میلیشیاكانه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یه‌نراون و به‌رپرسه له كوشتنی خۆپێشانده‌ران، له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2019، ئه‌ویش بریتییه له "ئه‌بو زه‌ینه‌ب ئه‌للامی" له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی تری سوپا ڕه‌وانه‌ی میسڕ كراوه، تا بۆ ماوه‌ی ساڵێك مه‌شق و ڕاهێنانیان پێ بكرێ.
ئاژانسه‌كه نووسیویه‌تی، لامی به پله‌ی لیوای سوپای عێراق ناوی له لیستی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌یه كه بۆ مه‌شقكردن ڕوویان له میسڕ كردووه، تا هاوینی ساڵی داهاتوویش له مه‌شقه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
به‌رپرسێكی عێراق ئاماژه‌ی دا، كه دانانی لامی له نێو ئه‌فسه‌ره‌كان به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی مسته‌فا كازمی بووه، ئه‌مه‌یش بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی میلیشیاكان له‌گه‌ڵ سوپا و هێزه‌كانی ته‌ناهی تر له عێراق، تا به‌وشێوه‌یه هه‌ژموونی میلیشیاكان له‌سه‌ر عێراق و حكوومه‌ت كه‌م بكاته‌وه.
تۆمه‌تباره به كوشتنی خۆپێشانده‌رانی عێراق و به پیاوێكی مه‌ترسیداری ئێران له به‌غدا داده‌نرێت
ڕۆیته‌رز هه‌وڵی داوه لێدوان له گوته‌بێژ و به‌رپرسانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به فه‌رمی وه‌ربگرێت، به‌ڵام كه‌سیان ئاماده نه‌بوون كه قسه له‌وباره‌وه بكه‌ن، ته‌نانه‌ت میلیشیاكان و به‌رپرسانی ئێرانیش هیچ بۆچوونێكیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌خسته‌ڕوو، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ئه‌بو زه‌ینه‌ب لامی بۆ ئاژانسه‌كه قسه‌ی كردووه و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ماوه‌یه‌كه بۆ مه‌شقی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی میسڕ كراوه.
به‌رپرسان و سیاسییه‌كانی
عێراق له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه به‌سه‌ر دوو به‌ره دابه‌شبوون و به‌شێكیان پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرووپه‌كانی میلیشیا و ڕێكخستنی چه‌كداره‌كان له چوارچێوه‌ی هێزی ڕێكخراو و گوێڕایه‌ڵی حكوومه‌ت، ئه‌مه‌یش به پرۆسه‌ی دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ربه‌ندی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ناوده‌برێ و یه‌كێك له خاڵه‌كانی پرۆژه‌كه‌یش بریتییه له ناردنی فه‌رمانده‌كانی حه‌شد بۆ مه‌شق و خولی سه‌ربازی پێشكه‌وتوو، تا دوای هاتنه‌وه‌یان چهكدارهكانیانیش بخه‌نه خولی مه‌شقه‌وه و پاشان بخرێنه ڕیزی سوپاوه، به‌ڵام هیچ گره‌نتییه‌ك نییه كه دوای مه‌شقكردن و وه‌رگرتنی زانستی پێشكه‌وتووی سه‌ربازی، ئه‌و فه‌رماندانه پابه‌ندی ئه‌وه بن بێنه‌وه ڕیزی سوپای عێراق، كه ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێی ڕه‌خنه‌ی توندی به‌ره‌ی ناڕازی له‌و پرۆژه‌یه.
به‌شێك له ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌و پرۆژه‌یه ئه‌مه به هه‌نگاوێكی مه‌ترسیدار ناو ده‌به‌ن و باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه چۆن ده‌كرێ ئه‌و فه‌رماندانه‌ی میلیشیاكان كه ده‌ستیان به خوێنی خه‌ڵكی عێراق و خۆپێشانده‌ران سووره، دواتر بهێنرێنه‌وه بكرێنه فه‌رمانده‌ی باڵا له ڕیزی سوپاوه، له كاتێكدا ڕابردوویان پڕه له تاوان و دژایه‌تیكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و كوشتن و ڕفاندن، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی سۆز و لاگیریان بۆ ئێران هه‌یه و بردنیان بۆ نێو دڵی سوپای عێراق، به واته‌ی ڕاده‌ستكردنی سوپای وڵاتیش دێ به تاران، له كاتێكدا ئێسته ته‌نیا ئێران چه‌ند گرووپێكی میلیشیایی له عێراق هه‌یه.
گره‌نتی نییه دوای مه‌شقكردنی له‌سه‌ر زانستی پێشكه‌وتی سه‌ربازی بچێته ڕیزی سوپا و ئه‌گه‌ری زۆره تواناكانی بخاته‌وه خزمه‌تی ئێران
ئاژانسی ڕۆیته‌رز پێوه‌ندی به‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی سوپای عێراقیش كردووه كه له میسڕ مه‌شق و ڕاهێنان وه‌رگرتن، به‌ڵام ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه كه لامی له‌گه‌ڵ ئه‌وان مه‌شق و ڕاهێنان بكات و له میسڕ بێ و له كاروانی ئه‌فسه‌رانی سوپا بێ، كه بۆ مه‌شق ڕه‌وانه‌ی میسڕ كراون.
سه‌ره‌ڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی میسڕی بۆ ئاژانسه‌كه ڕاستییه‌كانی ئاشكرا كردووه و ئاماژه‌ی داوه، كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو ئه‌بو زه‌ینه‌ب لامی گه‌یشتووه‌ته میسڕ و ده‌ستی به خولی مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی كردووه.
ئه‌بو زه‌ینه‌ب لامی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش و ڕێكخستنی كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵای عێراق بووه و به یه‌كێك له‌و گرووپانه داده‌نرێن، كه زۆرترین سۆز و لاگیریان بۆ ئێران هه‌یه، جیا له‌وه‌یش تۆمه‌تباره به فه‌رمانكردنی ته‌قه‌كردن به خۆپێشانده‌ران و كوشتن‌یان له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی ئه‌و گرووپه‌وه، له ئۆكتۆبه‌ری 2019 له‌وكاته‌ی شه‌پۆلێكی فره‌وانی ناڕه‌زایی عێراقی گرته‌وه، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی زۆری گه‌نجانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆرترین ڕه‌خنه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌گرن.
ئاشكرابوونی ئه‌و زانیاریانه له كاتێكدایه كه پێشتریش میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سازشی بۆ میلیشیاكان كردووه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له بكوژانی خۆپێشانده‌ران و كۆمه‌ڵكوژی فه‌رحاتییه و گه‌نده‌ڵی فه‌رمانده‌كانی حه‌شد په‌راوێز ده‌خات و فه‌رمانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌كی قوڕسیش له میلیشیاكان ده‌وه‌ستێنێت، هاوكات كازمی به‌ڵێنی دامه‌زراندنی هه‌زاران چه‌كداری تری له ڕیزه‌كانی میلیشیاكان داوه، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا میلیشیاكان به‌ڵێنیان داوه كه ئاگربه‌ستی مووشه‌كبارانی ناوچه‌ی سه‌وز درێژ بكه‌نه‌وه.