تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆم، تا ئێسته به گه‌وره‌ترین و ترسناكترین ته‌قینه‌وه‌كان داده‌نرێن لای زۆرینه‌مان، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و به‌كارهێنانه‌ی چه‌كی ئه‌تۆم، هێنده‌ی كراكاتۆم كاریگه‌رییان نه‌بوو، بۆیه فیلم و كتێبی زۆری له‌سه‌ر نووسرا و به‌رهه‌مهێنرا، ئه‌ویش بریتی بوو له ته‌قینه‌وه‌ی كانی گڕكانی كراكاتۆ له دوورگه‌كانی ئینده‌نووسیا، ته‌قینه‌وه‌كه هێنده گه‌وره بوو كه 10%ی خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی گوێیان لێ بووه و تۆز و غوباری ته‌قینه‌وه‌كه‌یش له كه‌شوهه‌وا وایكردووه بۆ ماوه‌ی ساڵێك تیشكی ڕۆژ به ته‌واوی نه‌گاته ئه‌و ناوچه‌یه و نیو پله‌ی سیلیزی پله‌ی گه‌رمای دابه‌زاندووه.
ڕۆژی 27ی ئاب/ئۆگه‌ستی 1883 به ڕۆژی دۆزه‌خ و ڕۆژی ته‌قینه‌وه‌ی گۆی زه‌وی و كۆتایی دنیا و چه‌ندان ناوی تریش ناو ده‌برێت، دوورگه‌ی كراكاتۆ ده‌كه‌وێته نێوان ناوچه‌ی جاوه و سۆمه‌تره، كه به مه‌ترسیدارترین ناوچه‌ی جیهان داده‌نرێن و پاشای گڕكانه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌یه و ئه‌و ڕۆژه‌ی گڕكانهكهیش ته‌قییه‌وه به ترسناكترین ڕۆژ له مێژووی ژینكردنی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی له ماوه‌ی 760 هه‌زار ساڵی ڕابردوو داده‌نرێت.
له‌و سه‌رده‌مه به به‌راورد به پێشوو، پێشكه‌وتنی باش به‌دی هاتبوو، ته‌له‌گراف و ڕۆژنامه‌كان هه‌بوون و هه‌واڵ و زانیارییه‌كان به دنیا بڵاو ده‌بوونه‌وه، كاتێك به لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه نێوده‌وڵه‌تی و كۆنه‌كان ده‌گه‌ڕێیته‌وه، ده‌یان بابه‌ت و هه‌واڵ و وێنه و زانیاریت له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شه ده‌ست ده‌كه‌وێت. یه‌كه‌م زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه مه‌زنه له میدیاكانی ئه‌وكات بڵاو كرا بێته‌وه، له ڕۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا بووه، كاتێك كاپتنی كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ئه‌ڵمانیای له گه‌رووی سوندای نێوان جاوه و سۆمه‌تره بووه، وه‌ك له تهلهگرافهكهی ناردوویه‌تی باسی كردووه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی زۆر ترسناك ڕوویداوه و ئه‌و له دووری 6.8 میله‌وه دووكه‌ڵ و گه‌رد و غوباری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له ئاسمان بینه‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كه هێنده به‌هێز بوو له دووری پێنج هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌نگی بیسترا
پاشان ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی شاهانه‌ی به‌ریتانیا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له میدیاكان بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، ته‌قینه‌وه‌كه هێنده گه‌وره بوو، كه به‌ری تیشكی خۆر و رووناكی مانگی گرتووه، دووكه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی گۆی زه‌وی به ته‌واوی ڕه‌ش كردووه. له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه سێ به‌شی دوورگه‌كه كه‌وته ژێر ئاوه‌وه و به ته‌واوی هه‌ره‌سی هێنا، ئه‌مه‌یش وایكرد كه چه‌ندان شه‌پۆلی گه‌وره‌ی ده‌ریا و زه‌ریا دروست ببێ و سه‌دان گوند و شار و شارۆكه‌ی كه‌ناراوه‌كانی خسته ژێر ئاوه‌وه و بووه هۆی كوشتنی 36 هه‌زار كه‌س.
له ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه زانایان له‌سه‌ر پاشماوه‌ی گڕكانه‌كه ئه‌نجامیان داوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه له ماوه‌ی 760 هه‌زار ساڵی ڕابردوو، ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ی گڕگانی له‌وجۆره‌یه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی بوونی نه‌بووه، له ساڵی 1968 فیلمێكی سینه‌مای له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه به ناوی "كراكاتۆ..ڕۆژهه‌ڵاتی جاوه" به‌رهه‌م هێنرا، هاوكات كتێبه‌كه‌ی سایمۆن وینشسته‌ر كه له 2003 به ناونیشانی "كراكاتۆ..ئه‌و ڕۆژه‌ی جیهان ته‌قییه‌وه" بڵاو كرده‌وه و بوو به پرۆفرۆشترین كتێبی ساڵ.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی
كراكاتۆ گه‌وره‌ترین ده‌نگی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی دروست كردووه، له‌وه‌ی تا ئێسته زانایان پێی گه‌یشتوون، 10% دانیشتووانی سه‌ر گۆی زه‌وی بیستوویانه، ته‌نانه‌ت له دوورگه‌ی موریشیوسی زه‌ریای هیندی ده‌نگه‌كه بستراوه كه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كیلۆمه‌تر له چه‌قی ڕووداوه‌كه‌وه دووره.
ڕووداوه‌كه ڕێژه‌ی 21 كیلۆمه‌تر سێجا به‌رد و خاشاك و خۆڵ و غوباری به بڕی 80 كیلۆمه‌تر بۆ ئاسمان به‌رز كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌یش هه‌مان مهوادیه بۆ گه‌یشتن به به‌رگه هه‌وای گۆی زه‌وی و گه‌رد و غوبار ئاسمانی 776 هه‌زار و 996 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ی گرتووه‌ته‌وه و یه‌ك پارچه بووه‌ته تۆز و دووكه‌ڵ، زانایان و توێژه‌رانی ئه‌وكات كه به به‌رده‌وامی چاودێری ناوچه‌كه‌یان كردووه له میدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه تۆز و خۆڵ و غوباری ته‌قینه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌كساڵ دوای ڕوودانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه ماوه و به ڕێژه‌ی نیو پله، ئاستی پله‌ی گه‌رمی له ناوچه‌كه نزم كردووه‌ته‌وه و ڕێی نه‌داوه تیشكی خۆر به ئاسایی بگاته ناوچه‌كه و پله‌ی گه‌رما به‌رز ببێته‌وه.
گڕ و تۆز و غوباری تا 80 كیلۆمه‌تر به‌ره‌و ئاسمان به‌رزبووه‌ته‌وه
زانایان ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه و تێكچوونی توێژ و چینه‌كانی ناوه‌وه‌ی گۆی زه‌وی له‌وكاته‌دا به هۆی دروستبوونی تسۆنامی و لافاوه مه‌زنه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌زانن كه له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو چه‌ند جارێك ڕوویداوه، دوای 43 ساڵیش له ته‌قینه‌وه‌كه به‌شێكی دوورگه‌كه دووباره له نێو زه‌ریا ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه و وه‌ك دوورگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ماوه‌ته‌وه.
زانایان هۆشداری ده‌ده‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته ناوچه‌كه چۆل بكرێ و ئاماده‌كاری ته‌واویش بكرێ، چونكه له داهاتوو جارێكی تر هه‌مان ته‌قینه‌وه ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌یه، چونكه چین و به‌رده‌كان به ته‌واوی له‌سه‌ر یه‌ك نه‌ماون و ناوچه‌كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری به‌ردی بازڵتی لێیه كه گه‌رمی زۆر له ناخی زه‌وی دروست ده‌كات، بۆیه پێویسته ڕێوشوێنی پێویست بگیرێته‌به‌ر و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه بكرێ، كه له ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌می كراكاتۆ كه‌مترین قوربانی بوونی هه‌بێت.