مردن بە كۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 12200 حاڵەت

:: PM:03:51:28/11/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و بەپێی دوایین زانیاری ژمارەی تووشبوون لە دنیا گەیشتووەتە زیاتر لە 62 ملیۆن و 110 هەزار حاڵەت، مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 451 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا 1606 حاڵەتی تووشبوون و 33 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە.
تووشبوون گەیشتووەتە 548821 حاڵەت
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە ئەمڕۆ شەموو هاتە بڵاوكردنەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 24031 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان ئەنجام دراون و 1606 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، 508 لە بەغدا و 39 لە هەولێر و 139 دهۆك و 81 لە سلێمانی و 194 لە كەركووك و 34 لە سەڵاحەدین و 87 لە بەسڕە و 54 لە واست و 62 لە دیالە و 40 لە نەجەف و 10 لە میسان و 27 لە بابل و نۆ لە كەربەلا و 38 لە زیقاڕ و 28 لە دیوانییە و هەشت لە موسەنا و 47 لە ئەنبار و 201 لە نەینەوا.

هەروەها 2240 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 742 لە بەغدا و 245 لە دهۆك و 167 لە كەركووك و 38 لە سلێمانی و 102 لە هەولێر، جیا لە تۆماركردنی 39 حاڵەتی مردن نۆ لە سلێمانی و یەك لە دهۆك و چوار لە هەولێر و پێنج لە كەركووك، كۆی تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 548821 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 478537 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 12200 حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل