سبه‌ی ساڵی نوێی خوێندن به هه‌ردوو به‌شی كوردی و عه‌ره‌بیه‌وه له كه‌ركووك ده‌ست پێ ده‌كات، به‌لاَم سه‌رباری بوونی هه‌شت هه‌زار قوتابی خوێندنی كوردی ئه‌مساڵ كار به پسپۆری مامۆستایان ناكرێ ئه‌وه‌یش زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی قوتابیان.
نه‌به‌ز رۆسته‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی خویندنی كوردی له په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك، به "وشه"ی راگه‌یاند، میكانیزمه‌كانی ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی خوێندنی سه‌ره‌تایی به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێ كه ڕۆژانی ده‌وامی فه‌رمی له‌ناو گشت قوتابخانه‌كان له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی شار ته‌نیا چوار ڕۆژ ده‌وامی فه‌رمی ده‌بێت و ژماره‌ی وانه‌كانیش بۆ هه‌ر رۆژێكی ده‌وام له خشته‌ی هه‌فتانه حه‌وت وانه ده‌بێت.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه دوای ده‌وامی سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌وامی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی ده‌ست پێ ده‌كات. روونیشی كرده‌وه كه ژماره‌ی قوتابیانی كورد به‌تێكڕای قۆناغ و به‌شه‌كانه‌وه ده‌گاته نزیكه‌ی 100 هه‌زار قوتابی.
له‌لایه‌كی تره‌وه ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی كورد، "وشه"یان له‌وه ئاگادار كرده‌وه به‌هۆی كه‌می مامۆستاوه ئه‌مساڵ كار به پسۆری ناكرێت له‌لایه‌ن مامۆسستایانه‌وه له‌به‌شی كوردی .
مامۆستا حه‌سه‌ن جه‌باری، پێداگری له‌وه كرد سه‌ره‌ڕای زیادكردنی پشكی وانه‌گوتنه‌وه ئه‌و رێكاره به زیان ده‌شكێته‌وه بۆ قوتابیان.
گه‌ر‌میان/ سه‌بری هۆرێنی