له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ڕاپۆرتی بودجه‌ی خه‌مڵێندراوی ساڵی 2017 ده‌خرێته گفتوگۆوه و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئامادده‌بونی وه‌زیره‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ده‌كرێت و تێیدا گفتوگۆی له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك ده‌كرێ، وه‌ك وه‌زیری كشتوكاڵ ڕای گه‌یاند.
عه‌بدولستار مه‌جید له لێدوانێكی پێشتریدا بۆ "وشه" ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه له به‌رنامه‌ى كاره‌كه‌دا درێژه پێده‌رى كۆبوونه‌وه‌ى رابردوو ده‌بێت له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووى چه‌ند ڕاپۆرتێك له‌باره‌ى سێكته‌ره‌كان له كوردستان.
به پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، "رابه‌ر سدیق" بریكاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، راپۆرتی بودجه‌ی خه‌مڵێندراوی ساڵی 2017 ده‌خاته ڕوو هه‌روه‌ها "مه‌حموود حاجی ساڵح" وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان راپۆرتێك ده‌خاته‌روو كه تێیدا باسی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ده‌كرێت كه تیمێكی سویدی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و تێیدا كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی چاره‌سه‌رده‌كرێن.
جگه له خستنه‌ڕووى راپۆرتى دارایی و ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان، راپۆرتى چه‌ند شاندێكى تر ده‌خرێته ڕوو كه له ماوه‌ى مانگى رابردوو وه‌ك نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى وڵاتانیان كردبوو.
دواین كۆبوونه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕۆژى سێشه‌م 31/1/2017 به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێو چوو.