ته‌نیا له ماوه‌ى چوار ساڵدا، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق 815 شاندى له به‌رپرس و كاربه‌ده‌ستانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كردووه. شاره‌زایه‌كى كه‌رتى نه‌وت و ئابوورى ده‌كاته‌وه، ئه‌و ژماره زه‌به‌لاحه‌ى شاندكردن به گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى ده‌وڵه‌ته‌كه ناو ده‌بات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، له یه‌كى كانوونى دووه‌مى 2013 تا 31ى كانوونى یه‌كه‌مى 2016، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقه‌وه 815 شاند كه له به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانى كه‌رتى نه‌وت پێك هاتوون، ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كراون. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا 651 له شانده‌كان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و 164 شاندى تر له‌لایه‌ن وه‌زیر و بریكارى وه‌زیر و راوێژكارانى وه‌زاره‌تى نه‌وت بووه.
حه‌مدان لوعیبَى شاره‌زاى نه‌وت و ئابووریى عێراق به "وشه"ى راگه‌یاند، "یه‌كێك له خه‌رجییه گه‌وره‌كانى عێراق به‌هۆى شاندكردنى به‌رده‌وامى به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانى وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه روو ده‌دات، ئه‌وه‌ش بووه‌ته گه‌نده‌ڵییه‌كى زۆر و به هه‌ده‌ردانێكى گه‌وره له بودجه‌ى گشتیى ده‌وڵه‌تى عێراق".
به‌ڵگه‌نامه‌كان روونى ده‌كه‌نه‌وه، له یه‌كى كانوونى دووه‌مى 2017 تا 19ى نیسانى 2017، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق 88 شاندى تر‌ى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كردووه، له‌و ژماره‌یه‌دا 27 له شانده‌كان سه‌ردانى ئوردن، حه‌وت شاند سه‌ردانى ئێران و حه‌وت شاندى تر سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكایان كردووه، شانده‌كانى تر بۆ وڵاتانى، فڕه‌نسا، ژاپۆن، میسر، سعوودیه، نه‌مسا، رووسیا، به‌حرێن، لبنان، كوێت، چیك، چین، هیند و ئازربایجان بوون.
لوعێبى روونى كرده‌وه، "شانده‌كانى وه‌زاره‌تى نه‌وت هاوشێوه‌ى كۆى وه‌زاره‌ته‌كانى تر، گومان و پرسیار دروست ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و شاندانه‌ى كه راسته‌وخۆ له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى دامه‌زراوه‌كانى نه‌وت به‌ڕێوه ده‌چن، هه‌ندێك له شانده‌كان تێچوویه‌كى زۆریان هه‌یه، به‌ڵام سوودێكى زۆر كه‌میان هه‌یه یان هه‌ر نیه‌تى".
زۆرترینى شانده‌كان له‌ناو ئه‌و به‌رپرسانى پله‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتییان هه‌یه، بۆ فه‌لاح عامرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆمپانیاى به بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق-سۆمۆ بووه، كه نزیكه‌ى 80 جار له‌و چوار ساڵه‌دا شاند كراوه، له‌ناو ئه‌وانه‌ش له پۆستى بریكارى وه‌زیریدان، زۆرترینى شانده‌كان بۆ فه‌یاز حه‌سه‌ن نیعمه بووه.