سه‌رۆكى پارتى نهتهوهپهرستى تورك "مه‌هه‌په" ، دووپاتى كرده‌وه حزبه‌كه‌ى نایه‌وێ كاندیدى بۆ سه‌رۆكایه‌تى توركیا هه‌بێت، به‌ڵكو له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتوو پاڵپشتى ئه‌ردۆغان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى سه‌رۆكى پارتى نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركMHP ئاشكراى كرد، له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو پارته‌كه‌ی كاندیدى بۆ سه‌رۆكایه‌تى توركیا نابێت، كه بڕیاره هه‌ڵبژاردنه‌كه له كۆتایی ساڵى 2019 بكرێت.
مه‌هه‌په یه‌كێكه له پارته‌كانى ئۆپۆزسیۆنى توركیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نزیكترین پارته له ئاكپارتى ده‌سه‌ڵاتدار و پاڵپشتى زۆر له سیاسه‌ته‌كانى ئه‌م پارته ده‌كات.
باخچه‌لى له‌باره‌ى بوونى دیدار له نێوان ئاكپارتى و مه‌هه‌په گوتى، "تا ئێسته هیچ دیدارێك له نێوان من و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى ئاكپارتى رووینه‌داوه، بۆیه هێشتا رێككه‌وتنێك له نێوان ئێمه له‌وباره‌یه‌وه نییه". دووپاتیشى كرده‌وه له چه‌ند رۆژى داهاتوودا دیدار له‌نێوانیان ده‌بێت.
پێشتر باس له‌وه كراوه ئه‌م دوو پارته له هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى و په‌رله‌مان له‌ساڵى داهاتوودا هاوپه‌یمانێتییان ده‌بێت. له ساڵانى رابردووش‌دا له چه‌ندان پرسى سیاسى و هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور ئه‌م دوو پارته پاڵپشتى یه‌كتریان كردووه.