به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزاری سۆران ئاشكرای ده‌كات، ڕۆژانه هه‌زاران گه‌شتیار ڕوو له ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ئاماده‌كاریش بۆ فێستیڤاڵی به‌فر ده‌كه‌ن.
ده‌ڤه‌ری سۆران (110 كم باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر)، ناوچه‌یه‌كی شاخاویی سه‌خته و به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته جیۆگرافییه‌كه‌یه‌وه، له هه‌موو وه‌رزه‌كانی ساڵ خه‌ڵكی بۆ گه‌شت ڕووی تێ ده‌كه‌ن.
بارزان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، گه‌شتیاری زستانه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌مساڵ هاتووه بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆران به‌تایبه‌ت چیای كۆڕه‌كی گه‌شتیاری.
چیای كۆڕه‌ك به‌هۆی ئه‌و ته‌له‌فریكه‌ی لێیه‌تی، به به‌رده‌وام گه‌شتیاری بۆ ده‌چێ و دڵڕفێنیی بینایی كه ده‌كه‌وێته به‌رانبه‌ر ڕواندز و سۆرانیش دیاره، وا ده‌كات هه‌میشه خه‌ڵكی بۆی بچن، ئه‌مساڵ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌فر له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان نه‌باریوه، خه‌ڵك زیاتر ڕوویان تێ كردووه، چونكه هه‌میشه له زستاندا له كۆڕه‌ك به‌فر هه‌یه.
له سه‌ری ساڵه‌وه ڕۆژانه گه‌شتیار به به‌رده‌وامی ڕوو له ناوچه گه‌شتیاره‌كانی سنووره‌كه‌مان ده‌كات، ڕۆژ تا ڕۆژیش گه‌شتیار جیاوازی هه‌یه، له ڕۆژانی هه‌ینی سه‌رووی پێنج هه‌زار گه‌شتیار و ڕۆژانی ئاسایی هه‌زار بۆ دوو هه‌زار گه‌شتیار ڕوو ده‌كه‌نه سنووری سۆران. بارزان محه‌مه‌د وای گوت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به رۆژی ئه‌نجامدانی فێستیڤاڵی به‌فر بكات، گوتی: ئێسته له ئاماده‌كاریداین بۆ ئه‌نجامدانی فێستیڤاڵی به‌فر، به‌م نزیكانه له چیای كۆڕه‌كی گه‌شتیاری له سنووری ڕواندز دێته ئه‌نجامدان.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه فێستیڤاڵی به‌فر له چیای كۆڕه‌ك به‌ڕێوه ده‌چێت كه بریتییه له كۆمه‌ڵێك یاری و پێشبڕكێی جیهانی و نوێكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ به‌زمی كورده‌واری كه له زستان و كڕێوه‌دا ده‌كرێن.
سۆران - موڕشید برادۆستی